پـــەڕەیــــے حـــەڤـــدەهـــەم

118 16 4
                                    

دوایی ئەوەی گەشتینە پێش ماڵی ئێمە سپواسی بەڕێوبەرم کرد و شەرمەزار بووم

ئەتانەوێ بزانن بۆچی
چونکە ئەوکاتەی بیر هێنامەوە
کە یەکەمجار بەڕێز جیۆنم بینی و منی گەیاندەوە ماڵەوە
و پارەم بۆی جیهێشت بوو
و تا گەشتینە لای ماڵمان گاڵتەی پێکردم
ئەو ئەوکاتانەی کە جدی نیە زۆر خراپ دڵبەرە
وە پێکەنینەکەی هێندە قووڵ بوو ڕێک چووە ناو قووڵایی دڵمەوە
تەنانەت تا ئەوکاتەی لەسەر جێگاکەشم بووم دڵم ئەلەرزی
و ئێستاش هێندە باش نیم
ئەوە خراپە زۆر خراپە
ئەوەی کە زیاتر و زیاتر ئەکەومە خۆشەویستی کەسێکی هەڵە خراپە
ئەو خراپ نیە
تەنها بۆ من خراپە چونکە پێی ناگەم
ئەوە بە ئازارە بەڵام ئەزانم کە وایە
ئاخر ئێمە زۆر لە یەک دوورین
وەک دووری خۆر و مانگ کە هەرگیز بە یەک ناگەین
قووڵترین ئازار ئەوەیە کەسێکت خۆش بووێت کە پێی ناگەیت
و لەو ئازارەش ناحۆشتر ئەوەیە کە دەزانی چەن بە ئازارە و واز ناهێنی
من ئەمەوێت بۆ ئەو بجەنگم ئەڵام وەک ئەوە وایە
ئاگر بم و بمەوێت باوەش با ئاودا بکەم

ڕەش بم و لەگەڵ ئەو ببم بە سپی

هەسارە بم و بمەوێت لە نزیک خۆر بم

من لە ئازارەکان ناترسم
ڕقم لە مەحاڵیەکەیە
ئەزانم بە هەموو جۆریک مەحاڵە پێی بگەم و هێشتا ئەمەوێت
هێندە ڕقم لە وشەی مەحاڵە بڕوا ناکەم هەرگیز خۆشم بوێت

من تەنانەت ئێستا ڕقم لە وشەکانیشە چونکە ناتوانم خۆشەویتیم دەربڕم
نە بە نوسین نە بە دەنگ
ئایە من هێندە گەمژەم؟
چونکە مێشکیشم لەو گێژاوەی دڵم تێناگات
نازانم پێویستە چون ڕەفتار بکەم و چۆن بم
ئەمەوێت زیاتر بم لە هاوڕێیەک بۆی
کەچی ئەو تەنها وەک کارمەندێک ئەمبینێت
ئاهـ و هەزار ئاهـ'ـی تریش کە ناتوانم هیچ بکەم

تەنانەت ئییرەییم بە خوشکەکەشم دێت
کە زۆربەی کات ئەڕوات بۆ ئەوەی ئاگاداری خوشکی ئەم بێت
ئەمەوێت ڕۆژێک زۆر خراپ هێرشم بکرێتە سەر
ووەک ئەوانەی ناو دراماکان
ئەو بێت و ڕزگارم بکات
و لە زۆری ترس بلەرزم و لەباوەشم بکات
بەڵێنبێ کە لە باوەشم کرد سەرم لای سینەی دانێم و بۆ یەک ترپەش بێت گوێم لە ترپەکانی دڵی بێت
بەجۆرێک بچمە ناو ڕۆڵەکە گەر دوایی دەساڵیش لێم بپرسن
یەکەم باوەشت چۆن بوو وەک ئەوە چرکەیەک پێشتر ڕوویدابێت بۆیان باس ئەکەم
بەڵێنبێت دوایی هەزار ساڵی دوای مەرگیشی لەبیری نەکەم
و ئەوکاتەی کە ئەمرم لە دونیاکەی تر چاوەڕێی ئەکەم
بەڵێنبێ هێندە خۆشمبوێت
دوای وەراندنی فرمێسکێک کە ئاگادار بم لە کەوتنی
سەدانی تری بۆ بڕێژم
من بەڵێنم دا
و بەدی ئەهێنم گەر یەک هەلی بچوکم لێوەی دەست کەوێت
ئەمەوێت هێندە خۆشم بوێت گومان بکات لەوەی گەر دایکی نەبم
‌هێندە خۆشم بووێت
یەک زیانی بچووکدونیا خراپ بکەم
ئەزانم لەتوانامدا نیە
چونکە هێندە بەهێز نیم
من هێندە لاوازمبەقسەیەکی بچوکبگریم بچم دونیا کاول بکەم
ئەزانم عاشقان بۆ مەعسوقیان زۆر شت دەکەن
من توانام نیە
وەک ئیفلیجێکی بێ دەست و قاچم
تەنها شتێک زۆر باش ئەزانم
ئەوەی کە ئەتوانم ئەوم زۆر زۆر خۆشبوێت
زیاتر لە خۆشەویستی   شیرین بۆ فەرهاد
زولەیخا بۆ یوسف
و حەوا بۆ ئادەم

وەک حەوا و ئادەم بۆ هەڵەیک پێکەوە باجی بدەین
وەک فەرهاد بۆ شیرین هەوڵی کونکردنی شاخێک بدەم
و وەک زولەیخا چارەسەرم لای یوسفەکەم بێت
بەڵام جیاواز لەوان
لە دوورەوە خۆشم بوێت
و سەرسامی درەوشانەوەی بم
و لە دوورە هاوار بکەم کە خۆشم دەوێت
بەڵام گوێی لێ نەبێت
تەنها تێبگەن لێم زۆرم خۆش ئەوێت
زۆر زۆرم خۆش ئەوێت کە دڵی کردووم بە
هەزار پارچەو جێی حۆ لە نێو هەر هەزارەکەدا کردۆتەوە

ئەمەوێت فرمێسکە کانم بۆ ئەو بێت

بگریم لەخۆشی ـەوەی دڵخۆشە...
بگریم لە خەمی ئەوەی دڵ تەنگە.....
بگریم لە ئازاری دووری یاردا.....
وە بگریم لە زۆری ئەشقم بۆی
وەک ئێستا کە گۆماوێکی پڕاو پڕم لە فرمێسک
فرمێسک لە دووری تۆ و لە ئەشقی تۆ
...
کتێبەکەمم داخست و فرمێسکە بێکۆتاکانم سڕی
و ڕۆشتم بۆ سەر جێگاکەم و چاوم داخست
لەگەڵ داخستنی دا
ڕەشاییم بینی
هەمان ئەو ڕەشایەی من ئاشقی بووم لە ناو چاوانی جیۆنەکەمدا

^جۆنگکووک

سێری جوانی ئەوەی بەردەمم ئەکرد
چەن بەجوانی دێتو دەچێت
بەحساب بیر ئەکاتەوە
بیرکرنەوەکانیشت هێندە جوانن
ئاشقی خۆیانیانکردووم
کەس تێ ئەگات لێم
من ئەم کچەم خۆشەوێت
زۆریش خۆشمەوێت
ئەمەوێت بۆ من بێت
زۆر زۆر ئەمەوێت
بە هەموو خۆمەوە ئەوو ئەوێت و ئاشقیم
..
لە بیرکردنەوەی جوان و پڕ لە ئەشقی خۆمدا بووم
تا بەدەنگی مینهیۆ هاتمە دەرەوە لە بیرکردنەوەم
کە هاتە ژوورەوە
بۆ لە دەرگا نادات؟
"ببورە بەڕێز جیۆن لە کاتت ئەگرم
و لەبەر ئەوەشی بێ لەدەرگادان هاتمە ژوورەوە بەڵام زۆر لە دەرگامدا هیچ جوابێکت نەبوو"
وتی کاتێ دەنەویەوە و سەیری کردم
...
جیۆن ئاشقی کێیە..؟
مینیهیۆ هەستی چۆن دەبێت کاتێک ئەزانێت...؟
ئایا بەڕاستیجیۆن ئاشقە...؟
من نازانم
پاڕتەکانی داهاتوو ئەزانن...
وە ڤۆتەکانی ئێوەش
ئەم پاڕتە بگات بە بیست ڤۆت باڕتی داهاتوو بە ڕونی هەموو شتێک دیارە
ئینجا یەکەم جارە داوای ڤۆت بکەم
بەڵام هەر بە جدی حەزم لێیبوو🤷😶
هەرچۆنێک بێت
پاڕت نابینن تا بیست ڤۆت نەیەت
پەشیمانیش نابمەوە..

ـــ
"ئەمەوێت پێت بڵێم خۆشم ئەوێی
بەڵام دواتر بێدەنگ ئەبم چونکە ئەزانم واتاکان لە وشەکاندا نین....!"

ʟᴏᴠᴇ.ᴀᴡᴀʏ.ғʀᴏᴍ.ᴇᴀᴄʜ ᴏᴛʜᴇʀ.-.Where stories live. Discover now