«𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 '𝐸𝑖𝑔ℎ𝑡'»

48 24 103
                                    











∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫









تاسام کاتێ وتی دایکم لە نەخۆشخانەیە ، نەمتوانی هیچ بڵێم بە ڕاکردن ئەپارتمێنتەکەم جێهێشت و تاکسیێکم گرت و بەرەو نەخۆشخانەکە بەڕێ کەوتم

کە گەیشتم بە ڕاکردن بەرەو ژوورەوە هەنگاوم نا وە سنگوان'م بینی!

.
.
.

دڵم ئازاری هەبوو کاتێ دایکمم بە بێ هۆشی بینی!
نەمتوانی ڕێگری لە فرمێسکەکانم بکەم

دوای ماوەیەک هەڵسامەوە دەمەوێت بزانم پزیشکەکە چی بە سنگوان وتووە

دوای گوێبیست بوونی قسەکانی پزیشک لەلایەن سنگوان'ەوە کۆنتڕۆڵم لە دەستدا ، نەم دەتوانی کۆنتڕۆڵی سترێسەکەم بکەم

دواتر ئاگاداری ئەوە بووم سنگوان منی دوور خستەوە لە ستراچێرێک کە پەرستارەکان بەو پەڕی خێراییانەوە بە درێژایی نەخۆشخانەکە پاڵیان پێوە دەنا ، لەگەڵ هەبوونی نەخۆشێکی خوێناوی

وە چاوەکانیشم دوورکەوتنەوە لە ڕۆشنایی
.
.
.
وردە وردە چاوەکانم کرایەوە ، سەیرێکی دەورووبەرم کرد ، سنگوان'م بینی

هــــــم!؟

بە تۆزێ ڕاکردن ڕۆشتمە بەردەم ئاوێنەکە

لە کۆتایەکەی!!

لە نێو جەستەی خۆمدام!!

پزیشکەکەی دایکمم ببنی بەخێرایی بەرەو لای ڕۆشتم وە هەواڵی بە هۆش هاتنەوەی پێم دا...

بەخێرایی ڕۆشتمە لای دایکم و توند لە ئامێزم گرت ماوەیەکی زۆرە دایکە خۆشەویستەکەمم نەبینیوە و بۆنە خۆشەکەیم بۆ نەهاتووە ....

نـــووســـەر دەیـــگـــڕێـــتـــەوە:

بەر لە جێهێشتنی نەخۆشخانە
ئیسول بە مۆبایلەکەی سنگوان پەیوەندی بە هوشی'یەوە کرد
دواتر نەخۆشخانەکەی جێهێشت

.
.
.

"ئازیزم!؟"

سەیرێکی دایکی کرد و خەندەیەکی بۆ کرد

" دایکە برسیمە ، خێرابە!"
بە گرژیێکی کیوت وتی

دایکی زەردەخەنەیەکی بۆی کرد ، دەستی کرد بە ئامادەکردنی ژەمی بەیانی

.
.
.

ئیسول بەهێمنی هەنگاوی نا بەرەو باخچەی دواوە بەر لەوەی جانتاکەی دابنێت ، هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی

بیری لای نەشتەرگەریەکەی دایکی بوو

دەنگێکی ناسیاو هاواری کرد ، ئیسول بە خەندەیەکەوە ئاراستەی سەری گۆڕی

بەڵام خۆی ئاسایی کردەووە بەخێرایی

" تا ڕادەیەکی باش لەگەڵ کوڕەکان هاوڕێیەتیم هەبوو!"
بە هێمنی بە دەنگێکی نزم وتی

دواجار هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و ئامادەبوو بۆ جێهێشتنی شوێنەکە

ئاراستەی جەستەی گۆڕی ، چاوەکانی بە چاوی کەسێکی ناسراو گەیشتن ، بەڵام کاتێکی زۆری نەخایاند ئاراستەی چاوەکانیان گۆڕی

ئیسول بە هێمنی هەنگاوی نا بەرەو ناوەوەی قوتابخانە!

.
.
.

دوای کۆتاییهاتنی قوتابخانە
ئیسول بە هێمنی هەنگاوی بۆ دەرەوەی قوتابخانە دەنا

لەپڕ جەستەیەکی بەهێز لە بەردەمی دەرکەوت سەری بەرز کردەوە و سەیری کەسەکەی بەردەمی کرد

"دەتوانین قسە بکەین!؟"

بە هێمنی بەدواییدا دەڕۆشت ، تا گەیشتنە کافێیەک

سنگوان بە دەست ئاماژەی بۆ ئیسول کرد دابنیشێت

دوای داوا کردنی دوو 'ئاس ئەمەریکانۆ'
سنگوان ئامادەبوو بۆ قسەکردن

"بارودۆخی دایکت چۆنە!؟"

" لە ئێستادا باشە!!"

" ئایا پێویست دەکات یارمەتیت بدەم بۆ کۆکردنەوەی خەرجی نەشتەرگەریەکە!؟"
سنگوان بە خەندەیەکی کەم وتی

" تەنانەت دەتوانی یارمەتیم بدەیت!؟"
ئیسول بە گاڵتەجاڕییەوە وتی

" مەبەستت!؟"
سنگوان برۆکانی گرژ کرد و وتی

" تەنانەت کاتێ هەڵسامەوە لە ماڵەکەتدا هیچ جۆرە خۆراکێک بوونی نەبوو! ، ئایا دڵنیایت دەتوانی یارمەتی من بدەیت!؟ "
ئیسول بە ڕێکی وتی

سنگوان کەمێک زەردەخەنەی کرد و سەری بە نەخێر جوڵاند

" نازانم کە دەبێت ئەم پرسیارە بکەم یاخود نا
بەڵام ئایا تۆ شەڕانگێزیت!؟"
ئیسول بە زانینخوازییەوە وتی














Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
















______________________________________

⌫ "ڤـــۆت و ڪـــۆمێنت" لە مــەڪەن

𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦  Where stories live. Discover now