ڕۆژی دووەم

323 60 120
                                    

vote & coment

" پـێـنـاسـەی ئـەشـق چـیـیـە ؟! "

.

.

.

ـــــــ ــــــــ ــــــــ ـــــــ ـــــــ ـــــــ ـــــــ ــــــــ ــــــــ ـــــــ ـــــــ ـــــــ

TAE POV

گوێم له دەنگێک بوو بانگی ئەکردم ..
چاوەکانم کردەوە هانام بێنی بزەیەکم کرد ..

هانا : بەیانیت باش گیانەکەم "

تای : باشتر شیرینم "

بزەیەکی شەرمنی کرد دوای ئەو هەموو ساڵە هێشتان شەرم ئەکا بەڕاستی ئەو کچە پەریە

هانا : دەی وەرە من و تایسوو چاوەڕێتین "

ماچێکی سەریم کرد و هەڵسام چووم ڕوخسار و ددانم شووشت و چوومە خوارەوە .. هەردووکیان چاوەڕێی منیان ئەکرد ماچێکی سەری تایسووشم کرد و دانیشتم

هانا : ئازیزم وتم با بانگی ماڵی جیۆن بکەین تایسوو وتی پێویستە ڕاپۆرتێکیتر لەگەڵ ستێلا ئامادە بکات وەکوو قەرەبوویەکیش بۆ جارەکەیتر لامان مانەوە با بانگێشتیان بکەین چی ئەڵێیت ؟؟ "

دڵم لەرزێکی پیا هات ..

تای : بێگومان ئازیزم ئەوە بکە کە دەتەوێت .. بۆ ئێوارە بانگیان بکە هەوڵدەدەم زوو بگەڕێمەوە "

هانا : باشە گیانەکەم "

بێنیم تایسوو بزەکەی بەزۆری گرتوە پێکەنیم ئەویش سەیری کردم ڕستەوخۆ روخساری لە شەرما گرت .. چەندە کیوتە

هەڵسام و ماچێکی لێوی هانام کرد پاشان ماچێکی ملی تایسووشم کرد و دەستم کرد بە ڕۆیشتن بۆ دەرەوە دوای ئەوەی ماڵئاوایم لێکردن ..

زۆر زوو هەڵسابوون دیارە هانا بیری بۆ ئەوە چووە هەموو ڕۆژێک زوو دەڕۆم باشە ئێستاش پێویستە بچمە نەخۆشخانە خێرا چووم بەڵام هانا پەیوەنی پێوەکردم و هەڵم گرت

تای : بەڵێ ئازیزم ؟ "

هانا : تایی تۆ پەیوەندیان پێوەئەکەی یاخوود خۆم بیکەم؟ "

تای : لە راستیدا خۆت بیکە ئازیزم کارێکی زۆرم هەیە "

هانا : زۆر چاکە ماڵئاوا ئاگاداری خۆتبە "

تای : تۆش هەروا ئاگاداری خۆتبە "

پەیوەندیەکەم داخست و لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمە خوارەوە و چوومە نێو نەخۆشخانە و خێرا بۆ ژووری جین دوای کۆمەڵێ پشکنین

تای : جین پەرەی خۆراکەکانم پێبدە ئەیدەمە هانا ئامادەی بکات بیانوویەک ئەدۆزمەوە بۆی "

جین: ئاخر بیخۆیت هااا "

تای : هاهـ باشە باش ئەیخۆم .. "

جین : باشە مادەم بۆ ئەم دەرمانانەش شتێک بدۆزەوە دوو ڕۆژ جارێک وەرە مادەم "

𝗢𝗖𝗘𝗔𝗡 || 𝗧.𝗞 ✓Where stories live. Discover now