;بەڵێ بزانم چی لەو کچە بکەم
کارمێڵو بە دەنگێکی بەرز ڕایگەیەند کە وای کرد موچڵکە بە لاشەی ئینسیای داماو بێت
;تۆ چی لە من دەکەی
ئینسیای ترساو بە دەنگێکی نالەبار وتی
کە بزیەی خستە سەر لێوی پیاوە گەورەکە
ئەو ئێستا لەو پیاوە دەترسێت بۆیە پیاوە گەورەکە بزەی کرد;نایزانم لەوانەیە ببیتە خۆراکی سەگەکانم یان کۆیلەی ئارەزوەکانم یانیش بتفرۆشم بە پیاوە چاو لەدەرەکان
ئەو قسانە زیاتر و زیاتر کچە بچوکەکەیان دەترساند
;بەڵام چونکە من بە بەزەیم ئەوانە ناکەم وە تۆ هێشتان فێری هەندێک شت نەکراوی
درێژەی بەقسەکانیدا
;لەو ڕۆکەوە دەست بە وانە خوێندن دەکەی هەم ئەوانەی قوتابخانە هەم ئەوانەی ناو کۆشک و من بڕوانەمەی خوێندنم
دەوێت لە تۆپاش ئەو قسەکانی کرد لە ڕێڕەوی کۆشکەکە چووە دەرەوە بانگی یەکێک لە خزمەتکارەکانی کرد
;ڕۆهۆ، وەرە ژوورەکەم بە خاتون ئنیسیا پیشبدە
;بەڵێ هەر ئێستا گەورەم
;و پۆشاکی نوی و باش داوەبکە بۆی کە گەیشت بۆی بکە ناو دۆڵابەکەم و هەر شتێکی ئافرەتان کە بە گونجاوت زانی
