.
.
.
.
"گەورەم تکات لێدەکەم تەنیا ئەم جارە بمبورە!"
ئەم پیاوە کە بەگریانەوە دەپاڕایەوە بۆ ژیانی خۆی چونکە بەهۆی سیخوڕی کردن و دزیکردن لە کۆشکی ڤیکتۆریا ژەنەڕاڵ جۆنگـ بڕیاریدا کە ئەشکەنجەی بدەن و دواتر بیسوتێنن.!! ...بەڵێــ!ئەو کەسانەی کە کار لە پشتی 'پاشا تایهیۆنگـ'بکەن و هەوڵی ناپاکیکردن بکەن گرینگی بە ویژدان نادەن!!وە بۆماوەی زیاتر لە10ساڵە "کیم تایهیۆنگـ"زیاتر لە 10ساڵ ئەزمونی بوون بە پاشایەتی کردوە و هەموو شانشینی ڤیکتۆریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی دایە.
.
.
.
خەڵکی پاشا تایهیۆنگیانـ خۆشدەوێ سەڕەڕای بێ هەستی و ساردیەکەی هەرگیز مافی هیچ یەکێک لە خەڵکەی ناخوات هەمیشە باشترینی بۆ خەڵکەکەی دەوێ و خەڵکیش هەمیشە باشترینیان بۆ پاشاکەیان دەوێ و خەڵکی ڤیکتۆریا شانازی بە پاشاکەیان دەکەن کە هەرگیز ڕێگە نادات ناپاکی و خیانەت هەبێ،وە هەرگیز لەو کەسانە خۆش نابێت کە لەپشت پاشــا کاریان کردوە،ژەنەڕاڵ جۆنگــ زیاتر لە 5ساڵ کاری بۆ شانشینەکە و پاشا کردوە کەسێکی جێی متمانەیە وە فەرمانڕەوای سنوری ڤیکتۆریا دەکات ... ئەم شانشینە زیاتر لە50-60ساڵەوە هەیە کە باوکی پاشا تایهیۆنگـ لە تەمەنی ٣٠ ساڵی بوو بە پاشا تا تەمەنی 65ساڵی بەڵام بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوای کرد بەڵام پێش مردنەکەی تایهیۆنگی وەکو پاشاڕاگەیاند هەر بۆیە لەڕۆژی لەدایکبونی شازادە تایهیۆنگ کە تەمەنی ببوو بە 20ساڵ ڕاگەیاندرا کە ئەو جێگەی تەختی پاشایەتی دەگرێتە بەر و پڕ بەدڵ و بەسۆز و میهرەبانیەوە فەرمانڕەوایەتی شانشینەکە دەکات و هەر دوای 1ساڵ بوون بەپاشا توانی دڵی خەڵکەکەی بەدەست بهێنێت و خەڵکی متمانەیان بە پاشا نوێیەکەیان کرد .
.
.
.
.
.
General jong:
لەکاتێکدا خەریکی ئەشکەنجەدان بووم پاسەوانێک بەشپرزەی هاتە لام و گوتی کە کچێک لەسنوری ڤیکتۆریا ویستویەتی بڕوا و ئەم کچە نیوەی جەستەی کە بەخوێن داپۆشرابوو ..بە شەلە شەل دەڕۆیشت و و بۆژیانی خۆی دەجەنگا!!""ئیسلا کریستن جێنـــــەر"
ئەم کچەی هەوڵی ڕاکردنی دا !ویستی ژیانێکی نوێ دەست پێبکات و دەیویست لەژێر دەستی زڕ باوکە نەخۆش دەرونەکەی ڕزگاری ببێ!بەهۆی ئەوەی دەیوست دەستدریژی بکاتە سەری!دایکە نەزانەکەی کە ڕۆشتبوە دەرەوە بەمەبەستی بازاڕیکردن!ئەم زڕ باوکە دڵ ڕەقە کە ویژدانی نەبوو تا ئەم خولەکەی ئەمڕۆ نەوەستا!نەوەستا لەوەی ئازاری ئەم کچە نەدات!ئاخر ئەم کچە دڵی هەیە؟هەستی هەیە؟جێهێشتنی باوکی ڕاستەقینەی کە بەدوای ئافرەت کەوتبوو!کەم نەبوو زڕ باوکیشی هاتە سەر !!هەموو ڕۆژێک :لێدان ..لێدان..لێدان!دایکیشی کە زەلیلی دەستی هاوسەرەکەی بوو!هەبونی باوکێکی خراپ و لێدان و سوکایەتی پێکردن و ڕێگەنەدان بۆچوونە زانکۆ تێک چونی باری دەرونی بۆ کچێکی تەمەن20ساڵ زۆرنییە؟بێگومان لە شانشینی ڤیکتۆریا توندوتیژی قەدەغەیە بەهەموو شێوەیە!بەڵام پاشا و یاسا بێئاگان و ئەم کچەش هەوڵی دەرچوون دەدات لەم شانشینە و زڕ باوکە شێتەکەی.
YOU ARE READING
~خزمەتکاری پاشا~
Romance~ڕاکردن لە شانشیــنیـ ڤیکتۆریــا؟~ . . . ~کارکردن لە قەڵای پاشا تایهیۆنگــ~ . . . ~کەوتنە داوی خۆشەویستی لەگەڵ پاشــا؟~