ن/ت کاتێک فشەی بە قسەکەی میسۆرا ئەهات و ووتی :گرنگی پێ نادەم......
میسۆرا زەردەخەنەی بۆ کرد و هیچی نەگوت............
( کاتپەڕاندن٫ کاتژمێر ٢ی شەو )
pov y/n
دوای ئەوەی کەمێک خەوتم، خەبەرم بۆیەوە و کەمێک ئاوم خواردەوە بەڵام دواتر نەمتوانی بخەومەوە سەڕەڕای ئەوەی چەند جارێک هەوڵم دا بەڵام خەوم لێ نەکەووتەوە، سێری کاتژمێرم کرد ٢ی شەوە ئێستا هەمووان خەوتوون، حەز ئەکەم ئێستا بچم بۆ باخچەکە، کەمێک کات لەوێ بەسەر ئەبەم و دێمەوە ژوورەوە بەڵکو خەوم لێ بکەوێت......
هەڵسام و چاوێکم بە دەوروبەری خۆمدا خشاند، گوڵەکەی جۆنگکوکم بینی لەسەر زەویەکە کەوتبوو ڕاستەوخۆ جۆنگکوکم بیرهاتەوە کە چەند بە ناشرینی پێیم وت وازم لێ بێنە، سێری تەنیشتی خۆمم کرد دیاریەکانم بینی، هێنامن و کردمنەوە، ئەو شیرینی و دیاری زۆر جوان و گرانبەهای بۆ هێناوم بە هەموو ژیانم هیچ کەس دیاری لەوشێوەیەی بۆ نەکڕیوم، کەمێک لە شیرینیەکەم خوارد و دواتر هەستام ئەو گوڵەم هەڵگرتەوە کە هێشتا لەسەر زەویەکە لە شوێنی خۆی بوو، پێموابێت میسۆرا ڕاستی کرد من ئێستا پەشیمانم کە بێ هۆ بەوجۆرە تووڕەبووم و گوڵەکەم دا بە زەویەکەدا و بە ناشرینی لەپێش چاو جۆنگکوک هەڵسوکەوتم کرد، من هەرگیز بەوجۆرە لەگەڵ کەس مامەڵەم نەکردووە، هەست بە خراپی ئەکەم دەربارەی ئەوە......بەهەرحاڵ گۆزەیەکی شوشەی ئاویم هێنا و گوڵەکانم تێکرد پاش ئەوەی لە نزیکەوە تەماشام کردن و چاوەکانم داخست و پڕ بە سییەکانم بۆنیم کرد، دواتر کردمە ناو گۆزەکە،، جلە خەوەکانم بە کەڵکی دەرەوە نەئەهات سەڕەڕای ئەوەی دڵنیام کەس نامبینێت بەڵام هەرچۆنێک بێت درێسێکی سپی سادەی کورتم دەرکرد و پۆشیم و لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە، بە هێواشی بەسەر قادمەکاندا ( پەیژە ) ئەچومە خوار هیچ کەسم نەبینی چونکە بەم کاتە درەنگە هەموویان خەوتبوون، دواتر ڕۆشتم بۆ باخچەکە و لەسەر سەوزاییەکە ( چیمەن ) پاڵکەوتم، سێری مانگم دەکرد کە ئەمشەو پڕ بوو و شەوقەکەی دەیدا لە حەوزی ئاوی باخچەکە، دەستەکانم بردە پشتەسەرم و قاچەکانم درێژ کرد و سێری مانگم دەکرد، چومە قوڵایی بیرکردنەوەکانم تا دەنگێک بەئاگای هێنامەوە زۆر پێی ترسام وایکرد بە دەنگی بەرز هەنیسکێکی گەورە بدەم و خێرا هەڵسم.........
end pov
pov jungkook
لە ژوورەکەم بووم، نەفرەت نازانم بۆ بەڵام خەوم لێ ناکەوێ بڕیارمدا بچم بۆ باخچەکە هەوایەکی پاک هەڵمژم بەڵام لە دوورەوە بۆ یەکەمجار لە ژیانمدا شتێکم بینی، بینیم دوو مانگ ڕووبەڕووی یەکن، ن/تم بینی کە درێسێکی سپی کورتی لەبەربوو کە ئەژنۆکانی دیاربوو، لەناو چیمەنەکەدا پاڵکەوتبوو بەڕاستی ئەو لە مانگ جوانترە، تا ماوەیەک بە بێدەنگی لەشوێنی خۆم لێیم دەڕوانی، زۆر بە خراپی ئاشقی بووم...........
YOU ARE READING
ᚋᚔ✪ ژیـان لەگەڵ گــەورەتریـن مـافـیـا ✪ᚔᚋ
Lãng mạnبێهودە سەرقاڵی دۆزنەوەی وەڵامێک بووم بۆ ئەم پرسیارە، بۆچی ئەمە ڕویدا؟؟ لەکاتێکدا جاران دەمووت بڵێی مەرگ دەرفەتێکم پێ بدا ڕاستیەکانی پێ بڵێم؟؟ وەها ڕۆحم ماندوو بوو زیاتر لە جەستەم، عیشق نە کاتی هەیە و نە تەمەن..... لە ئێستادا گەورەترین هەڕەشە بۆسەر...