<~>~<>~<>~<>~<><>~<>~<>
*
*
*وا کاتژمێر ۲ شەوە خەو ناچێتە چاوم نازانم لە ترسایە یان لە دڵەڕاوکێی یان لە خەفەتی جونگکوکە بەراستی دلم دەگوشرێ کاتێک بیر دەکەمەوە ئیستا خەریکی چیە چونکە بە مێشکی منبێت ئیستا لەگەل کچێکیتر دایە
دەنگی دەرگا هات خیراڕۆشتمە دەرەوەی ژورەکەم دەزانم جوگکوک هاتوەتەوەلە پێش پلیکانەکان وەستام جوگکوک دەهاتە سەرەوە زۆر شەپرێو بوو وە سەرخۆشبوو وە لەهەمووی خراپتر کە دڵم دەگوشرا کچێکی لەگەلدابوو کە کچەکە جونگکوکی گرتبوو نەکەوێت
کچەکە سەری بەرز کردەوە منی بینی بە مۆنی سەیرم کرد کەمێک وەستا وادیاربوو ترسا
وتم
پێش ئەوەی قاچت بخەیتە سەر ئەم پلیکانانە بررۆرەوە بە رێگەی خۆتدا ئەگەرنا قاچت دەشکێنمکچەکە وتی تۆ کێی
من هاوسەری ئەوم ، دەرۆیت یان بە قژ بوکەمە دەرەوە ،کچەکە لە ترسا خیرا جونگکوکی بەرداو ڕۆشتە دەرەوە
ئینجا ڕۆشتم قۆلی جونگکوکم گرتوو یارمەتیم دەدا بیبەمە سەرەوە ئەو سەرخۆش بوو بەحاڵ خۆی پێ دەڕۆشت زۆر قورس بوو بەلام بە یارمەتی دیوارەکە بردمە سەرەوە
لەسەر بێدەکەی دامنا و پێلاوەکانیم لەپێ دانا و ویستم جلەکانی دابکەنم بەلام دوای بیرم کەوتەوە بەیانی شەرمەزار دەبم بۆیە لەوە گەڕام ویستم بڕۆمە دەرەوە دەستمی گرت و بانگی کردم ئەدا...مەڕۆ لەلای منبە ئیمشەو تکایە
ئەوەم دەویست منیش دەموێت هەموو شەوێک لەلای تۆبم نەک تەنیا ئیستا ،
چیتر بەرگەم نەگرت و لەلای ئەو پالکەوتم ئینجا خۆی سوڕاند و باوەشی لێمدا ئەگەر بلێم خۆشترین شەوی ژیانم بوو ئەمشەو هەڵە نیم ، هەموو ژیانم بە ئاواتی یەک جار باوەشی ئەوەوە بوە و ئیستاش لە باوەشی دام هەرچەندە بۆنی کحولی لێدێت بەلام بۆنی خۆی زالترە بەسەریدا ئەوەش سیەکانمی پر کردوە
نزیک دوو کاتژمێر ڕۆشتبوو من هەرلە باوەشی جونگکوک دابوم خەو نەدەچۆ چاوم ئینجا چۆن ئەو کاتو ساتە تایبەتە بە خەو بەرێ دەکەم ، بەلام دووای چەند کاتژمێرێک چاوەکانم وردە وردە قورس دەبوون و خەو بردمیەوە
YOU ARE READING
𝓐𝓭𝓪
Romanceئەدا کە ئامۆزای جونگکوکە بە نهێنی لە منداڵیەوە جونگکوکی خۆش دەوێت بەڵام جونگکوک خۆشەویستی خۆی هەیە لە کاتێکدا لە کۆلێژ دەخوێنن بەیەکەوە ، ئەدا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە دەکات کاتێک باوکی و مامی هاوسەرگیری بە جونگکوک و ئەدا دەکەن......!!؟