< 38 >

98 15 19
                                    

📩


Pov ~ 💭
Author




نامجوون بەبێ دەنگی لە دواوەی دانیاڵی دەروانی
لە کاتێکدا دانیاڵ شەڕ دەکات بۆ نەگریان

جەنتاکەی برد
پێڵاوەکانی لەبەر کرد
چاکەتەکەی هەڵــگــرت
بەبێ ماڵئاوای خۆی بەرێــ کرد



نامجوون لە دوای رۆشتنی دانیاڵ
تەنیا لەگەڵ هەناسە قوڵەکانی و ناخە پر لە ئێشەکەی مایەوە


کاتێک چوە هۆڵەکە دانیشت بـۆ ئەوەی هێمن بێتەوە
بەڵام مشتی توندی کردەوە و نزیکترین بالیفی تێگرتە کوچێک
کاتێک قاچی بەر مێزەکەی پێشی کەوت بە هەموو هێزی پاڵی پێوە ناو شوشەی مێزەکەی پەرش کرد


هێندەی نەبرد لە شوێنەکەی هەڵساوە و تەلەفیۆنەکەی پێکرد
رێک دوای پێکردنی کۆنترۆڵەکەی لە شاشەکە گرت


« بە نەرفرەت بێ

هەموو شتێک بە نەفرەت بێ

ئەو دۆزەخە
ئەو ژیانە

ئەو نەخۆشیە
ئەو پیاوەتیە

بــــە نـــــەفـــــرەتــــــ بـــێــتـــــ »


روخساری لە تورەی سور ببوو
دەستە لەرزۆکەکانی لە زۆری تورەی دەجوڵان
ئەوەی کەوتبایە ژێر دەستی وێرانی دەکرد بەبێ گوێدانە دەنگ و ئەو پشێویەی دروستی دەکات


هیچی بە هیچ نەهێشتەوە
سینگی ئازاری هەبوو کە ئاماژەی غەمێکی تاڵ بوو

فریشتەی بۆن خۆشی شەوانی
ناسکۆڵە و دەنگ خۆشی رۆژانی
بە هۆی تاڵی رابردووی رۆیــی

خۆی هەم بە شایستە
هەم بە لایەنی غەدر لێکراو دەزانی

شایستە چونکە ئەو لەو کەسانەیە
غەدر لێکراو چونکە لەو ئافرەتە جیاکرایەوە کە دڵ و روحی پێوەی پەیوەست بوە و چارەی نیە و دەیەوێت لە نزیکی بێت



Pov ~ 💭
Kim namjoon



« هییۆن

لەگەڵ دانیاڵ برۆ لەندەن
کار و باری گەرانەوەی و ژیانی لە لەندەن بگرە ئەستۆ
شوێنی مانەوە ، پارە ، پێداویستی هەمووی بۆ دابین بکە »


Docile & Meek ( K.NJ ) ✔️Where stories live. Discover now