Part 30

175 22 8
                                    

Lena PoV

پێویستم بە کەسێکە قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام کێ تایهیۆنگ نەخێر ئەو نا من ڕووی ئەوەم نییە دوای ئەو هەواڵانە نامەی بۆ بنێرم جا خۆ من لە سۆمی ئۆنی زیاتر کەسی تر نییە قسەی لەگەڵ بکەم دەی باشە با نامە بۆ ئەو بنێرم

ڕۆشتمە سەر بەرنامەی Kakaotalk و ویستم نامە بۆ سۆمی ئۆنی بنێرم چاوم کەوتە سەر نامە کۆنەکانمان

Somi onnie :
لینا تکایە ڕێگە بدە باسی شتەکانت بۆ بکەم تکایە
Kang Lena :
نامەوێت گوێ لە درۆکانت بگرم
Somi onnie :
بڕوا بکە وەکو ئەوە نییە کە بیری لێ ئەکەیتەوە
Kang Lena :
ئەی کەواتە چییە ؟ خۆم پۆستەکەی ئینستاگرامتم بینی و کۆمێنتیشم بۆ کردی لەبەرئەوە نەکەی نکۆڵی بکەیت
Somi onnie :
نەخێر نکۆڵی لێناکەم بەڵام ڕێگەم بدە شتەکان ڕوون بکەمەوە
Kang Lena :
فەرموو بزانم بەهانەکانت چییە !
Somi onnie :
زۆر سوپاس
سەیرکە لین لینەکەم من و جۆنگکووک پێش سێ مانگ یەکتریمان بینی لە ئاهەنگێک ئەو شەوە هەردووکمان زۆرمان خواردەوە و شتێک لە نێوانمان ڕوویدا بەڵام من کە بەیانی هەستام زۆر پەشیمان بوومەوە چونکە تۆ سەرسامی جۆنگکووک بوویت و پێم ووت ئەوەی لە نێوانمان ڕوویداوە لە بیری بکات ئەوکات وتی باشە و ئیتر بۆ ماوەیەک یەکتریمان نەبینیەوە و دواتر دوای مانگێک لە ئاهەنگی لە دایکبوونی هاوڕێیەکەی هەردووکمان دووبارە یەکتریمان بینیەوە و من هەوڵمدا ئەو پشتگوێ بخەم بەڵام ئەو هاتە لام وتی ئەیەوێت قسە بکەین سەرەتا من ڕەتم کردەوە بەڵام ئەو وتی ئەیەوێت لەسەر ئەو شەوە قسە بکەین و منیش بە ناچاری ڕازی بووم و کاتێ قسەمان کرد ئەو وتی کە ئەو شەوە ئەو سەرخۆش نەبووە بەڵکو بە تەواوی ئاگای لە خۆی بووە و ئەوەی ڕاستی بێت کە ئەو ماوەی ساڵێکە سەرسامی منە و ویستوویەتی من بناسێت بەڵام دەرفەتی نەبووە و کاتێک ئەو شەوە هەلێکی بۆ ڕەخساوە ویستوویەتی بێقۆزێتەوە تاوەکو دواتر پێم بڵێ کە ئەو سەرسامی منە و ئەیەوێت پەیوەندیمان هەبێت بەڵام من کە وتوومە با ئەوەی ڕوویداوە لە بیری بکەین نەی ویستووە زۆرم لێبکات و ئەو شەوە داوای کرد دەرفەتێکی بدەمێ بەڵام من دووبارە رازی نەبووم و ئەویش بەردەوام هەوڵی ئەدا تاوەکو ڕازیم بکات و دوای ئەوەی کە بینیم ئەو هەموو هەوڵە لە پێناوم ئەدات بڕیارم دا دەرفەتێکی بدەمێ و ماوەیەک پەیوەندیەکەمان شاراوە بوو تاوەکو هەردووکمان بەتەواوەتی لە هەستەکانمان دڵنیا ببینەوە وە هەفتەیەک پێش ئێستا بڕیارمان دا پەیوەندیەکەمان ئاشکرا بکەین

Kang Lena :
ئەی هەموو ماوەیە بۆچی هیچ شتێکت پێ نەوتم ؟
Somi onnie :
ئەوەی ڕاستی بێت نەم ویست ئازارت بدەم باوەڕم نەئەکرد جۆنگکووک ئەوەندە منی خۆشبوێت وامئەزانی تەنها هەستێکی کاتی بۆم هەیە و دوای ماوەیەکی تر جیا ئەبینەوە
Kang Lena :
بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەبوو پێم بڵێیت منیش وەکو گەمژەکان هەموو کات هەوڵی ئەوەم ئەدا سەرنجی ئەو ڕابکێشم و ئەهاتم بۆ تۆم باس ئەکرد
Somi onnie :
ببوورە لین لینەکەم بەراستی هەرگیز نەم وویستووە ئازاری تۆ بدەم هەموو کات تۆم وەکو خوشکی بچووکی خۆم خۆش ویستووە
Kang Lena :
بەڵام خوشکەکان ئەوە لەگەڵ یەکتری ناکەن کە تۆ لەگەڵ منت کرد
Somi onnie :
ئەزانم تکایە بمبوورە
Kang Lena :
نازانم ........
Somi onnie :
بمبوورە
Kang Lena :
نامەوێت چیتر قسە بکەین .... پێویستم بەوەیە کەمێک ئارام ببمەوە ئەوەش کاتی پێویستە
Somi onnie :
کێشە نییە هەموو کاتی دنیا بۆ تۆ
Somi onnie :
Bye ; love ya so much
Somi onnie :
دووبارە ببوورە

.......................................................

سڵاو پەپوولەکانم
کاتێک دووبارە سەیری چیرۆکەکەم کرد بینیم ئەم بابەتەم لەبیرکردووە لەبەرئەوە ویستم بزانن چی ڕوویداوە و چۆن لینا لە سۆمی خۆش ئەبێت ئەوان هاوڕێی مناڵین لەبەرئەوە لینا لە سۆمی خۆش بوو
دواتریش خۆشەویستی بە زۆر نابێت
هیوادارم هەموو شتێک ڕوون بوو بێتەوە ئێستا
دەی زۆرم درێژە پێدا
Bye love ya all
Taeven

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 16 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

❤︎𝕎𝕚𝕟𝕥𝕖𝕣 𝔹𝕖𝕒𝕣❤︎ KTH (کیم تایهیۆنگ)Where stories live. Discover now