پارتی - هەشتەم -

323 73 52
                                    



بەیکهیۆن: جۆنگکووک!!
(جۆنگکوک ئاوڕی دایەوە سەری سوڕما)

جۆنگکووک: کاکە تۆ چی دەکەی لێرە؟
(لەسەر کورسیەکە هەستا)

بەیکهیۆن: تۆ سەرەتا پێم بڵێ چی دەکەی لێرە؟ ئەی ئەو کچە کێیە؟
(لە ڕستەی کۆتایی سەیری سێلی کرد)

جۆنگکووک: کاکە بوەستە ئێستا دەگەڕێمەوە
(وتی و دەستی سێلی گرت و کەمێک لە بەیکهیۆن دوورکەوتنەوە)

سێلی: چی ڕوودەدات؟

جۆنگکووک: سێلی گیانەکەم تۆ بگەڕێوە ماڵەوە منیش لەگەڵ کاکەم دەڕۆمەوە باش؟
(دەستی گرت)

سێلی: ئێ باش بەڵام جۆنگکووک..
(بە گوناحی)

جۆنگکووک: گیانی من وتم بگەڕێوە~ دەی خواتلەگەڵ خۆشەویستم
(وتی و ماچێکی هەوایی بۆ هەڵدا و ڕۆیشت)

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ئێستا جۆنگکووک و بەیکهیۆن پیاسە دەکەن

بەیکهیۆن؛ پێت نەوتم ئەو کچە کێیە؟

جۆنگکووک هەناسەیەکی هەڵمژی

جۆنگکووک: کاکە ئەو خۆشەویستمە..

بەیکهیۆن: چیی..تۆ ئاگاداری خۆتیت کە چی دەڵێی؟
(بە توڕەییەوە سەیری جۆنگکووکی کرد)

جۆنگکووک وەستا

جۆنگکووک: بۆچی؟ ئایا خۆشەویستی تاوانە؟

بەیکهیۆن: جۆنگکووک خۆت دەزانیت دایکم هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکات!!

جۆنگکووک: نەخێر دایکم دەبێ قبوڵی بکات

بەیکهیۆن: جۆنگکووک خۆت توشی کێشە مەکە! بە زووترین کات لێی جیاببەوە ئەگینا پەشیمان ئەبیتەوە!!

جۆنگکووک: هەرگیز پەشیمان نابمەوە لە خۆشویستنی ئەو

بەیکهیۆن: من ئاگادارم کردیتەوە!!


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

هوان پۆڤ:-

لەگەڵ جۆنگ هوو و مامم و مامۆژنم لەسەر قەنەفەکان دانیشتبووین خەریکی خواردنی کێک بووین لەگەڵ چا

مامۆژنم هەر ستایشی دەکردم بەوەی کە کێکەکە زۆر خۆشە و دەست خۆشی لێ کردم

مامم: ڕاتان چیە بڕۆینە گەشتێک لەگەڵ ماڵی جەیجوون و ئەوان بۆ هەفتەیەک بمێنینەوە؟

ساڵی 1990 (بەردەوامە)Where stories live. Discover now