Pov maddy
بەیانی زوو کاتژمێر 6 سەرلەبەیانی لەخەو هەڵسام بۆخۆئامادەکردن بۆ گرنگترین کارم من لێکۆڵەرم ئیشی من ئاشکراکردنی تاوانباران و بەسزاگەیاندنیانە ئیشەکەی خۆمم زۆر خۆشەوێ تەنها ئەوەی بێزارم ئەکات ئەوەیە ئەم ماوە بکوژێکی زنجیرەی پەیدا بووە کەهەموو قوربانیەکان بەهەمان شێواز ئەکوژێ بەبێ ئەوەی هیچ سەرەداوێک لەدوای خۆی بەجێ بهڵێ قوربانیەکانیش زۆربەی پیاوی بەدەسەڵات و دەوڵەمەند ئەم ئەرکە دراوە بەمن چونکە بەڕێوبەرەکەم لەهەمووان زیاتر متمانەی پێمە هەربۆیە ئەبێ ئەمڕۆ پێش هەمووان لەنوسینگەکەی ئامادەبم باشە بەڕێوبەرەکەم کەسێکی باش و نەرموونیانە بەڵام توڕەبوونی ترسناکی هەیە بۆیە نامەوێ توڕەبوونی تاقی بکەمەوە لەدەرەوەی کار ئێمە دوو هاوڕێی نزیکین بەڵام لەدەوام بەپێچەوانەوە ئەو بەڕێوبەرێکی باڵادەست و منیش کارمەندێ گوێڕایەڵ کاتژمێر 6:30 بەڕێکەوتم بەسەیارەی تایبەتی خۆم پاش نیو کاتژمێر گەشتمە شوێن کارەکەم سەیارەی بەڕێوبەرەکەم (تایهوان) لەگەڕاجەکە بینی بۆیە زۆر بەخێرای بەڕێکەوتم بۆژووری کۆبوونەوە .
pov tayhuan
لەبەیانی کاتژمێر 6وە لە ئۆفیسەکەم کاردەکەم تەواوی دوێنێ شەو نەخەوتووم بەوهیوایەی شتێک بدۆزمەووە کە بەکەڵکمانبێ بەڵام تەواوی هەوڵەکانم بێ سود بوو نەمتوانی بچوکترین شتم دەستکەوێ
نیو کاتژمێر تێپەڕی چاوەڕێی مادیەکەمم بێت بەوهیوای ئەو بتوانێت سەرەداوێک لەسەر ڕووداوەکە پەیدابکات ئەوکچێکی جوان سەرکەوتووە سورە لەسەر بەدەستهێنانی ئەوشتەی ئەیەوێت متمانەپێکراوترین کارمەندمە نازانم ئەو متمانە هی خۆشەویستیە زۆرەکەمە بۆی یاخود هی سەرکەوتنی لەکارەکەی بەڵام ئەوە ئەزانم بەڕاستی شایەنی ئەو متمانەیە هیوادارم ڕۆژێک بتوانم لەژیانە تاریکەکەی دەربێنم لەناو خۆشەویستم نوقمی بکەم چونکە بەڕاستی شایەنی باشتریەکانە بیرەکەمەوە ئاخۆ ڕۆژێک دێ کەگوێی لەدەنگی ناخم بێت و ئەویش منی خۆشبووێ بەوشێوەی من خۆشمەوێ بەئومێدەوە چاوەڕێم دەنگی دەرگا لەبیرکردنەوەکانمی دەرهێنام سێرم کرد کاتژمێر 7بووە زەردەخەنەیەکم کرد کاتێ درکم بەوەکرد مادیەکەم گەشتووەPov writer
دوای ئەوەی مادی چووە ژوورەوە لەگەڵ تایهوان دەستیان کرد بەکۆبوونەوە و شەیرکردنی بیروڕاکانیان
مادی:گەورەم لێرەدا شتێکی گوماناوی هەیە کەسەرەنجی منی ڕاکێشاوە.
تایهوان:چ شتێک گوماناویە مادی ئەتوانی ڕوونی بکەیتەوە(بەنەزانیاری خوازیەوە)
مادی:ئێستا گەورەم دوێنێ دەیەمین حاڵەتی کوشتن بەهەمان هۆکار تۆمار کرا شەوکاتێک چوومە شوێنی ڕووداوە ویستم لەحاڵەکانی چەن مانگی پێشووش بکۆڵمەوە ئەوەی جێی سەرنج بوو تەواوی قوربانیەکان هەفتەیە پێش کوژرانیان سەردانی کۆمپانیای جیۆنیان کردووە کە خاوەنەکەی جیۆن جۆنکووکە کوڕی جیۆن جۆگهیۆنی وەزیری پێشووی دارای وڵات بەڵام هیچ حاڵەتێکی تاوان لەدۆسیەکەی نیەو خاوەن ڕابردوویەکی پاکە
تایهوان:یانی تۆ پێت وایە جیۆن جۆنکووک دەستی لە زنجیرە کوشتنەکە هەیە؟ پرسی(بەنەزانیەوە)
مادی:نەخێر بەتەواوی نا بەڵکو دەڵێم بەسەردانکردنی کۆمپانیای جیۆن ئەتوانین بگەین بەڕاستیەکان هاوڕێیەکم لەوێ کارمەندە پێم وتوە ئیشێکم لەوێ بۆ بدۆزێتەوە خۆم لەنزیکەوە لە جیۆن جۆنکووک ئەکۆڵمەوە
تایهوان:مادی ئەو بیرۆکەتم هیچ بەدڵ نیە چی گەر بەڕاستی تاوەنبارەکەبێ کاتێ بزانێ سیخوڕی لەسەر ئەکەین ژیانت ئەکەوێتە مەترسیەوە بۆیە بەدوای ڕێگایەتربگەڕێ (بەهاوارەوە)
مادی:هێمنبە بەڕێوبەر من کەسێک نیم بهێڵم ئاشکرابم و ئەمە یەکەمین جارم نیە خۆتەزانی پاشان کێ ئەڵێت ئەوتاوانبارەکەیە بەڵێنبێ سەلامەت ئەبم (بەنەرمی)
تایهوان:هەرچەندە بڕیارەکەتم بەدڵ نیە بەس دڵنیام لەگەڵ کەلەڕەقیەکەت هیچم پێناکرێ بۆیە ئاگاداری خۆتبە بەوهیوای بەزوترین کات بتوانی ئەوکێشەیە چارەسەر بکەی کەی دەست بەپلانەکەت ئەکەی؟(بەنیگەرانیەوە)
مادی :سبەی ئەچم بۆ چاوپێکەوتنی کار وەک کارمەنی بەشی پێشوازی لە کۆمپانیاکەی بەوهیوای وەربگیرێم(بەدڵخۆشیەوە)
تایهوان:باشە مادام ئەمڕۆ هیچ کارێک مەکە بڕۆرەوە کەمێک پشووبە بیرت نەچێ زوو زوو پەیوەندم پێوەبکەی بەهیوای بەختێکی باش (بەنەرمی)
مادی:سوپاس بەڕێوبەر سوپاس گوزارم بەڕاستی کاتێکی خۆش ماڵ ئاوا(بەڕێزەوە)ئەمەش پارتی یەکەمی چیرۆکەکەم هیوادارم بەدڵی ئێوەی ئازیزبێ لەهەر هەڵەیەکی ڕێنوسی یاخود وشەیەک کەبەدڵتان نەبووبێ ببوورن چونکە بەڕاستی لەبەر نەبوونی مەجال پێداچوونەوە بۆپارتەکان ناکەم
پێشبینی خۆتان بۆ پارتەکانی داهاتوو بنوسنئایا جۆنگووک بەڕاستی تاوانبارەکەیە؟
مادی هیچی لێ بەسەریەت؟
هۆکاری سەرەکی کوشتنەکان چین؟لەکۆتایشتدا سوپاستان ئەکەم ئەگەر ڕای خۆتان لەسەر چیرۆکەکەم بڵێن و ڤۆت و کۆمێنت بکەم بۆبەردەوامیم.
YOU ARE READING
I want you
Короткий рассказلەنێوان ڕابردوویەکی ڕەش و داهاتوویەکی سور ڕوناکیەکی ناوەزە هەڵەبڕێژیرم کە لەسەرئەنجامی بوونم لەگەڵ تۆ دروستەبێ.