پـەڕەی یەڪەم

144 19 63
                                    





بـە جووتێڪ پێـڵاوی پاژنـە بەرز و تیژ ڪە ڕەنگێڪی سووری هاوجۆری گێلاسـە و لەگەڵ هەر هەنگاوێڪدا دەنگێڪی بەرزی پڕ دەسەڵات بە نێو هۆڵەڪەدا بڵاو دەڪاتەوە هەنگاوەڪانی بەرەو ئەوەی پێشی نەخشـاند، تا چەپڪێڪ گووڵی ڕازاوەی ڕەنگ سوور ڪە لەگەڵ درێسـە تەسـڪ و ڕەشە تاریڪەڪەیدا ڪە وەسفێڪی ڕووڪاری بێ وێنەیە بۆ جەستـەی وەربگرێـت و لە نێو قۆڵە ڕووتـەڪانیدا جێی بڪاتەوە، پاشان دڵنیـایی ڪردەوە ڪە پێش بەخشینی زەردەخـەنەیەڪی پڕ دەسەڵات و خانمـانە لووتی لە بۆنی تاڪە گووڵەڪان پڕ بڪات، پاشان چاوە تۆخـەڪانی ڪە بە برژانگی درێژ و پڕ و ڕەش دەورەدراون لەسەر چاوەڪانی ئەوەی پێشی جێگیر ڪرد و زەردەخەنەیەڪی خانمانەی بەهێـزی پێدا، لێوە شەرابییـەڪانی لەیەڪتر دوور خستەوە و بە دەنگـە پڕ لە متمانە بە خۆبوونەڪەیەوە دوا
"ڪاتێڪی زۆری خایاند، دانێڵ"
"ساڵێـڪی درێژ بوو، خانمەڪەم"
دەسـتە پانەڪانی ڪە بە شوێنەواری برین پڕ ڪراونەتەوە نزیڪ خستەوە بۆ گرتنی دەستـە نەرمە و خانەدانەڪانی ئەوە پێشی تا ماچێڪی بەڕێزانەی لەسەر بەجێبهیڵێت،
سەرنجی هەردووڪیان گوازرایەوە بۆ درگا زەبەلاحەڪەی نێو هۆڵەڪە ڪاتێڪ ڪرایەوە و چەند ڪەسێڪ بۆ ناو هۆڵەڪە دەستیان بە هەنگاوەڪانیان ڪرد، لەوانە جۆنگکوڪ و تیمەڪەی
"بۆچـی هێندە زوو هاتیـتەوە؟ هەموو شتێـڪ باش بوو"
بە بیستنی وشەڪان ئاشڪرا بوو ڪە لە لێوەڪانی جیۆنەوە ڕێچـڪەیان بەستبوو پێش جێگیر ڪردنی دەستە پان و گەورەڪەی لە دەستی دانێڵدا بۆ پێشڪەشڪردنی پێشوازییـەڪی بێ مەبەست، دانێڵ دڵنیا بۆوە ڪە زەردەخەنە گاڵتـەجاڕانەڪەی سەر لێوەڪانی ڕوون بێت بۆ بینین و بە دەنگە گڕەڪەیەوە وەڵامی دایەوە
"ژیان لە تایلەند ئاسان نییـە، برا"
"دڵنیـا ئەبمەوە ڪە لێرەش ئاسان نەبێت"
"ئەبیـنم هێشـتا قات لەبەر ناڪەیت، جیۆن"
"پێویستە بە پێی حەزەڪانی خانمەڪەم بجووڵێمەوە"
"چاوەڕوانـڪراوە"
بە باسڪردنی خانمەڪەی، جیۆن ڕووی بۆ ڕووی ڤاسیلیسا سووڕاند و دەسـتە بە تاتۆ پڕ ڪراوەڪەی لە ڪەمەرە نەرمەڪەی گیر ڪرد و جەستە خانمانە پڕەڪەیی بە جەستە ماسوولڪەدارەڪەیەوە نووساند تا دڵنیـا ببێتەوە لە هەستڪردن بە گەرمی جەستەی، پاشان ماچێڪی نەرم و ڪورتخایەنـی لەسەر ڕوومەتـە نەرم و پڕەڪانی ڤاسیلیسـا نەخشـاند، پاشان بە دەنگە گڕ و قووڵەڪەیەوە بەرامبەر ڕووخساری دوا تا بۆ چەندەمین جار بە گاڵتـەڪانی ڤاسیلیسا توڕە و بێزار بڪات
"پێویستت بە پێڵاوی بەرزتر هەیە"
"ئەتوانیت ئەمشەو هەوڵەڪانت بۆ بێزارڪردنم لە ڪار بخەیت؟"
"بێگوومان نەخێر"
گفتووگۆ بچووڪەڪەی نێوانیان لە لایـەن دەنگێـڪی قووڵـەوە بڕدرا ڪاتێڪ تایهیۆنگ بەرەو دانێڵ هەنگاوینا
"تۆ ساڵی پار بێ باڪانە ون بوویت براڪەم"
"دەی ئەوە بێ باڪانە نەبوو، پێویست بوو"
"فشاری مەخـەنە سەر، بەهۆی دڵ شڪاوی خۆشەویسـتی یەڪ لایانە بوو"
نامجوون بە دەنگـە هێنمەڪەیەوە دوا ڪە وایڪرد هەمووان لەگەڵ وشەڪانیدا سەرنجیـان بۆ سەر ئەو بگوازنەوە و بێ دەنگییـەڪی قووڵ هۆڵـەڪە داپۆشێت، دوای تێگەیشتن لە وشەڪانی هەوڵی بۆ داخستنی لێوەڪانی دا تا چەند وشەیەڪی خراپ تر بارودۆخـەڪە خراپ تر نەڪەن، سەرەنجـام بووە هۆی ئەوەی جیۆن گرتنەڪەی لەسەر ڪەمەری ڤاسیلیسا توند تر بڪات و چەند سەیرڪردنێڪی تیژ بە دانێڵ ببەخشێت تا لە نێو بێدەنگییـە ڕەهاڪەدا چەند هەڕەشەیەڪی بۆ بنێرێت
"باشە، ئەو ڕسـتەیە زۆر بێ مەبەست بوو، تەنانەت مانا دروست ناڪات"
نیـڪی دووا بۆ گۆڕینی بارودۆخـە ناڕەحەتـەڪە بە هاوبەشی زەردەخـەنە ساختـەڪەی، بەڵـام وا دیار نەبوو ڪە هیچ شتێڪ لە سەیرڪردنە تیژ و سامنـاڪەڪانی جیۆن بۆ دانێڵ بگۆڕێت، بۆیە پێویست بوو ڤاسیلیسا دەستـتێوەردان بڪات
"خواردنـەڪان سارد ئەبنەوە"
دوا و هەنگـاوەڪانی بەرەو مێزە درێژ و پڕڪراو بە خواردنەڪەی نێو هۆڵـەڪە دەست پێڪرد و ڪوڕەڪانی تر بە دوایدا لەسەر ڪورسییەڪانی دەوری مێزەڪە خۆیان جێگیر ڪرد، جگـە لە دانێڵ و جیۆن ڪە جیۆن دوای دوورڪەوتنەوەی ڪەمەری ڤاسیلیسا وەڪ هەمیشە دەستـەڪانی لە نێو گیرفانیدا جێگیر ڪرد، و وەستـاندنی سێرڪردنەڪانی بەرامبەر دانێڵ ڕەت ڪردەوە
"ماوەیەڪی زۆرە ئەم سێرڪردنانەت پێ نەبەخشیوم، جیۆن"
"نەمزانیبوو ڪە پەرۆشی بیت"
"ئەوە تۆیـت ڪە لەگـەڵ هەر ووشەیـەڪەدا دڵۆپە خوێنەڪانت دەڪووڵێن"
"ڪەواتـە بهێڵـە لە ناوەڕاستی ڪووڵانی خوێنمدا ئاگـادارییـەڪی بێ بەرامبەرت پێ بدەم، ئەگـەر ڤاسیلیسا ئەو هۆڪارە بێت ڪە دووبارە گەڕایتەوە ...."
ڕستـە قووڵەڪەی ڪە ئاشڪرا بوو بەرەو هەڕەشـە هەنگـاو دەنێـت لە لایـەن دەنگی ڤاسیلیساوە پچڕێندرا
"جیـۆن، تڪایە هەڕەشەڪانت بۆ ڪاتێڪی تر پاشەڪەوت بڪە"







بـــــەردەوامـــــە

||خوێنی ڕەش|| بەرگی دووەمWhere stories live. Discover now