«𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 '𝑆𝑒𝑣𝑒𝑛'»

44 26 100
                                    








∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫











" سنگوان! ، دوێنێ لە کوێ بویت!؟ ، وە ئەمڕۆ دوو وانەی سەرەتا لە کوێ بوویت!؟ ، بەبێ مۆڵەت!"

نەفرەت لە مۆڵەت'دا

خەندەیەکم بە زۆری بۆی کرد
" بەڕێوبەر ، لە ئێستادا لە کاتێکی نەخوازراودام خۆت ئاگاداری دایکم و باوکم نییە و بەتەنها دەژیم ناچارم کار بکەم تا درەنگانێک ، ئەمڕۆش درەنگ هەڵسام ئەوە بوو!!"

" کەواتە باوکت وەک نەبوونێک داناوە!؟ ، ئاگادارم باوکێکی باشت نییە! ، وە بۆ کارەکەشت باشە ، قسە لەگەڵ مامۆستاکان دەکەم دوو وانەی سەرەتا دەتوانی ئامادە نەبیت!"

کەواتە باوکێکی باشی نییە!!
وە دایکیشی نییە!!

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بیرکردنەوەکانم لە مێشکما سڕیەوە
" زۆر سوپاس بەڕێوبەر "

.
.
.

هەفتەیەڪ تێپەڕی بەبێ ڪێشە تا ڕادەیەڪ بەم ژیانە ڕاهاتبووم

وە شتێکم بۆ ڕوون بوویەوە سنگوان لە نێو جەستەی مندایە! ، بەڵێ بەوەی کە هەمووکات بەر لەوەی جانتاکەی دابنێ دێت و سەیرێکی کڵەسەکە دەکات

هەموو کاتەکەش خۆم لێی بەدوور گرتووە ، لە ئــێستادا خەریکی کارکردنم و پارە کۆدەکەمەوە بۆ نەشتەرگەریەکەی دایکم ، نامەوێت هیچ دەنگۆیەک و ئاژاوەیەکم لەسەر بێت لە ئێستادا

چونکە دایکم گەر نەشتەرگەری بۆ نەکرێت ، چەند بە تەمەن دا بچێت ، ئەوا سەخت دەبێت بتوانێ بێتەوە هۆش لە کاتی بوورانەوەی

تا ئێستا یەک جار لە هۆش چووە!
هیوادارم سنگوان بتوانێ ئاگاداری دایکم بێت تا خۆم دەگەڕێمەوە لای!!

بەڵام شتێک مێشکمی داگیر کردووە ، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر باوکی سنگوان'م بینی کە لەبەردەم دەرگای ئەپارتمێنتەکەی سنگوان وەستابوو ، ویستم بڕۆمە لای لە کۆتایەکەی ئەمە باوکیەتی ، بەڵام هوشی منی گرت و منی بردە ماڵەکەی خۆی

قسەکەی هوشی بیرکردنەوەکانمی تێکداوە

وتی
" تۆ گەمژەیت!؟ بیرت چوو!؟ بە دەستەکانی خۆت دووبارە خۆت مەکەرەوە هەمان دۆزەخ!!"

هـــاهـــ کەواتە دەبێت باوکی بەم ڕادەیە
خراپ بێت!؟
تا ئێستا تێناگەم!!

.
.
.

لەگەڵ هاوڕێکانی سنگوان باش خۆم گونجاندووە کە هەموویان بە سنگوان'ێکی نوێ ناوم دەبەن

ئەو نەیتوانیوە بە باشی مامەڵە لەگەڵ هاوڕێکانی بکات
بەڵکو زیاتر گۆشەگیر بووە

لە ماڵی هوشی کۆببوینەوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش!!

" ووزی تکایە دەتوانی بیکەیتە سەر یاریێکی خۆش!؟"
بە هێمنی وتم

بە هۆی ئەوانەوە حەزم چۆتە یاری کردن!!

" نەخێر...نەخێر!! ، ئەمڕۆ یاری هەیە با سەیری یاریەکە بکەین"
مینگیو بە هاوارەوە وتی تا گوێبیستی قسەکانی بین

" باشە! ، با سەیری بکەین!"
هوشی وەڵامی دایەوە

بەخێرایی بەرەو هۆڵەکە ڕۆشتم تا کۆفیەک دروست بکەم!!

بەڵام هوشی بە خێرایی هاتە لام و مۆبایلەکەی لەبەردەمم دانا و وتی

" کچێکە دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات!"

هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو دەبێت کێ بێت!

وەڵامم دایەوە
کە وتی "ڪیم ئیسول" ڕەق بووم
کەواتە سنگوان'ە











Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
















______________________________________

⌫ "ڤـــۆت و ڪـــۆمێنت" لە مــەڪەن

𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦  Where stories live. Discover now