«𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 '𝐸𝑙𝑒𝑣𝑒𝑛'»

47 18 104
                                    










∫ ☕︎..چـــێژ ببینــن..➪ ∫










دوای چەندین کاتژمێر ، ڕۆژ باڵی کێشا بوو بە زەویدا
گەڕامەوە ماڵ دوای ڕێگە پێدانی پزیشک

پیاوێکم بینی لەسەر قەنەفەکەی بەردەم دەرگاکە دانیشتبوو ، لەگەڵ بوونی کحول

باوکیەتی!

سەرم بۆی دانواند

"لە کەیەوە ئەوەندە بەڕێز بووی کوڕە شیرینەکەم!؟"
بە گاڵتەجاڕی و قێزهاتنەوە وتی

ئایا هیچ شتێک هەیە بیڵێم!؟
بێدەنگ بووم!

دەنگێکی گەورە هات لەگەڵ گەرمیەک بە نێوچاوانمەوە هاتە خوارەوە وە شوشەی کهولەکە بە دەورما پەرتەوازەی کرد!

" تۆ هەرگیز ئەو کوڕە نییت کە جێگای شانازی بیت هەرگیز نابێت تۆ دڵخۆش بیت ، تەنانەت کە مردیشی دەبێت بە شەرمەزاریەوە بمریت نەفرەتی!"

تەنانەت گەر هەڵەی گەورەشی کردبێ شایەنی ئەم جۆرە قسانەیە!؟
تاسابووم!
تەنانەت نەمدەتوانی قسە بکەم

دواتر دەنگی شکان و دەنگێکی گەورەتر هات

بەهۆی شکانی مەی دووەم بەسەری 'من' ، من کەوتووم

نەمدەتوانی بیر لە هیچ شتێک بکەمەوە
وەک بەستوێک وابووم

دواتر قایشی پانتۆڵەکەی دەکرد و دەستەکانی بەرز کردەوە و لێی دام!

ئایا گەر منیش باوکم زیندوو بوایە بەم شێوەیە دەبوو بەرامبەرم!!؟

ئایا هەموو باوکێک بەم شێوەیە خراپە!!؟

دوای ئەوەی ماندوو بوو ڕۆشت و ماڵەکەی جێهێشت

بەهۆی زۆری ئازارەکانمەوە وردە وردە چاوەکانم داخست
.
.
.

دەنگی گریانێک دەهات!

چاوەکانم کردەوە و بەخێرایی دامخستەوە بەهۆی بەهێزی ڕوناکی خۆرەکە

وە هوشی'م بینی بە چاوێکی پڕەوە جەستەم پاک دەکاتەوە

لەگەڵ دەنگی گریانی سنگوان!!

چاوەکانم بە تەواوی کردەوە و سەیری بنمیچەکەم دەکرد
بەڵام سنگوان بە خێرایی هاتە لام

" تۆ باشیت!؟ ، ئازارت زۆرە!؟"

چ ئازارێکە!؟
چـــ ئازارێکە ئازاری کەسێک ببینیت کە خۆشتدەوێت!؟
ئایا تۆ بە درێژایی تەمەنت لە نێو ئەم ئازارە سڕکرابوویت!؟
بۆیە تەواوی ئەم کاتانە بەرگی ساردی و بێهەستیت پۆشی بوو!؟
ئەو ئازارەی جەستەم هیچی وانییە بە بەراورد ئازاری دڵم

𝘈𝘯𝘰𝘵𝘩𝘦𝘳~𝘔𝘦  Where stories live. Discover now