< 2 >

90 18 11
                                    

📩

Pov ~ 💭
Danial Davies

لە دوکانێکی تایبەت بە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان کار دەکەم
لە مۆڵێکە دوکانێکی گەورەیە و من لەسەر کۆمپیوتەر کاردەکەم یان لە بواری کۆمپیوتەر، ساڵێکە لە بەشی it تەخەروجم کردووە
وە لەو دوکانە کاردەکەم چونکە هیچ کارێک بۆ من نییە


کۆمپیوتەرێک هەبوو کە ئەمرۆ دەبێ تەواوی بکەم
هەندێک کێشەی هەیە و تێک چووە، وە خەریکی ئەوەم
کەمێک وەستام و سەیری کاژمێرم کرد ٩:٤٠ خولەکـبوو
کاتی پشووی نیوەرۆ زۆری ماوە

گەرامەوە سەر کۆمپیوتەرەکە و سەیری ئەوەم دەکرد
تا لە ناکاو دەنگێکی تیژ لە ناو مۆڵەکە دەنگی دایەوە




« ئاگـــر »
وە هاواری یەکێک لە کارمەندەکانی خۆمان ئێمەی بە ئاگا هێناوە



« راکەن ئەوە زەنگی ئاگەداریە »




« ئاگـر کەوتۆتەوە »
من بەتەواوی دەست و قاچم ئاڵۆزببو نەمدەزانی چی بکەم
بە خێرای هەستام و بەرەو دەرەوە رۆیشتم



« ئاههـ »
ناڵاندم بەهۆی ئازارەوە کەسێک بە خێرای پاڵی نام وە من لە زەویەکە کەوتووم، ئەوە چ رۆژێکی نەفرەتییــە


پێڵاوە بەرزەکەم پاژنەی شکا
هیوادارم ئەو پیاوەش ملی بشکێ یان بسووتێ لە ئاگـــر

زۆر توورەم بە راستی تورە و ترساوم
هەوڵبدە هێمنی بی دانیاڵ تەواو

سەیری دەوروبەرم کرد هیچ ئاسەوارێکی ئاگر نابینم یان دوکەڵ
کەواتە ئاگرەکە لە من دوورە زۆر دوورە، پێڵاوەکەم فرێداو هەڵسام
بەرەو دوکانەکە چوومەوە لەسەر مێزەکەم جەنتاو مۆبایلەکەم هەڵگرت
پاشان هاتمە دەرەوە

ئەو مۆڵە گەورەیە بە دەیان دوکانی ماڕکەی لێیە
ئەو ئاگرە هەمووی دەسوتێنێت ئـــۆهــ
خەمناکە ئەو هەموو جلە جوانانە لە ئاگر بسوتێن

« خۆ کەس لێرە نەما !! »

لە نزیک دوکانێکی پێڵاو بووم
بێ بیرکردنەوەی زیاتر چومە ناو دوکانەکە
پوتە نوێیەکانی مارکەی ڤالێنتینۆم بینی وە تاقیم کردەوە

« نەیابە »
واههـ هەستێکی چەند خۆشە پيڵاوی ڤالێنتینۆت لەبەربێ
بەبێ ئەوەی پارەی پێ بدەی


Docile & Meek ( K.NJ ) ✔️Where stories live. Discover now