Part24

83 16 377
                                    

Mark's pov:

تاکە شت لەئێستادا پێم بکرێت گریانە، ئاخر چۆن توانیم ئەمە بەرامبەر بە لیزا بکەم، بەڵێنم بەخۆمدابوو هەرگیز نەبمە هۆکاری ئەوەی خەمبار ببێت، کەچی ئێستا وا بوومەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی بمرێت، توند دەستەکانی لیزام گرتووە و داوای لێدەکەم نەڕوات، داوای لێدەکەم بەجێم نەهێڵێت بەتەنها..

بەبێ ئەو من هیچ نیم، بەبێ ئەو هیچ ئاسوودەییەک نامێنێت لە ژیانم.

لیزا هاواری کرد و دەگریا بە کوڵ هەر وەکو من.

لیزا/"مارک وازبهێنە هێندە ئاسان بڕیاری خۆم ناگۆڕم! ئەمە تاکە ڕێگایە کە هەمووان ئاسوودەبن، ئەم نەفرەتیە تەواو نابێت تاوەکو من نەمرم"

ئەو هاواری دەکرد و ئینکاری دەکرد، منیش زیاتر گریام و توندتر دەستەکانیم گرت، ئاخر مانگێک پێش ئێستا من زانیم بەچیدا تێپەڕیوە، ئێستا چۆن هێندە ئاسان دەستی لێ بەر بدەم، مانگێکمان بە خۆشی بەسەربرد و هەوڵمان دا بەئاسوودەیی بژین بۆچی ئێستا ئەمانە ڕوویاندا.

مارک/"لیزا دەی تکایە بەرگەی ئەمە ناگرم، تکایە مەڕۆ تکایە"

دەگریام ماچی دەستیم دەکرد ماچی ڕووخساریم دەکرد باوشم لێدەدا بەڵام سوودی نیە، لیزا بەردەوامە لەوەی دوورم بخاتەوە، بەردەوامە لەوەی ئازاری هەردووکمان بدات.

لیزا/"دووربکەوەرەوە من بڕیاری خۆم داوە ناتوانیت تێبگەیت؟"

هاواری کرد و پاڵینام، ڕایکردە ژوورەکەمان و منیش بەدوایدا ڕامکرد بەڵام ئەو زووتر دەرگای ژوورەکەی قوفڵدا، بە بۆکس هاتووم بە دەرگاکەدا بەڵام بێسوودە، خۆم بە دەرگاکەدا دەکێشم بەڵام ناکرێتەوە، ناکرێتەوە ئەم دەرگایە نەفرەتیە ناکرێتەوە بۆچی هێندە تۆکمەیە بۆچی هێندە بێهێزم.

بۆچی تەنانەت ئەو سندووقەم بینی!

Liza's pov:

گەڕامەوە بەردەم دەرگاکە بۆئەوەی کۆتا پەیامی خۆم بە مارک بڵێم.

لیزا/"مارک، تکایە لێرە بڕۆ و بهێڵە با بەتەنها بم، گەر بهێڵیت بیر بکەمەوە لەوانەیە بڕیاری خۆم بگۆڕم بۆیە تکایە بڕۆ"

هەرچەندە درۆم دەکرد دەربارەی ئەوەی بڕیارەکەم دەگۆڕم، بەڵام هیچم پێناکرێت وابکەم لێرە بڕوات.

مارک/"لیزا چۆن بەجێتبهێڵم، مەگەر من بەڵێنم نەدابوو لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵت بمێنمەوە؟ بۆچی ئەمە دەکەیت لەگەڵ هەردووکمان، لیزا تۆ باش دەزانیت کە چەند هۆگرت بووم، دەزانیت چەند خۆشم دەوێیت، بۆچی ڕێگە نادەیت ئەو تەمەنەی ماومانە بە ئاسوودەیی بەسەری ببەین، چانسێک بە خۆم و خۆیشت بدە با دڵخۆشبین، دەمەوێت پێکەوە منداڵ بخەینەوە، وە گەشت بکەین بە تەواوی جیهاندا، دەمەوێت بەیەکەوە خانەنشین ببین و سەرمان لەگەڵ یەکتریدا سپی بکەین، دەمەوێت لەگەڵ تۆدا ڕووخسارم بە چرچو لۆچی دابپۆشرێت، دەمەوێت کاتێک لە پیریدا پشتم ئازاری دەبێت تۆ بێیت و دەست بە پشتمدا بهێنیت و پێمبڵێیت 'تەماشابکە ئازیزم، گەیشتینە هەنگاوێکی پیری ژیانمان لەگەڵ یەکدا، با هێشتایش پێکەوە بمێنینەوە تاوەکو چاوەکانمان بۆ دواینجار دادەخرێن و ڕۆحمان ئەم زەویە جێدەهێڵێت' زۆر شتم هەیە لەگەڵ تۆدا تاقی بکەمەوە، زۆر خۆشی هەن دەمەوێت لەگەڵ تۆدا هەستیان پێ بکەم، مەگەر مافی خۆم نیە ئەمانەم بوێت؟ لەگەڵ تۆدا گۆڕام، لەگەڵ تۆدا هەستم بە ژیانەوە کرد، کەواتە بۆ ئێستا واملێدەکەیت هەست بە مردن بکەم؟ لیزا تکات لێدەکەم ئەم بڕیارەت بگۆڕە، ئاخر من بەرگەی بێتۆیی ناگرم، بەرگەی ئەوە ناگرم ڕۆژانێک چاوەکانم بکەمەوە و دووبارە ئازار بە ڕۆحمدا بێت و درک بەوە بکەمەوە کە تۆ نیت چیتر، تکایە ئەم برینە گەورەیە لە ژیانم درووست مەکە"

«The death box»Where stories live. Discover now