«١»

131 28 9
                                    




































مرۆڤ هەرچەند دەستکەوتی زۆربێت هێشتا داوای زۆرتر دەکات بەڵام جیاوازییەک هەیە لە نێوان دەستکەوتەکان گەر دەستکەوتی پارە بێت چاوبرسی و دڵی پڕ بوغز دەبێت گەرچیش دەستکەوتی زانست بێت خەمگین دەبێت ڕەنگە مرۆڤی پڕ زانست و زانیاری لەبەر زۆر بیرکردنەوە یاخود لەبەر ئەوە بێت کە بۆچی زوو زانستی بەدەست نەهێناوە، بەڵام گەر دەستکەوتی هەموو ئاواتەکانی ژیانی بێت چیتر ئەو مرۆڤە بونی نابێت چونکە مرۆڤی بێ ئاوات وەک دارێکی سیس و بێ گەڵایە مۆنجدانی زریانەکان پەیتا پەیتا دەبنە هاوەڵی ڕەگەکەی و لە خۆیاندا غەرقی دەکەن، مرۆڤ کە هەموو ئاواتی ژیانی بەدیهێنا هیچ شتێکی بۆ نامێنێتەوە تا بۆی ڕابکات و چاوی بۆ هەڵێنێت...لە نێو ئەو مرۆڤانەدا من ئەو کەسەم کە هەموو شتێکم بەدەست هێنا کە ویستم نهۆش دەمەوێت دڵم شتێکی بوێت، شتێک لەگەڵ هەر تروکاندنێکی چاوم بمخاتە نێو مێرگی پڕ کەیف و نەشەوە، شتێک گەر لەناو تۆفانیش بێت دەریبهێنم...
بۆی بژیم و بمرم، بەڵام هەندێکجار کات وەک مەرگ بێباکە و بەرامبەر مرۆڤ گوێنەدەرە، لەوانەیە هەندێک کەس وابیربکەنەوە ئاواتیان نیە بەڵکو هەیانە بەڵام هەستی پێناکەن لای ئەوان ئاوات خواستن تەنها بۆ شتە گەورە و زەحمەتەکانە، قیژەی بایەکە بە توندی بەر گوێم کەوت و لەوبیرە قوڵانەی کە وەک قوڵکەیەکی تونەک بوو وەدەرینام، بۆ ساتێک چاوەکانم سوڕاند بەدەوروبەری خۆمدا، ئەو بیرانەی کە وایکرد شاردنەوە دەستەکانم لە سەرمای سزتان لەبیر بکەم، ئەو شۆستە تەڕانەی کە هیچ کەسێکی لێنەبوو بەهۆی ترسان لە تنۆکەی پەشێوی باران، ئەو بایە سارد و بەهێزەی دەتگوت چەقۆی تازە تیژکراوەیە بەر پێستم دەکەوت، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دەڕۆیشتن و ڕێگەی شەپۆلی چاڵە قوڕاویەکانیان خۆش دەکرد، ئەو شەپۆلانەی کە نزیک دەبوونەوە لەو کتێبانەی کە لەمسەرو ئەوشەری شۆستەکەوە دەفرۆشران، کابرای کتێبفرۆش خێرا خێرا کتێبەکانی هەڵدەگرتەوە لەترسی تەڕبوونیان، دووبارە...دووبارە بێ ئەوەی درکی پێ بکەم قاچەکانم بە فەرمانی دڵم منیان هێنا بۆ لای کتێب، دەڵێی دەرمانی ڕۆحم لەلای کتێبەکانم دەدۆزمەوە، دەڵێی هیچ کەسم نیە بڕۆمە لای تەنها کتێب نەبێت، چاوێکم بڕیە سەر کتێبێک ناوی پیاوێکی تیا نوسرابوو کە نووسەرەکە بوو، چاوەکانم پڕ بوون لە ئەشک ئەو پیاوە من بووم...ئەو ئەشکە بۆ ئەو پیاوە بوو کە چەندین ساڵی پێچوو بۆ نوسینی کتێبەکانی، نهۆش لەگەڵ قوڕاوی سەر شۆستەکان و تنۆکەی توندی باران دەخوسێن پەیتا پەیتا...بە چەشنی ڕۆحم ڕۆدەچن بە نەرمانی زەویا، سەرێکم بەرز کردەوە بۆ ئاسمان تا فرمێسکی چاوم بگەڕێتەوە ناو سینەم ئەو تۆپەڵە هەورە ڕەشانەی کە ئاسمانیان تاریک داهێنابوو بارانیان دونیایان خوساندبوو، نەمویست پتر لەگەڵ ڕابردوو بکەوینە سەمای ژێرباران، بە گورجی لەو کەلوازەدا ملی ڕێم گرت بۆ ماڵەوە، کە گەیشتمە ماڵەوە چاکەتەکەم دانا و بەرامبەر مێزەکەم دانیشتم، ئەو مێزەی کە پڕ بوو لە پەرتووک و پەڕاوی نیمچە نوسراو، ئیدی بزەیەک کەوتە سەر لێوم ئاواتێک هاتە نێو دڵم کە بۆی بژیم و بمرم، نیازێک هەبوو لە دڵما دەبێت ئەم کتێبە ببێت...ببێت بە باشترین کتێبی ژیان، هەموو وشە و نەختێکی وەک خەزامی دار بەدەوری خەڵکی بخولێتەوە و خەڵکیش وەک هەور تنۆکەی پەشێوی بارانی بۆ بڕێژن و قیژەی بۆ بکەن، بەڵام دەبێت هێندە جوانوشە بێت لەناو شوشە هەڵبگیرێت، پێنوسەکەم گرتە دەست، بە ئەسپایی لەگەڵ نوسینی پیتەکان کەوتە سەما و خۆی دەنواند بێ ئاگا بوو لەوەی وشەیەک دەنوسێت وەک مۆتەکەیەکە، دەستم پێکرد:
١٦ مانگی بەفرانبار بوو لە کافتریای کتێبخانێک دانیشت بووم باران هێواش هێواش لەسەر شۆستە تەڕەکەدا خۆی ڕادەخست بە پەنجەرەکەوە دەشکان و پەڕی کتێبەکەی دەستم هەڵدەدایەوە، شوێنەکە مات و بێدەنگ بوو بەڵام کەسیتری زۆر لێبوو، لەپڕ پیاوێکی ڕواڵەت تەمەن سی ساڵ هاتە گەلەکۆمە و خۆی خستە ژوورەوە، سیمای ڕێک و قەشەن بوو کەڵەگەت و بەشەن بوو بەڵام سیپاڵی بەری پۆشتە نەبوو، چاوەکانی سوڕاند بەناو ئەو شوێنەیان دەتگوت یەکەمجارە ئەو شوێنانە دەبینێت، کە منی بینی وەستا و لە چاوەکانم ڕاما وەک ئەوەی بمناسێت، تدهوری ناخی بەچاوی سیغەی بۆ کردم، سەرنجمان لەسەر سەروسیمای یەکتری بوو کتوپڕ بێ هیچ شتێک هاتە بەرامبەرمەوە دانیشت، سەرەتا هیچم نەگوت بەڵام ئەو وەک بڵێی بەنیازی نەبوو بوەستێ لە ڕوانینم، بە بێحەوسەڵی گوتم:
جەنابتان شتێکتان دەوێت؟!!

سەری داخست و چاوەڕێی وەڵامی ئەو بووم ئەویش دەستەکانی بە شێوازێکی سەیر کە تێینەگەشتم جوڵاند، ئەوسا تێگەیشتم ناتوانێت قسە بکات و ڵاڵە پێم گوت ناتوانم لێت تێناگەم، ئەویش دووبارە هەوڵیدا تێمبگەیەنێت بەڵام بێسوود بوو، کابرا یەئس و خەم لە سیمایدا نەخشی بەست هەڵسایەوە نیازی بوو بڕوات، خاتوونێکی گەنج کەلەو شوێنە کاری دەکرد گوتی:
ئەو ماوەیەکی زۆرە بەدواتدا دەگەڕێت!!

کابرا خەمی سەر ڕووخساری نەما و ئاوڕێکم بۆ خاتوونەکە دایەوە، لێم پرسی:
دەتوانێت بە زمانی جەستە قسە بکەیت؟

ئەویش بە ڕێزەوە بەرسڤی بەڵێی دامەوە، بە خاتوونەکەم گوت یارمەتیم بدات تا لەم پیاوە تێبگەم ئەویش ڕەزامەندی خۆی پێدام و لەلامان دانیشت، کابرای ڵاڵ بە دڵخۆشیەوە لەلامان دانیشت ئەو قەڵەم و کاغەزی لەدەست خاتوونەکە بوو وەریگرت و شتێکی نووسی کاتێکی ویست تا یەک وشەی نوسی، دەست نوسینی وەک منداڵ بوو، لەسەر کاغەزەکە نوسی "هاوار" دەستی کرد بە قسەکردن بە زمانی جەستە و خاتوونەکە وەک ئەوەی توتیەک بێت لە جێی ئەو بدوێت وتی:
ناوی خۆی تاکە شتە دەیزانێت بینوسێت، ئەو چەندین جار هەوڵی داوە و بتبینێت بەڵام نەیتوانیوە ئێستاش دەیەوێت لە تۆیەکی نووسەر ژیانی ئەو بکەیت بە کتێبێک!!

سەیری خاتوونەکەم کرد و وتم:
کتێبێک؟!!

کەمێک بیرم کردەوە سیمایی خەمێکی قوڵی پێوە دەردەکەوت کە برینی قوڵتر دەکرد، چاوی بڕیبووە هەموو گۆشەیەکی ئەو کاغەزەی کە ناوی خۆی لێ نووسیبوو، ڕوانینەکان تەواو پڕ حەسرەت و بێئۆقرە بوو، مەگەر ئەو پیتانە هاواری بیرهێنانەوەی شتێک دەکەن کە لەمێژە لە تەمی دڵیدا شاردویەتیەوە، ڕێگەمدا دەست بکات بە باسکردنی ژیانی، ئەویش دەستی پێکرد بە جوڵاندنی دەستەکانی خاتوونیش قسەکانی وتەوە، ئەو وشانەی لە قوڵایی دڵیدا نەدەهاتە سەرزاری بە دەستی ماندوو شەکەتی دەیگرت و دەریدەهێنا.




























































































﴿هەڵماتێن﴾✓Where stories live. Discover now