«𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 '𝑆𝑖𝑥'»

54 25 102
                                    







∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫








" دەتوانم لە شێفتی ئێواران کار بکەم! "

" گەر بەمشێوەیە بێت کێشەم نابێت ، بەڵام گەر ببینم کە کەمتەرخەمی دەکەیت بەرامبەر کارەکانت دڵنیابە بەبێ بیرکردنەوە دەرت دەکەم!"

زەردەخەنەیەکم بۆی کرد و وتم
"دەتوانم ئەمڕۆ دەست بەکاربم!؟ ، دەتوانم تەواوی ئەمڕۆ کار بکەم!"

" بەڵێ دەتوانی ، هیوادارم لەگەڵ کارەکەتدا بگونجێیت"

دەستی بۆ تەوقە درێژکرد و وەڵامیم دایەوە و ڕۆشتمە دەرەوە توانیم گوێبیستی قسەکەی بم
" دەبێت چ سەختیەکی هەبێت!؟"

مێشکم بە قسەکەیەوە سەرقاڵ نەکرد...
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و ڕۆشتمە ئەو شوێنەی کە دەبێت جلی کافێیەکە لەبەر بکەم و دواتر دەستم کرد بە کارکردن!

.
.
.

موچەی پێشوەختەم وەرگرت ، بەڕێوبەرەکە کەسێکی زۆر باش و تێگەیشتووە!

دڵخۆشانەتر لە هەموو شتێک هاوڕێیەکم دۆزیەوە کە دەتوانێت کۆدی مۆبایل بشکێنێت!!

توانی مۆبایلەکەم بۆ بکاتەوە

هەستێکی سەیرە هاوڕێت هەبێت!
بەهۆی نەخۆشیەکەی دایکمەوە ، وە کارە کاتیەکانی خۆم نەمتوانی هاوڕێم هەبێت لە قوتابخانە! ، دوای تەواو بوونی قوتابخانە بەر لەوەی بگەڕابامەوە ماڵ کارێکی کاتیم هەبوو ، دواتر دەگەڕامە ماڵەوە و کەمێک پشووم دەدا و کارێکی تری کاتیم ئەنجامم دەدا تا کاتژمێر دوانزەی شەو ...

دواتر دەگەڕامەوە و دەستم دەکرد بە خوێندنی وانەکانم وە دواتر دەخەوتم ، ئەمە ڕۆتینی ڕۆژانەی من بوو!!

.
.
.

خۆم ئامادەکرد بۆ قوتابخانە ، دوای خواردنی ژەمی بەیانی

زۆر بیری دایکم دەکەم!
هیچ بیرۆکەیەکیشم نییە چۆن لە نێو جەستەی سنگوان'دام!!
تەنانەت نازانم کـێ ئێستا دەبێت ئاگاداری دایکم بێت!

ڕێگای قوتابخانەش نازانم!!

بەڵام خۆشحاڵانە ، دوێنێ هاوڕێیەکی سنگوان'م بینی 'هوشی' ، لە هەمان باڵەخانەدا دەژین!
وتی کە لەگەڵ یەک بچینە قوتابخانە!

بێگومان منیش ڕەزامەندی خۆمم دەربڕی!

.
.
.

بۆ کڵەسەکەمان بەڕێ کەوتین
هوشی لە هەمان کڵەسی سنگوان'دایە

کچێکم بینی کە لە دوورەوە سەیری کڵەسەکە دەکات چاوەکانی بە دوای کەسێکدا دەگەڕان

توانیم بیناسمەوە

نەفرەت ئەوە خۆمم!!

بەخێرایی خۆم ون کرد لە نێو جەنجاڵیەکەی قوتابخانە

دوای وانەی دووەم ڕۆشتمە قوتابخانە!

لە باخچەی دواوە خەو منی بردبوویەوە!

لە نێو وانەی سێیەم دا ، بەڕێوبەر داوای بینینی منی کردبوو

کەواتە قسەی ناڕاستی زۆرم بۆی ئامادە کردبوو!
چونکە هیچ لە ژیانی سنگوان نازانم!

گەیشتمە ژووری بەڕێوبەر

"بەڕێوبەر داوای بینینی منت کردبوو!؟"

بەڕێوبەر برۆکانی گرژکرد وە بە دەستەکانی ئاماژەی دا کە لە تاک قەنەفەکەی بەردەمی دابنیشم













Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

😭🙂🧡

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

😭🙂🧡













_

_____________________________________

⌫ "ڤـــۆت و ڪـــۆمێنت" لە مــەڪەن

𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦  Where stories live. Discover now