l7l

56 23 174
                                    


vote b4 reading

saturday 7:00
شەممە کاتژمێر 7:00

من لەگەڵ مەسجێکی بەیانی باش بە ئاگا هاتم
و وای کرد بەیانیەکەم جیاوازتر بێت
من زەردەخەنەم کرد و وەڵامی سۆنووم دایەوە

...

sunoo <3 : بەیانیت باش خۆشەویستم


: بەیانیت باش سۆنوو

sunoo <3 : ئایا تۆ هێشتا مەیلت لەسەر ژوانەکەی ئەمڕۆمانە ؟ :)

: بەڵێ بێگومان بەڵام ئێمە بۆ
چ شوێنێک دەڕۆین ؟

sunoo <3 : نهێنیە ، بەڵام شتێکی ئاسودە بەخش لەبەر بکە
sunoo <3 : کاتژمێر 3:00 دێم بەدواتا

:باشە بەم زوانە دەتبینمەوە

________________

زەردەخەنەم کرد و مۆبایلەکەم دانا
ڕۆیشتم و گەرماوێکی خێرام کرد
کە تەواو بووم ڕێگەم دا قژم خۆی وشک بێتەوە و ڕۆشتمە قاتی خوارەوە
.
.
"تۆ گەرماوت کردووە ؟ ئایا تۆ دەڕۆیتە ژوان یان.. ؟"
جەی پرسیاری کرد و منیش سەرم بۆی جوڵاند بە مانای بەڵێ
.
.
"بە هیسنگ مەڵێ"
من وتم و جەی پێکەنی دواتر ئاوڕم دایەوە بۆ دواوە
و بینیم هیسنگ لە پشتم وەستاوە
.
.
"ئەو کوڕە کێیە؟"
هیسنگ پرسیاری کرد و منیش پێکەنیم
.
.
"ناوی ئەو سۆنوویە ، ئەو کوڕێکی شیرینە نیگەران مەبە"
من وتم و ئەویش هەناسەیەکی هەڵمژی دایەوە
.
.
"من پێویستە ئەو ببینم"
ئەو وتی و منیش سەرم بۆی جوڵاند بە مانای ڕازیبوون
جەی پێکەنی بە بینینی ئەوەی هیسنگ چۆن دەیەوێت من پارێزراو بم
من بە ئەومدا کێشا و ئەو هێشتا پێدەکەنی
.
.
سێوێکم هەڵگرت و دەستم کرد بە خواردنی لەکاتێکا سەیری تی ڤیم ئەکرد
"ئایا ئەو دێت بە دواتا ؟"
هیسنگ پرسی و سەرم جوڵاند بە مانای بەڵێ
.
.
"تکایە جوان مامەڵە بکەن لەگەڵیدا"
من وتم و ئەویش پێکەنینێکی کەمی کرد و منیش چاوم لێی سوڕاند
.
.
دواتر من ڕۆشتمە ژوورەکەم بۆ ئەوەی جلێک هەڵبژێرم
و دواتریش مەیکەپێکی کەم و ناسکم کرد
و قژم بەسەر شانەکانمدا بەردایەوە

2:30

من ڕۆیشتمە قاتی خوارەوە و بینیم براکانم خەریکی گفتوگۆن لەگەڵ سۆنوودا
"بۆچی پێتان نەوتم سۆنوو لێرەیە؟"
من وتم و جەی مۆبایلەکەی دەرکرد و مەسجەکەی نیشان دام
.
.
"ئایا وام کرد چاوەڕێ بکەیت؟"
من وتم و ئەویش زەردەخەنەی کرد
.
.
"تەنیا کەمێک بەڵام ئاساییە"
ئەو وتی و منیش زەردەخەنەم بۆی کرد
.
.
"پێویستە ئێستا ئێمە بڕۆین"
من وتم و دەستی سۆنووم گرت
.
.
"بای ، بەمزوانە لە ماڵەوە ئەبم"
من وتم و ڕۆشتین
.
.
"ئێمە بۆ چ شوێنێک دەڕۆین؟"
من وتم و ئەویش زەردەخەنەی کرد
.
.
"تەنیا سەیری ڕێگاکە بکە و چێژی لێ ببینە
ئەوە نهێنیە"
ئەو وتی و منیش زەردەخەنەم کرد
.
.
دواتر ئێمە گەیشتینە پارکێک کە و من گوڵی زۆر جوانم بینی لەگەڵ مێزێک و خواردن لەسەری
.
.
"سۆنوو ئەوە زۆر جوانە"
من وتم باوەشم بە ئەودا کرد
.
.
"هەرشتێک بۆ تۆ"
ئەو وتی و هەستم کرد دڵم دەیەوێت بتەقێتەوە
.
.

•𝐌𝐘 𝐋𝐎𝐕𝐄•  Where stories live. Discover now