< 13 >

70 10 9
                                    

📩

Pov ~ 💭
Kim namjoon


تەواوی رۆژەکە لەگەڵ دانیاڵ لە ماڵەوە بوین
وە کرێکارەکان هاتو چۆیان بوو بۆ ئەوەی
ژورەکەی خانم چاک بکەن

لە میزاجێکی باشبووم
پێداچونەوەم بۆ پرۆژەیەک کرد و ناردم
وە بیرۆکەی ئاهەنگ گێرانی هۆتێلەکەشم نزیکی تەواو بوون بوو ئەم شەو تەواوی دەکەم و بەیانی سەردانی ئەوێ دەکەم بۆ ئەوەی پێشکەشی بکەم

دانیاڵ زوو زوو دەچوو سەیری ژورەکەی دەکرد
وە دەهات گلەی دەکرد و دەیوت تەواو نەبوون

« بەشمەک بوەستە لەوەی برۆیتە سەر سەریان »
ئەو وەستا و هاتە تەنیشتم دانیشت

« ئایە برسیت نییە ؟ »

« ئەگەر شتێکم بۆ ئامادە بکەی دەیخۆم »
وەک خێرای با چووە چێشتخانەکە

سەرقاڵبومەوە بە کار کردن
ماوەیەکــ دواتر دانیاڵ هاتەوە
شیرین و شەربەتی لە دەستەکانی هەبوو

« بۆ کرێکارەکانیشی ببەم ؟ »

« من دەیبەم »
هەڵسام و ئەو سنیەکی پێمدا

لە ژورەکە مشاوەشی زۆر هەبوو
چوار کرێکار کاریان دەکرد دەمەوێت هەر ئەمرۆ تەواوی بکەن

دوبارە دەستم بە کارەکانم کردەوە ژەمی نیوەرۆم لە دەرەوە داواکرد پاشان دووبارە کار، سەرنجی دانیاڵم دا کە خەواڵوە

« بەشمەک برۆ پشوو بدە »
بە زووی گوێرایەڵم بوو چوە ژورەکەی

دوبارە سەیری ژورەکەم کردەوە
هیچ کێشەیەک بونی نەبوو هەموو شتێکم بە دڵ بوو

کاژمێر ٤ بەشمەکم بە ئاگا هێنا
وە یەکسەر هات بۆ بینینی ژورەکە کە تەواوببوو

« ستافی ماڵ پاک کردنەوە کەمێکی تر دێن
ئێرەت بۆ رێک دەخەن »

« زۆر نایابە نامجوون زۆر سوپاست دەکەم »
دەستەکانی لە ملم ئاڵاند و باوەشی لێدام

Docile & Meek ( K.NJ ) ✔️Where stories live. Discover now