∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫
نـــوســـەر دەیـــگێـــڕێـتـــەوە:
یەکـێکیان زوو بە هۆش هاتبوویەوە و لە لای دکتۆرەکە بوو
"خاتوو ئیسول ، لە ئێستادا بە هۆش هاتنەوەکەی ئاسان دەبێت و هیچ سەختیەکی تێدا نییە ، بەڵام گەر بەردەوام بێت لە بوورانەوە ئەو کات سەخت دەبێت بە هۆش بێتەوە! ، دەبێت باشتر ئاگاداری بیت!"
"زۆر سوپاس دکتۆر لی بێگومان بە ئاگاداری دەبم!"
دکتۆر لی خەندەیەکی گەرمی پێبەخشی و ڕۆشت
ئیسول بە خێرایی بەرەو دایکە بە هۆش هاتووەکەی هەنگاوی دەنا!
دایکی گرتە ئامێز و بە قوڵیەوە بۆنی دایکی هەڵدەمژی
دایکی بێ ئاگا لەوەی کچە تاقانەکەی هەفتەیەک زیاترە لە لای نییە ، بە هێمنی باوەشەکەی ئاڵوگۆڕ کردەوە لەگەڵی
"ببورە دوبارە تۆم ترساند!"
دایکی بە هێمنی وتی" پێم وتیت گەر هەستت بە ماندووبوون کرد ئاگادارم بکەرەوە! ، بۆچی ئاگادارت نەکردمەوە!؟"
ئیسول بە نیگەرانیەوە وتی" من ئاگادارم تۆش زۆر ماندووی بە کارەکانی دەرەوەت ئازیزم ، چۆن دەتوانم لەوە ماندووترت بکەم!؟"
دایکی بە خەمباریەوە وتی و دەستی دەدا لە قژی کچەکەی" گرینگ نییە چەند ماندوو دەبم ، گرینگ ئەوەیە کە تۆ باشبیت!"
ئیسول بە خەندەیەک وتی" من باشم ئازیزم ، بەڵام لەمەوبەدوا زیاتر ئاگاداری خۆم دەبم ، باشە ئازیزم!؟"
*
*
*
*
*
*
*
*
*
*ڪەســـێڪ دەیـــگێڕێــتـــەوە:
بەهۆی ڕوناکیەک چاوەکانم کردەوە ، سەیری دەرەوەم کرد ، تیشکی خۆر بە هێمنی دزەی دەکردە ژوورەکەم
خەندەیەک کەوتە سەر لێوم کاتێ سەیری چۆلەکەکانم دەکرد کە بە ئاسماندا دەفڕین بە هێمنی دەستەکانم بەرز کردەوە بۆ ناو قژم
"هـــم!؟" بە تێنەگەیشتنەوە وتم
بە پەشۆکاوی دەستم بە قژما ئەهێنا
وەک ئەوەی شتێکم لێ ون بوو بێ!!" کوا قژم!؟" بە هاوارەوە وتم
" سوێند دەخۆم نزیکی کهول نەکەوتووم...!!"
بە هاوارەوە وتم بەڵام وەستام لە قسەکردن
YOU ARE READING
𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦
Spiritualدڵـــم لە لێدان هێمن دەبێتەوە وەڪ ئەوەی بیەوێت دەستبەرداری ڕوحی بێت... دڵم خاو دەبێتەوە وەڪ ئەوەی پێویستی بە دونیا نەبێ ڕوڪەشێڪی سارد... ، دڵێڪی ڕوخاو... تێڪمان دەشڪێنن بە خەندەیەڪی گەرم دەڵێن "بەهیوای سەرڪەوتن" دەرونمان وێران دەڪەن دەڵێن "دڵخۆشین...