CHAPTER{17}

554 82 39
                                    













کاتێک تایهیۆنگ سەرنجی نیگاکانی جینی دا، خوێنی لە توڕەیی دەستی کرد بە کوڵان ئەو بە چڕییەکی زۆرەوە لە دەنگە قووڵەکەی و چاوە ڕەشەکانیدا وتی..."بۆ وا سەیری دەکەیت،ئایا شتێکی هەڵە هەیە؟"...بەبێ ئەوەی گرنگی پێبدات وەڵامی دایەوە چونکە بە هیچ شێوەیەک بڕیار نەبوو وەڵامی تایهیۆنگ بداتەوە لەکاتێکدا هێشتا تایهیۆنگ سەیری جینی دەکرد..."نەخێر... تەنها جوان دەردەکەوێت... چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد کەسێکی شیرین لەم ماڵەدا ببینم"...مشتێکی بە توندی لە سەر مێزێک دا و چاوەکانی بڕیقاندەوە..."ئای بەڕاستی؟"...لەبەر ترسەکەی ئەوەی لە دەمیدا بوو قووتیدا، پاشان تایهیۆنگ بە زەردەخەنەیەکی ترسناکەوە سەیری کرد،جین بە زەردەخەنەیەکی گەشاوە سەری بەرز کردەوە کاتێک دانیشت..."سڵاو، من جینم، هاوڕێی تایهیۆنگ"...







شارلۆت بە نەرمی زەردەخەنەی کرد، بە بێزارییەکی زۆرەوە سەیری کرد..."سڵاو من شارلۆتم... لەلایەن هاوڕێکەتەوە ڕفێنراوم"...بە بێزارییەوە سەیری دەکرد، برۆکانی لە بێزاریدا چرچ بوون، لونا وتی، هەوڵی دەدا ئەو کەشوهەوا گرژییەی کە دەوری شوێنەکەی گرتبوو، کەم بکاتەوە و بە زەردەخەنەوە سەیری جینی کرد..."نەمدەزانی تۆ لێرەیت"...بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە..."منیش ئەوەم نەدەزانی باوەڕ دەکەیت؟ ..لەناکاو لێرە خۆم بینیەوە کە لە خەو هەڵسام"...لونا سەیری جل و بەرگەکەی کرد..."ئەمە یەکەمجارە تۆ ببینم کە جلی فەرمی لەبەربکەیت"...جین سەیری خۆی کرد..." ئەوان هی من نین..بەڵام گرنگ ئەوەیە کە من لە ناویاندا قۆزم،وانییە؟"...





پاشان بە بێزارییەوە سەیری تایهیۆنگی کرد و وتی..."بۆچی هەموو جل و بەرگەکانت فەرمین؟ماوەیەکی زۆر بەردەوام بووم لە گەڕان تەنها جل و بەرگی فەرمیم دۆزیەوە، و ناچار بووم ئەمە لەبەر بکەم دەزانی من حەزم لێی نییە"... بەتەواوی پشتگوێی خست و وەڵامی نەدایەوە بە تەرکیز و تاریکییەوە سەیری شارلۆتی کرد چونکە لە کاتی قسەکردندا بە هێمنی سەیری جینی دەکرد و سەیری ئەوی نەدەکرد، جین بە خراپەکارییەوە زەردەخەنەی کرد کاتێک بینی بەم شێوەیە دەرکەوت،جین لەکاتێکدا ئاماژەی بە خۆی دەکرد..."شارلۆت دەزانی من کێم؟"...بە سەرسوڕمانەوە سەیری کرد، هەوڵیدا بیری بێتەوە کە ئایا لە ڕابردوودا بینیبێتی..."نەخێر، پێموانییە تۆ بناسم"...تایهیۆنگ بە بێزارییەوە وتی..."بۆچی دەپرسیت لە کاتێکدا دەزانیت ناتناسێت؟"...



Demon in love //k.thWhere stories live. Discover now