Chapter-41

437 93 110
                                    

.......سەرەتا ڤۆت بکە شیرینەکەم دوای ئەوە چێژی لێ ببینە *
\________________/

جوڵیا بە ساردیەوە لەدەرەوەی دەڕوانی هەرچەندە شتێکی ئەوهای نیشان نەدەدا کاتێک ئەو ناتوانێ نزیکی ببێتەوە ڕوخساری بباتە دەرەوەی جامەکە ..

هەستی بەو ئازارە زۆرەی پشتی کرد چاوەکانی پڕ بون لە فرمێسک
ناڵاندی وە دەیویست ئێستا بمرێت نەوەک هەرگیز خۆی بەم بێدەسەڵاتیە بدینێ ..

؛وات لێدەکەم پەشیمان ببیتەوە گەمژە ...

مێشکی ئەو خاڵی بویەوە کاتێک دەرگاکە کرایەوە جۆنگکوک وە تایهیۆنگی دەرخست ...

سەرنجەکانی خستەوە سەر پەنجەرەکە ؛چیتان دەوێ ؟!...

ئەوان نزیکتر بونەوە هەستیان بەو دڵۆپە ئارەقانەی ڕوخساری جوڵیا دەکرد
تایهیۆنگ بزەیەکی کرد؛جوڵیا وەک خۆت دەزانی تۆ رێک کەوتنێکت هەبو لەگەڵ مین یۆنگیدا بەڵام پزیشکەکە وتی کەوا ناتوانی نزیکەی دو مانگ لەسەر جێگاکەتدا هەڵسی ؟!...

جوڵیا بە ساردیەوە سەیری چاوەکانی تایهیۆنگی دەکرد ؛ئێ؟!.

؛بە مین یۆنگیمان وتوە کە لە پەیژەکان کەوتوی وە پشتت شکاوە ..
جوڵیا زەردەخەنەیکی بەدەنگی کرد کەوای لە تای کرد لە بێزاریدا چاوەکانی بخولێنێتەوە وە جۆنگکوک نایەتە باس کە چەندە ساردو سوڕو بێزارە


جوڵیا؛باشتر بیڵێم کیم تایهیۆنگی گەورە هاتوە تا ڕازیم بکا کە درێژە بەدرۆکەیان بدەم وایە ؟!...ڕیگە مەدە یۆنگی بمبینێ چونکە بێ بیرکردنەوە هەموو شتێکی پێ دەڵێم ...

تایهیۆنگ بزەیەکی کرد ؛چیت دەوێ لەبەرامبەر ئەوەی هەموو شتەکان نهێنی بێ پێم بڵێ کە هەر شتێکت بوێ  بێ دودڵی جێبەجێی دەکەم ..

جوڵیا سەیری جۆنگکوکی کرد بە تیژیەوە ئێستا کاتیەتی کە کەمێک یاری لەگەڵدا بکا ؛تۆ نا بەڵکو ئەو  ؟

جۆنگکوک دەستە لێک ئاڵاوەکانی هێنا خوارەوە وە بە گرژیەوە سەیری کرد
تا جوڵیا درێژە بدا بە وشەکانی ؛دەمەوێ تا ئەو کاتەی چاک دەبمەوە هەموو ئەرکەکانم کە ناتوانم بیکەم جۆنگکوک بیان کا ...وەک پاک کردنەوەم وە گۆڕینی جلەکانم وە هەرشتێک کە داوای بکەم ...

جوڵیا بزەیەکی شەیتانی کرد کاتێک ڕوخسارە شێواو پڕ لە توڕەکەی جۆنگکوکی بینی ...

جۆنگکوک ویستی کەوا شتێک بڵێ بەڵام لەپڕ دەرگاکە کرایەوە
بەڵێ ئەوە مین یۆنگی بو کە بە شڵەژاوەیی خۆی کردە  ژورەکە سەرەرای ئەوەی جیمین دەیویست کەوا ڕێگری لێبکا بەو هۆیەی کە جوڵیا پشودەداو خەوتوە بەڵام سەری نەگرت

ئەوانەی ژورەکە شڵەژان کاتێک یۆنگیان بینی وە کاتێک ئێستا لە نزیکیەوە وەستاوەو لە حاڵی دەپرسێ ..


یۆنگی؛بیستم کەوا کەوتوی وە پشتت شکاوە ئازاری هەیە دکتۆرەکان وتیان چی ...!

جۆنگکوک سوێندی دەخوارد کە زەردەخەنەی  لە ڕوخساری ئەو کچەدا بینی کاتێک یۆنگی نزیکی بویەوە ئایە خۆشی دەوێ ؟یاخوت دەیەوێ ئەوی پێ کۆنترۆڵ بکا !..

چاوەکانی جۆنگکوک لەگەڵ هی جوڵیا یەکیان گرت
هەستی کرد کەوا لەسەر وەڵامەکەی ئەودا وەستاوە ئێستا ناچارە پێ لە غروری بنێو وەک ڕەشەبا ساتی دوای ئەوە ون ببێ ..

جۆنگکوک ؛ڕێککەوتین ....


————-

سەلام چۆنن دڵەکانم هیوادارم باش بن 🌷☺️
تکایە ئەکتیڤ بن بەجدی هەموو پارتەکان بۆ نابن بە پەنجا ڤۆت 🤧🥲

SEXY GAME //j.j.k//✔️Where stories live. Discover now