"ئەو فرۆکەی گەشت ئەکات بۆ کۆریا 15 خولەکیتر بەرێ ئەکەوێ داوا لە سەر نشینەکان ئەکەی لە شوێنی دیاری کراوی خۆیان دا بنیشن"کارمەندی فرۆکەخانەکە لە رێگای بڵند گۆیەکەوە ئاگاداری کردینەوە بۆیە بەرێ کەوتم بۆ ناو فرۆکەکەم
"خاتون پەساپۆرت و بلیتەکەت تکایە "
کارمەندی پرسگەکە پەساپۆرتوو بلیتەکەمی پشکنی پاشان بەرێ کەوتم بۆ نێو فرۆکەکە
:
:
:
:
من ناوم کیم لۆرینە 24 ساڵم سەر بە بنەماڵەیەکی دیاری بوسانم ماوەی 5 ساڵە بە مەبەستی خوێندن کۆریام جێهێشتوە هاتوم بۆ نیۆرک بۆ خوێندنی پارێزەری حەفتەیەک بەر لە ئێستا خوێندنەکەم بە سەر کەوتوی تەواو کرد ئێستاش بە رێوەم بۆ کۆریا نا مەوێ بگەرێمەوە ئەو دۆزەخە بەڵام براگەورەکەم رێگە نادات لێرە بمێنمەوە هەر خۆی موحجیزەبوو کە هێشتی بۆ خوێندن بێمە ئێرە .من خاوەنی 4 برام کە دوانیان لە خۆم گەورەترن دوانەکەی تریش دووانەن لەمن بچوکترن بە راستی زۆر بیریان ئەکەم وە سەبارەت بە دایکو باوکیشم دایکم 19 ساڵ بەر لە ئێستا مرد بەهۆی منداڵ بوون لەوکاتەی برا دووەونەکانم لە دایکبوون وە باوکیشم 8 ساڵ بەر لە ئێستا کوژرا بە دەستی دوژمنەکانی بەڵێ ئێمە ماوەی ساڵانێکی دوورو درێژە کە بەدەست دوژمنداری لە گەڵ بنەماڵەی پارکەکان ئەناڵێنین باوکیشم هەر بە دەستی ئەوان مرد وە ئێستا براکانم وە باپیرەو مامێکیشم ماون.
هەموو ئاواتم ئەوەبوو ببم بە پارێزەر بەڵام نەم ئەتوانی لەکۆریا بە ئاسوودەی بخوێنم بۆیە داوام کرد کە برۆمە دەرەوەی وڵات براگەورەکەم بە هیچ شوەیەک رازی نەبوو کە برۆم بۆ دەرەوە تەنها بەختم لەوە هەبوو کە باپیرەم منی زۆر خۆشئەویا بۆیە ئەو رازی بوو وەکاکیشم لە قسەی باپیرەم دەرناچێ بۆیە رێگری نەکرد لە رۆیشتنم بەڵام هەر لەو کاتەوەی کە کۆریام جێهێشت نە گەراومەتەوە ئەوێ پێنج ساڵە براکانمو باپیرەم نەدیوە بەڵام هەمیشە پەیوەندی تەلەفۆنیمان هەبووە جگە لە براگەورەکەم کە پێنج ساڵە هیچ قسەیەکی لەگەڵ نەکردوم بە هەر حاڵ هیوادارم کە گەرەماوە ئەویش رقەکەی لەبیر بکات.
:
:
:
:
دوای چەندین کاتژمێر گەیشتمە فرۆکەخانەی بوسان جانتا گەورەکەم بەدوای خۆم رائەکێشا بەدوای جۆنگکوک و تایهیۆنگ ئەگەرام کە وتیان دێن بەدوام دا تەنها بەوانم وتبوو کە ئەگەرێمەوە ئەوانیتر نازانن ویستم بیکەم بە سوپرایز.
جۆنگکوکو تایهیۆنگ برا بچوکەکانمن ئەوان دووانەن بەڵام هیچ بە یێکتر ناچن تای کورێکی لەسەر خۆ و هێمنە بە پێچەوانەوە کوک کەسێکی زۆر بە هەڵەشەیە جۆنگکوک لەکوێبێ کێشەش لەوێیە.
YOU ARE READING
{خۆشەویستی لە دۆزەخدا}
Romanceخۆزگە بەم شێوەیە نەبا جیمین نە تۆ کوری دوژمنەکەم نە منیشی بکوژی ئاشقەکەمان بام ئێمە خۆشەویستیمان دەست پێکرد لە دۆزەخ زۆر ئازاریان داین هەموویان دژایەتیان کردین بەڵام ئاشقەکەمان نەسوتا لەم دۆزەخە بەڵکو چەند ئاگرەکە گەرم ئەبوو خۆشەویستیمان زیات...