part 25

506 85 45
                                    

؟؟؟: مەترسن کەستان ئازار نادەم

(پاڵی بە گۆرۆوەنا بۆ لای کۆهتاکی)

کۆهتاکی: تۆ کێیت چی ئەوێ لە ئێمە

؟؟؟: بڕۆن لەوێ دانیشن

(بە چەکەی دەستی ئاماژەی بە سەر سیسەمەکە کرد و ئەوانیش لەوێ دانیشتن)

گۆرۆ: پێشتر ئەو دەنگەم بیستوە بەڵام لەکوێ بیرم نایە

؟؟؟: ئەگەر بە هەرکەسێک بڵێن منتان لێرە دیوە بەزەیم پیاتانا نایەتەوە

کۆهتاکی: تشش خۆ ئەمە گەمژەیە ئێمە نە تۆمان بینیوە نە ناوت ئەزانینی

(گۆرۆ پێکەنی بە قسەکەی)

؟؟؟: هەرگیز وازناهێنی لەم قسانەت کۆهتاکی

کۆهتاکی: تۆ لەکوێ من ئەناسی؟

؟؟؟: لە دوکانی گوڵەکە تۆم بینی لەگەڵ خاوەنی ئەم خانوە

گۆرۆ: خۆت تێک مەدە بەیبی من ئەمزانی چاوت بەو ئافرەتە بێ ڕەوشتە کەوتوە

کۆهتاکی: تۆ ئەو پیاوەی کەوا سیۆکهونت ڕزگارکرد وانیە؟

؟؟؟: بەڵێ

کۆهتاکی: باشە تۆ ناوت چیە بەڕێز دڵنیابە ئێمە بەکەس ناڵێین تەنها چۆن بانگت بکەین؟

؟؟؟: بە نازناوەکەم بانگم بکەن جیۆن

گۆرۆ: نازناوت جیۆنە؟

کۆهتاکی: چیی نەخێر

(خێرا هەڵسا و بەرەو ڕو کەسەکە ڕۆشت و قۆڵی کراسەکەی هەڵدایەوە)

؟؟؟: دورکەوە

(پاڵی بە کۆهتاکیەوە نا و ڕایکرد لەوێ)

گۆرۆ: تۆ شێت بوی بۆچی بەم شێوەیە هەڵسوکەوتت کرد

کۆهتاکی: ئەو ئەو جۆنگکوکە گۆرۆ دەستی هەمان تاتۆی کوکیە وە دەنگی ئەویش بە تەواوی وەک هی کوکی وابوو

گۆرۆ: تۆ شێت بووی هیۆنگ مردوە وڕێنە مەکە ئەم مناڵە هەڵگرە با خێرا بڕۆین

کۆهتاکی: باشە

(سیۆکهونی هەڵگرت و ڕۆشتن لەوێ)

لای جۆنگکوک

؟؟؟:  ئەوە تۆ چیەکەی جۆنگکوک چی گەر ئەو ئاشکرای بکات کەوا زیندوی

جۆنگکوک: ئەوە ناکات بەڕێز سۆن پێویست بە نیگەرانی ناکات

سۆن: لەبیرتبێ تۆ ئێستا ئەفسەرێکی کەوا بەنهێنی کار ئەکەی بۆ CIA

جۆنگکوک: باشە سەرۆک من ئەوە ئەزانم بەیانی ئەچم و ئەو بابەتە چارە ئەکەم دڵنیابە هەموو شتێک لەشوێنی خۆی ئەبێ

سۆن: هیچت دەست کەوت لەسەر ئەو کەسەی ئەم کچانە ئەڕفێنێ؟

جۆنگکوک: نەخێر هیچم دەست نەکەوت بەڵام بەیانی تەواوی کامێراکانی ناوچەکە هاک ئەکەین

سۆن: زۆر باشە ئێستا بڕۆ

(جۆنگکوک ڕێزی نیشاندا و ڕۆشتەوە بۆ ئەو ژورەی تیمەکەی ئەوی لێبوو)

ئۆجین: هێی جۆنگکوک چی ڕویداوە بیستم کێشەت بۆ دروست بوە؟

جۆنگکوک: گرنگ نیە کێشەیێکی بچوکە بەیانی چارەی ئەکەم

سونگمین: سەرۆک تەواوی کامێراکان بەیانی دوای نیوەڕۆ هاک ئەکرێن

جۆنگکوک: زۆر باشە کوڕینە هیچ شتێک هەیە بۆ خواردنەوە؟

ئوجین: نەخێر تەنها قاوە هەیە

جۆنگکوک: میونگ ئەزێت بکێشە و قاوەیێکم بۆ دروست بکە

میۆنگ: بۆچی هەمووکات بەمن قاوە دروست ئەکەی تۆ خۆت بڕۆ بیکە

جۆنگکوک: جۆنکە تۆ ئافرەتی خێرا دروستی بکەم و بۆم و بوڵە بوڵ مەکە با توڕەی ئەمڕۆم لەتۆ دەرنەکەم

سونگمین: سەرۆک کەمێک نەرمبە ئەو خاتوونێکە لەنێومان

جۆنگکوک: ئێرە شوێنی نازکردنی ئافرەتان نیە هەر نەفرەتیێکبێت لێرە وەک یەکێکە لە ئێوە گوێ بە ڕەگەز نادەم من ئێستا قاوەکەم بۆ بێنە

(لەسەر کورسیەکە دانیشت)

میونگ: فەرمانتە سەرۆک

(چوو تا قاوەکە دروست بکات)

ئوجین: جۆنگکوک تۆ ئەم چەند ڕۆژە بۆچی بەم شێوەیەی وەک بۆمبێکی چێنراو وای هەر دەستت لێبدرێ ئەتەقیتەوە

جۆنگکوک: کەواتە خۆت بەدور بگرە لەو بۆمبە بۆ ئەوەی پیاتا نەتەقێتەوە

سونگمین: ئەمجارە ئەم بێشەرەفە ئافرەتێکی زۆر جوانی ڕفاندوە سەیرکە ئوجین ئەو مناڵێکیشی هەیە واهـ

ئوجین: کە ئەومان دۆزیەوە بۆخۆت ڕازی بکە بیستم هاوسەرەکەی مردوە ڕازی ئەبێ بەتۆ هههه

جۆنگکوک: دەمتان داخەن ئێوە لێرە کار بۆ حوکمەت ئەکەن یان بۆ ئارەزوەکانی خۆتان کچ ڕازی بکەن ؟

(بە توڕەی مستێی دا لە مێزەکە)

سونگمین: ئەرێ گاڵتەمان کرد تۆش ئاوا توڕە ئەبی نەکا خۆت ئەو ئافرەتەت بەدڵبێ بۆیە وا هەڵچوی؟

جۆنگکوک: دەمت داخە بەرلەوەی من بۆتی دابخاوم وە جارێکی تر باسی ئەو ئافرەتە ناکەن و سەیری وێنەکەشی ناکەن لێمتێگەشتن؟

(بە تۆنێکی گڕ و ترسناک وتی)

ئوجین: تێگەشتین تۆ ئارامبەوە خەریکە ئەمانکوژی لەبەر کچێك

میونگ: قاوەکەت سەرۆک

جۆنگکوک: ژەهری ناکەم ئەڕۆم ئەبێ کێشەکەم چارە بکەم گەر هەر کەسێک پرسیاری منی کرد بڵێن لە ئەرکێکی نهێنیە

(کڵاو و ماسکەکەی بەست و ڕۆشت)

لای گۆرۆ

کۆهتاکی: گۆرۆ ئەرێ تۆ بۆ باوەڕم پێناکەی من وتم ئەو کوکی بوو

گۆرۆ: کۆهتاکی هیۆنگ مرد مرد بۆ تێناگەی

کۆهتاکی: تۆ شێتمەکەیییی گۆرۆ من ئەڵێم ئەو جۆنگکوک بوو من ئەو ئەناسمەوە

گۆرۆ: بەسیکە

(زلەیێکی بەهێزی لە کۆهتاکی دا)

.
.
.
.
بەردەوامە
مەرجەکانی پارتی داهاتوو
30 ڤۆت
30 کۆمێنت

هـاوسـەری جـیـۆن🔥{تەواو بووە)Where stories live. Discover now