منداڵێک بەخێرای لەناو کۆڵانێکی تەسکدا ڕادەکات
کەزۆر تاریکە جارو بار دەداتە ناو گۆمە ئاوی بچووک
کە بەهۆی بارانەوە دروست بووە
خێرایەکەی زیاتر کرد کاتێک هەستی کرد زیاتر لێی نزیک دەبێتەوە هەر سێری دواوەی دەکردوو ڕای دەکرد
تاکو هەستی بەدەستێک کرد لەسەر شانی ویستی
خێراتر ڕابکات بەڵام بێهودە چونکە
پیاوەکە لەو بەهێز تر بوو بە توندی گرتبوویبە خێرایی دەستێکی خستە سەر دەم وە
بە دەستەکەی دی قورگی گرتم
ڕاچەڵەکیم لەخەونەکەم ئاهـ ئەوە خەون نەبوو
کابووس بوو هەناسەکانم نارێکن
لە ترسا گیانم ئارەقەیەکی زۆری کردبووسەیری دەوریبەری خۆمم کرد بینیم
هەمووان خەوتون وە خەریکە خۆر هەڵدێت
ئاهـ حەز بەبینینی ئەم کەشانەدەکەم
هەستی ئارامیم پێدەن
لەسەر شوێنی خەوەکەم هەڵسام بەرەو
پەنجەرە بچوکەکە ڕۆشتم بۆ بینینی
خۆر هەڵهاتنلەکاتی سێر کردنی خۆرەکە ژیانم بیرکەوەتەوە
ئاهـ لۆلەی بەخت ڕەش"من لی لۆلە تەمەنم 8 ساڵە ، قۆناغی سێیەمە
لەخوێندن من خوێندنم زۆرخۆشەوێت چونکە
ئەمگەیەنێت بە ئاواتەکانم لەڕاستیا تاکە
ئاواتی من ئەوە ببمە دکتۆر هیچی
کە نا ئەزانم مناڵم بۆ ئەم جۆرە خەونانە
بەڵام من هیچ وانیم نازانم بۆچی لە
هاوتەمەنەکانی خۆم ناچموە من لە خانەی بێ سەرپەرشتان گەورەبووم
وە نازانم خێزانەکەم کێن و لە کۆێن
تەنها پێم وتراوە منیان دۆزیوەتەوە
لە نیوە شەوێکی باراناویدا لە کۆڵانێکی
تەسکو تاریکدا دواتر منیان هێناوە بۆ هەتیوخانە
ئەوکەتا من تەنها تەمەنم پێنج مانگ بووە
وە لەو کاتەوە تاکو ئێستا لە هەتیو خەنانەمناوی من دوو مانای جوانی هەیە
یەکەم واتە ئافرەتی بەهێز
دووەم بە زمانی ئیسپانی واتای خەمەکان
نازانم کە بەڕاستی کامیان لەگەڵ من
ئەگونجێتوە کاتێک دۆزراومەتەوە دەسبەندێکی زیو
لەدەستم بوە کە لەسەری نوسرابوو
لۆلە بۆیە زانیویانە ناوم لۆلە وە تا ئێستا
ئەو دەسبەندەم لەدەستە و
هەرگیز لەدەستی ناکەمەوە
YOU ARE READING
𝐎𝐫 𝐏𝐡𝐚𝐧𝐚𝐠𝐞
Action«چـیــرودەدات کــاتــێــک پــیــاوێــکــی بــەدەســـەڵــات هــەڵــدەســتــێ بــە بــردنــی مــنــاڵــانــی هــەتــیـو تــاکــو بـیـان کــات بــەپــیـاوی خــۆی بــۆی بـتــوانــێ بــەرەنــگـــاری دوژمــنــکـــەی بــێــتــەوە ئــایــا سـەرکـەوتــوو...