< 6 >

85 14 13
                                    

📩


Pov ~ 💭
Kim namjoon


لە ناو ئۆتۆمبێڵەکەم بووم ئیمێڵێکم پێ گەیشت
کە حیساب بانکیەکە لە ناکاو رێژەیەکی زۆر پارەی لێ سەرف کراوە پێکەنیم هەرکە خوێندمەوە

« تۆ دەستت کرد بەوەی پارەکانم سەرف بکەی
ئافەرین بەشمەک »

پەیوەندیم بە سکرتێرەکەم کرد و پێم وت
هەژمارەکە بخەنە ژێر چاودێری فلسێک کەمی کرد یەکسەر بیخەنەوە شوێنی و پریکەنەوە وە لیستی بازاری و مەسرەفەکەی لە کۆتای رۆژدا لە بەردەستم بێت

« بابزانم ئەو بەشمەکە چی لە پارەکان دەکات
خۆ کارێکی خراپ ناکەم ! »


چوومە یەکێک لە بینا تەواو نەکراوەکانم کە کاری لێدەکرێ بۆ دروست کردنی چێشتـخانەیەک بەوێوە خافڵام و کاتم لە یاد کرد تاوەکو وەستای کرێکارەکان هاواری کرد و پشوی بە کرێکارەکانـدا بۆ ئەوەی بچن ژەمی نیوەرۆ بخۆن کە ئامادەکراوە بۆیان

وەستاکان دوای ئەوەی کرێکارەکان چوون ئەوانیش چوون وە من پەیوەندیم بە شوێنی کارکردنی دانیاڵ کرد و سەبارەت بە دانیاڵ پرسیم وە وتی کەوا تاوەکوو ئێستا نەچۆتە دوکانە دوای پەیوەندیەکە دوبارە ئیمێڵی خەرجی حیساب بانکیەکەم بۆ هات

ناخم گەرم دادەهات بەو ئیمێڵانە
لە کاتێک دەبێت من تورە و بێزاربم

لە وێوە بانگێشتی یەکێک لە لقەکانی هۆتێل کرام
کە ماوەیەکی تر ئاهەنگی ٤ساڵەی کردنەوەی دەگێرین
لەگەڵ دیزاینەرەکان و کەسە پلە بەرزەکان دانیشتین سەبارەت بە ئاهەنگەکە قسەمان دەکرد

وە داوامان لێکرا کەوا بیرۆکە و دیزاینی خۆمان پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی جیاواز لە ساڵانی تر شتێکی ناوازە پێشکەش بکەن




"🕰️"
Spent time



ئێوارە لە ماڵەوەبووم لە ژوری کارکردنم
پێویست بوو دەست بە کار بم لەسەر دیزاینی
ئاهەنگی هۆتێلەکە بۆیە نەمتوانی بچمە دوای دانیاڵ

بەڵام هییۆنم بە شوێنی نارد بۆ ئەوەی بیگەرێنێتەوە
وە داوام لە هییۆن کرد پەیوەندیم پێوە بکات
هەرکە دانیاڵی گەیاند

هییۆن پەیوەندی کرد کە دانیاڵ چوەتە ژورەوە
لەگەڵ زەرفە زۆرەکانی دەستی

Docile & Meek ( K.NJ ) ✔️Where stories live. Discover now