∞∞∞
∞∞
∞
*
.نانم نەخوارد ڕۆشتمەوە ژورەکەی خۆم بوبە شەو هەر چاوەرێ بووم جونگکوک سەرێکم لێ بدات بەڵام ئەوەشی بە شایەنم نەزانی دواجارخەو بردمیەوە چونکەدوێشەو هیچ نەخەوتبوم کاتێک هەستام ۱٠ بەیانی بوو
کە چاوم کردەوە ژرەکە لام نامۆ بوو ئینجا بیرم کەوتەوە من هاوسەرگیریم کردوە لەگەڵ ئەوکەسەی لە هەموو شت زیاتر خۆشم دەویست بەڵام ئەو ژیانە نەبوو کە چاوەڕێی بوووامزانی وەک هەر هاوسەرێکیتر رەفتار دەکات
دوای ۳ رۆژ
سێ ڕۆژە جونگکوکم نەبینیوە لەو ماڵەدا بەتەنیا زۆر قورسبوو لەهەر دەقەیەکدا چاوەڕێیبووم بەڵام نەهات بۆیەک جاریش تەنیا بۆ خەو دەهاتەوە نەمدەبینیبەیەک شێوە ،هەندێک جار ئەوەندە بیری دەکە م و ئەوەندە هەستبەنەبوونی دەکەم ئەوەندە پێویستم پێیەتی ئەوەندە بێ تواناو بێ ئۆقرەم بۆی ئەوەندە پڕ ئازارم کەبروسکەیەک لە سینەو دڵم دەدات وادەزانم و هەستدەکەم هەناسەم دەوەستێت
ئیمڕۆ دەوام دەستی پێکردەوەو پشوو تەواو بوو سێ رۆژە گواستنەوەمان کردوە ئەو سێ ڕۆژە بۆمن زۆر قورس بوو بەڵام تێگەشتم کە تەواو ئیتر جونگکوک بۆمننیە و
کەواتە من هەتاوەک و دەمرم هەر بێ جونگکوک دەبم ، وامدەزانی کە هیمن نەبێت دەمرم بەڵام هەست دەکەم ڕادێم لەوەی ئەو بۆمن نیەجاروایە بیرلە زۆر شت دەکەیتەوە وادەزانیت ئەگەر ڕووبداتئەوە دەمریت وادەزانیت جیهان کۆتای دێت، باڵندەکان بەیانیان ناجریکێنن،گوڵەکان خونچە ناکەن و خۆریش هەڵنایەتەوەو دواتر ئەو ڕوداوە ڕوو دەدات ، تۆ نامریت و جیهان بەردەوام دەبێت خۆر هەڵدێت و دووبارە باڵندەکانیش دێنە سەر دیواری ماڵەکەت و گوڵەکانیش دووبارە خونچە دەکەنەوە مرۆڤ بەهێزە وەک ئەوەی من کە هەرگیز لەو بڕوایەدانەبووم جونگکوک منی بەو شێوەیە نەوێ هەمیشە هیوایەکم هەبوو بەڵام ئیستا هیچ هیوایەکی بۆمنەهێشتەوەو قبوڵم کرد کە نایەوێم
دوای ئەوەی خۆم ئامادە کردبۆ کۆلێژ ڕۆشتمە خوارەوەجوگکوک ڕۆشتبوو منیش نانم نەخوارد و هاتمە دەرەوە لاس لەپێش دەرگەبووبەدوامدا هاتبوو سوپاسی خوا دەکەم کە لاس هاوڕێمە زۆرباشە بۆم ئەو ئاگاداری هەموو شتێکم بوو لە یەکەم دەقەوە هەتائیستاش هەمیشە یارمەتی دەرم بوەو دڵیداومەتەوەو و دڵخۆشی کردوومسلاو لاس
ئەویش سلاوی کردەوە باوەشی لێمدا و وتی بیر دەکردیت ئەوە ئاسایە لە نێوان ئیمە ،
منیش بیرم دەکردیت تۆو میلاش
YOU ARE READING
𝓐𝓭𝓪
Romanceئەدا کە ئامۆزای جونگکوکە بە نهێنی لە منداڵیەوە جونگکوکی خۆش دەوێت بەڵام جونگکوک خۆشەویستی خۆی هەیە لە کاتێکدا لە کۆلێژ دەخوێنن بەیەکەوە ، ئەدا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە دەکات کاتێک باوکی و مامی هاوسەرگیری بە جونگکوک و ئەدا دەکەن......!!؟