PART.1

366 66 260
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گەر فۆڵۆت نەکردووە بیکە بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش
55vote+150comment=Part.2
______________________________________

Y/n..*pov..*

دووبارە بە پرتە و بۆڵەیی دایکم لە خەو هەڵسام بۆ ئەوەیی لە ڕۆژێکی ساردی زستاندا لە بەیانیەکی زوودا خۆم ئامادە بکەم بۆ قوتابخانە تشش نەفرەت ڕقم لە قوتابخانەیە تەنها لە دواوەی قوتابخانەکە دادەنیشم و جگەرە دەکێشم ، هەڵسام دەم و چاوم شۆرد و جلی قوتابخانەم پۆشی و چاکە باگیەکەم  پۆشی لە ژوورەکەم چوومە دەرەوە

ب.ن/ت: کچم وەرە نانەکەت بخۆ

نت:نامەوێ

ب.نت:وەرە دانیشە چۆن بەبێ نان دەڕۆیت

دانیشتم دایکیشم هێلەکەیەکی کوڵاوی بۆم دانا

نت:حەزم بەمە نییە

د.ن/ت:بیخۆ دەیی هەر ئەوەمان هەیە

نت:پارەم پێ بدەن لە قوتابخانە شتێک دەخۆم

ب.ن/ت:نانەکەت بخۆ هیچ پارەیەکم پێ نییە

نت:ئەی دووبارە هەموو پارەکەت چی لێکردووە

ب.ن/ت:چۆن دەوێری لێ پرسینەوە لە باوکت بکەیت

نت:ئوف بێزار بووم لەم ماڵە

ب.ن/ت:زۆر زمان درێژ بوویت کچێ

نت:تەنها پڕتەقاڵێک ئەبەم

وتی و پڕتەقاڵێکی هەڵگرد و ڕۆشت

ب.ن/ت:دڵنیام هاوڕێیەتی کەسانی خراپ دەکات

د.ن/ت:تەواو ئەو لە تەمەنێکی هەرزەکارە ڕقی لە پێداگریە تۆش فشاری مەخەرە سەر

ب.ن/ت:بەڵام زۆر زمان درێژ بووە پێشتر وانەبوو

د.ن/ت:باشە خۆم قسەی لەگەڵ دەکەم

Y/n..*pov..*

هەر کە پێڵاوەکانم کردە بەر خێرا لە ماڵەکە ڕۆشتمە دەرەوە نامەوێت هەرگیز بگەڕێمەوە ئەو ماڵە بەڵام هیچ شوێنێکم نییە بۆی بڕۆم ئەڵێم منیش وەکو مینسوو دایکو باوکم بریندار بکەم بە بێزاری بە ڕێگەکەدا ئەڕۆشتم جگەرەیەکم داگیرساند خستمە بەینی لێوەکانم لەپد دراوسێکەمان دەرکەوت سەیری کردم وەک سەرسوڕماوێک منیش تەنها مۆڕەم لێی کرد پاشان ڕۆشت تشش پیاوی بێزارکەر تۆ بڕۆ سەمون بۆ ژنە مارمێلکەکەت بەرەوە سەر زل هەر بە ڕێگاوە بووم تاکو لە کۆتایدا ئەوان دەرکەوتن

مینسوو:بۆ یەکەمجار زوو هەڵساویت

نت:هەموو ڕۆژ وا زوو هەڵەسم بەڵام ئەمڕۆ دەمەقاڵێم کرد

مینسوو:لەسەر چی

نت:پێم دەڵێن زمان درێژ وە هیچ پارەیەکم ‌پێ نادەن

ئارا:تۆ بێخەمبە ئێمە جگەرەت پێ ئەدەین

نت:ئەی چی قۆزەڵقورت کەم

بــازرگــانـی مــاددەی هــۆشــبــەر(بــەردەوامــە)Where stories live. Discover now