⫷part 5⫸

82 15 199
                                    

های گایسسس بەخێربێنەوە بۆ پارتی پێنج ڤۆت و کۆمێت لە بیر نەکەن✨💕


بابچینە ناو چیڕۆکەکە👏🏻😌

(لای تای)

بە تەلەفۆن

تای: ئم گەشتەکەم .....(سەیرێکی کاتژمێرەکەی دەستی کرد) بیست خولەکی تر دەست پێدەکە ئیتر دەگەڕێمەوە لاتان
( بە بێزاری)

؟؟؟: ئاییی بۆ ئەوندە بێزاری لە کۆتای دا کە گەڕایتەوە جوانترین پیاوی جیهان دەبینی دوبارە ههههه نازانم ئێوە بۆ ئەوندە گێژن لە کاتێک دا منتان هەیە
( بە گاڵتە)

تای: بەسیکە خۆم ماندوم تاقەتی قسە بێتامەکانی تۆم نیە
( بە بێزاری)

؟؟؟: تششش مناڵی ئەم سەردەمە چەند بێڕێزەن باشە دەی خوات لەگەڵ ئاگەداری خۆت بە گەمژەی ماندو
( بە بێزاری)

تای: ئم دەی خوات لەگەڵ پیاوی قۆز
(بە بێزاری پەیوەندیەکەی کۆتای پێ هێنا)

" دوای ئەوەی پەیوەندیەکەم لەگەڵ جین کۆتای پێ هێنا کچێکم بینی دور لە من بوون ئەوندەش دور نەبوو کە لەگەڵ پیاوێک قسەی دەکرد پشتی لە من بوو جلوبەرگێکی ڕەشی لەبەر بوو وە لاشێکی بچوکی هەبوو"

تای: ئمم جۆری دڵخوازەکەم نیە هەر چەندە ڕوخساریم نەبینیەوە بەس لە شێوازی جلوبەرگی ڕا دیارە

تای: ئایش بێزار بووم کەی ئەم گەشتە نەفرەتیە دەست پێدەکات ئەی ئێرە بۆ ئەوندە چۆڵە
( بەبێزاری)

"ئەو کچەش لە یەکێک لە کورسیەکانی دور لە من دانیشتەوە لەگەڵ ئەو پیاوە وە ڕوخساری ئەوم بینی قژێکی کورتی قەویێکی کاڵی هەبوو کە کورتیکەی نەدەگیشت بە شانەکانی وە ڕوخسارێکی سپی و سافی هەبوو کە هیچ پەڵێکی تیا نەبوو لوتێکی بچوک و ڕێکی هەبوو چاو وە برۆیێکی ڕێک و قاوەی هەبوو لێوێکی وەسەتی و تۆزێک پەمەی کاڵی بەڕاستی ئەو ئەوندە خراپ نیە "
(لە کۆتای بیرکردنەوەکانی وەک ئیمۆجیەیە کرد🙁)

تای: بەڕاستی ئەو ئەوندەش خراپ نیە
(بزێکی شەیتانانەی کرد بە دەنگێکی نزم وتی کە تەنیا خۆی گوی لێبوو)

تێبینی کارمەندی فڕۆکە دەکەم بە ک.ف

ک.ف: سڵاوتان لێبێ بەخێربێن بۆ فڕۆکەخانەی .......... وە بەڕاستی داوای لێبوردەنتان لێدەکەم کە لە چاوڕوانی ئێوەمان هێشتەوە ئێستا دەتوانەن بێن بۆ لام بۆ ئەوەی دڵنیا ببمەوە لە ناسنامەکەتان
(بەڕێزەوە قسەی دەکرد)

" سەیری ئەو کچەم دەکرد لە ناکەو ئافرەتێک قسەی کرد کە لە تەمەنەکانی . ...... نازانم بڵێم چەندە با مێشکی بخوێنمەوە با لەسەر ژیانی ئەم خاتونەش بزانەم"

هەموو سەرنشینەکان چوون بۆ لای کارمەندی فڕۆکەکە

" ئێستا له ڕێزەکە وەستاوم ئەو کچە لە پێشمە کارمەندەکە خەریکی ناسنامەی پیاوێکە نازانم بۆچی ئەم گەشتە تەنها سێ سەرنەشین هەڵدەگرێ من و ئەو کچە و پیاوێکە لە تەمەنەکانی پەنجە بۆ پەنجاو پێنج دەچوو وە مێشکی کارمەندەکەم خوێندەوە تەمەنی سی و شەش ساڵ بوو ناوی لۆریس بوو ژیانێکی باشی هەیە لە کارەکەی سەرکەوتەوە وە دووێنی پلەی بەرز کراوەتەوە هاوسەرگیری کردوە خاوەنی دوو مناڵە بە تەمەنەکانی 6 و 12 ساڵ بەهەرحاڵ ئەو کچە بۆنێکی زۆر خۆشی هەیە لە پێشەوەم وەستاوە دەبێ ناوی چی بێ "

 👀He always watching you👾 ~ ئــەو هــەمــیــشــە چــاودێــری تــۆ دەکــات~Where stories live. Discover now