دوبارە

34 7 1
                                    


گەیشتمە ماڵاوە دوبارە لە رێگە نهێنیەکە چومەوە ژورەکەم خۆم گۆریو یێکسەر خەوتم.

بەیانی بەدەنگی جۆنگکوک لەخەو هەڵسام

"لۆرین دەی هەڵسە بۆ ئەوەندە ئەخەوی "
کوک بەدەنگێکی بەرز هاواری ئەکرد

"وازبێنە جۆنگکوک ئەمەوێ بخەوم"
بەخەواڵوی جوابم دایەوە

"بەڵام نونا هەموان لەسەر خوانەکە چاوەرێت ئەکەن کاکە نامجوون منی نارد بە ئاگات بێنم"
جۆنگکوک هەر وازی نە دەهێنا

"کاتژمێر چەندە"

"حەوتی بەیانیە "

"نەفرەتی بەم کتەزووە چۆن نان ئەخورێ "
بە بێزاری وتم خۆم دوێنێ شەو درەنگ خەوتم

"دەیی نونا هەستە لەخەو کاکم تورە ئەبێ هەمووان لەسەر خوانی بەیانی نەبن"

"باشە کوک تۆ برۆ ئێستا منیش دێم "

گوێم لە هەنگاوەکانی جۆنگکوک بوو کە ژورەکەمی جێ ئەهێشت منیش دوای ئەو هەستام دەمووچاوم شۆردوو چومە خوارەوە بۆ ژوری نان خواردن بەیانی باشم کردوو دانیشتم.


"بۆچی هێشتا خەواڵوی باش نەخەوتی بچکۆڵ"
کاکە نامجوون وازی لە نان خواردن هێناو سەی ری منی کرد کە ئەوەی پرسی ترسێک لە دڵم پەیابوو چی ئەگەر زانیان دووێنێ شەو لەکوێبووم


"کچکەم پێنج ساڵە لێرەنیە بێگومان تاوەکو دوبارە رادێتەوە ئەیەوێت"
باپیرەم لەشوێنی من جوابی دایەوە

"باپیرەم راست ئەکات دوێنێ شەو ویستی تاوەکو خەوتم"
ئەم وتەوو دەستم کرد بە نان خواردن تاوەکو یۆنگی قسەی کرد


"جۆنگکوک بۆچی جلی قوتابخانەت لەبەر نیە؟"
یۆنگی لە جۆنگکوکی پرسی هەموومان بە چاوی پرسیارەوە سەیری کوکمان کرد


{خۆشەویستی لە دۆزەخدا}Where stories live. Discover now