«𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 '𝑁𝑖𝑛𝑒'»

72 20 120
                                    











∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫












" شەڕانگێز!؟ ، نەخێر! ... بۆچی!؟"

سنگوان نیگەران دەردەکەوت

" ڕاستگۆیانە ... دواوەم ئازاری هەبوو ، ناچاربووم کە سەیری بکەم ، وە برینەکانی دواوەتم بینی ، تەنانەت لەوباوەڕەدام کە شەڕێکی توند بوو بێت بە جـێماوی دەست لەسەر ملتدا"
ئیسول بە کەمێک نیگەرانی وتی

سنگوان هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
وەک پشوو هاتنەوەیەک بوو بۆی

" هەندێک کات شەڕانگێز نیت بەڵام دەبێت خۆت بسەلمێنیت بۆ خودی خۆت!!"
سنگوان بە بەتاڵی وتی

ئیسول سەری بە بەڵێ جوڵاند وەک تێگەیشتنێک بۆ قسەکەی

" بەهەرحاڵ ... هیچ بیرۆکەیەکت هەیە بۆ گۆڕانەوەی جەستەمان!؟"
سنگوان پرسیارێکی ئاراستەی ئیسول کرد

بەڵام ئیسول سەری بە نەخێر جوڵاند و بە نائارامی قاچەکانی لە ژێر مێزەکە دەجوڵاند

" ئایا تۆ خەرجی ماڵەوەت دەکرد!؟"
ئیسول بە زانینخوازییەوە وتی

" نەخێر ، دایکت کارت بانکیەکەی تۆی بەکاردەهێنا وە فەرموو ئەمەش پارەکانی تۆن"
سنگوان وتی کاتێ جانتایەکی ئاراستەی ئیسول کرد

" نەخێر! ، پێویست نین کە بیان گەڕێنیتەوە!!"
ئیسول بە پێداگریەوە وتی

" نەخێر هەرگیز!! ، لە ئێستادا زۆر پێویستت بە پارە هەیە بۆ نەشتەرگەریەکەی دایکت!"
سنگوان بە پێداگریەوە جانتاکەی خستە دەستەکانیەوە

دوای کەمێک کات بەسەر بردن بەیەکەوە ، گەڕانەوە ماڵەوە

.
.
.
.

ڪەسێڪ دەیگێڕێتەوە:

بە هێمنی چاوەکانم کردەوە وەک خەوێکی دوبارە بۆوە یاخود ڕۆتینێکی دوبارە بۆوە

بۆچی دوبارە!؟
چ نەفرەتیەک ڕوو دەدات!؟
من لەمە بێزار بووم!؟

بە بێزاریەوە هاوارم کرد کەسێک هاتە ژوورەوە

" چی بووە سنگوان!؟"
هوشی بە هێمنی وتی

" خەوی ناخۆش دەستبەردارم نابێت!!"
کەمێک خەندەم کرد

" پیاو ، بوەستە لە بێزار کردنی خۆت! ، ئەوەندە بیر لەو گۆڕانکاریانە مەکەرەوە ، لە ئێستادا بە خۆشی بژی!؟"
هوشی بە خەندەیەکی گەورە وتی

𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦  Where stories live. Discover now