سوپاس بۆ هەڵبژاردنی چیرۆکەکەم ئەم چیرۆمە لەسەر بنەمای خەیاڵ لەگەڵ کلتوری وڵاتەکەمان خۆشەویستی تاک لایەنە .
٢٠١٤
هێشتا بیرمە پێکەنینەکەی کاتێک یەکەم جار بینیم
بۆتە نهێنیەکی جوان لەنێوان خۆم و مانگ دا. سەبارت بەوی هەموو شەوێ بۆ مانگی باس ئەکەم قسە کردنی پێکەنینی. تورەبونی
هەرچەندە تاک لایەنە بوو بەڵام گەر دوبارە ئەو رۆژە بێتەوە هەر ئــەو هەڵدەبژێرم .ناوم بارانە خەلکی شاری هەولێرم
دەساڵ پێش ئێستا .شار تێکچوە گروپێکی چەکداری بە ناوی داعش ترسی چەنیوە لەناو دڵی خەڵکدا خەڵکەکە بە چپە چپ لە هەموو شوێنی باسی ئەو کارەساتە دەکەن کە لە سوریا روو دەدات لە هەموو شوێنی باسی جەنگا.
سەرەرای پشێوی وڵاتەکمان هێشتا زەردەخەنمان لەسەر لێوان بوو بەڵی بوو بوە رابردوەیکی تاڵ هێشتا بیرمە ئەیان وت ئەرۆین بۆ ئێران یان بۆ ئەروپا ئەو کاتە هەرچی خزم و کەسو کارە کۆئەبوینەوە دایکم بەزۆر ناچاری ئەکردم بەژداری بکەم . ٢٠١٤/١٢/٨ بوو ئەو کاتە لە ماڵی داپیرەی دایکم کۆ بوینەوە یەکەم جار بوو ئەوم دیت چ جوانیەک مەگەر وەسف ئەکرێ لە دەرەوە کورێکی سارد و گۆشەگیر بووم بەڵام لە ناوەو ئاگر لە جەستەم بەر ئەبوو لەگەڵ یەکەم بینین چوە دڵمەوەلە فیلمەکانە باورم بەوە نەبو کە بەتەڵی فیلمەکە لە یەکەم بینە ئاشق ئەبی ببینە خۆشم بەوەوە تێپەریم.
بەڵام چ ئاگرێک دە ساڵی ترش ئاوا بینمەوە کاریگەری یەکەم جاری هەیە .
ماڵی ئەوان تازە لە رۆژهەڵاتەوە هاتبونەوە. وەک کۆبونەوەیەکی خێزانی هەموومان لەوێ بووین گەر زۆری دایکم نەبوایە نەم ئەدیتئەو شەوە خەو نەچوە چاوەکانم لە سەربان خۆم و جگەرەکەم تاڵیمان ئەچێشت. بیرم ئەکردەوە تۆ بڵی منی بە دڵ بێ ؟ مێشکم ئەی وت وەک پیاو بەو برۆ داوای دڵیشم ئەی وت مەیترسێنە ئەخر تازە هاتۆتەوە تۆئ نەدیوە
نیچەوانم ١٤ تەنانەت ناویشم نازانی تۆ بڵی ناوی وەک روخساری جوان بێ؟. وەک مناڵی تازە پێگەیشتو پرسیارم لە خۆم دەکرد بێ خەبەر وەڵامەکانیشم نەدەزانی ئێدی لە پاش هەر شەوەک رۆژێک هەیە ئەو شەوە زوو تێپەرێ. .
لەبەر زۆری بیرکردنەوەم لەو کچە بێناوە تەنانت ئاگام لەوە نەبو سبەی ئەبی زو هەڵسم ئیمتحانی مانگانەم هەیە.هێی هێی باران وەرە سەر خۆت داڵخە لێ داویت.
سەرباز توو ناوی خوا واز بێنە . بۆ جەرەس چەنی ماوە .
هەنەی نەماوە. دوای مەکتەب پێکەوە لە ساحەکەی ئەولاوە یاری ئەکەین چۆنە ؟
باران سەرباز گەر ئاگاتان لە وانەکە نییە تەرکیزی ئەوانی تر مەبرە بۆ دەرەوە.
چون دەرسی شەشەم بوو پێویستی بە ماستاو نە ئەکرد لەگەڵ سەربازە جانتاکامان برد و ئیزنی مودیری مەکتەبمام وەر گرت.
باران ئەم جگەرەیە بکێشە.
ئا لاچۆ دەم کەیت بە پەن باوکم ئاوا بم بینی وەک جارەکەی تر دەرم دەکا شەو لەبەر ئەمە لە سەربان خەوتم.
کێ لەسەربان ئەخەوێ ؟.
مــن
تۆ بۆ خۆ مەجنون نیت ؟
برا ئەزانی قسەی قۆر دەکەیت سبەی دەتبینمەوە
دایە دایە چیمان هەیە برسیمە ؟
باران هاتیتەوە چۆن بوو زو هاتیتەوە
ئیتر ئزنمان وەر گرت
بۆ کراسەکەو پیسە. چەند جارم وت بە کراسی مەکتەب تۆپێن مەکە ؟
دایە دە برسیمە چیمان هەیە
بریانی !چۆنە ئاوا بریانیت لێناوە ؟ میوانمان هەیە
نا
ماڵی پوورت بۆ کاتێکی کاتی خانوێکیان بە کرێ گرتوە لەسەری فەرحەکە ئەمرۆ یەکەم رۆژیانە بریانمیم بۆ بەشی ئەوانیشم لێ ناوە حەیبە دایکی نیل نەخۆشە
نیل کێیە دایە ؟
گێژە ئەوەی دوێنی لە سەقز هاتونەتەوە .دایە بێنە من ئەیبەم
لاچۆ تۆ نازانی ماڵیان لە کوێە
خانوە گەورەکەی سەر فەرحەکە کەس هەیە پێ نەزانی .ئاگاو لە خۆ بی زوو بیبە با سارد نەبێتەوە بڵی پوورە دایکم سەلامت لێ ئەکا
خەموو نەبی
وەک منال بە پەڵە رام ئەکرد ئەوەی منی بدینیبایە ئەی وت مناڵێکی ون بوور لە دوای دایکه ئەگرێ فەقەت بە حاڵم جلەکانم شێواو بوون قژم دانەهێنابو پانتۆڵەکەم چروچو لۆچ بوو بەڵام هێشتا قۆزیەتی لاوەیتیم پێوە دیار بوو کورێکی سەرەرۆ بووم .
نیل. نیل دەرگایە برۆ بزانە کێیە .