سورەتی طە ئایەتی ٤٦، ٤٥
مانا : موسا و هاروون وتیان : پەروەردگارا ئێمە بەڕاستی دەترسین پەلامارمان بدات و لەناومان بەرێت پێش ئەوەی پەیامەکەتی پێ ڕابگەیەنین
یان زیاتر سەرکەشیی بکات.مانا :خودای گەورە فەرموی : مەترسن من بەڕاستی لەگەڵتاندام،دەبیستم و دەبینم.
لێرەدا ئەڵێم خوای گەورە قورئانی بۆ ئادەمیزاد دابەزاندوە بۆ ئەوەی پەندی لێ وەربگرن بۆیە ئەتوانن لەهەر کاتێکی سەختدا ئەم ئایەتە بێننەوە بیری خۆتان وەک چۆن خودا یارمەتی ئەوانی دا یارمەتی تۆش دەدات.
YOU ARE READING
~ئایەت'ە هیوابەخشەکان'ی قورئان~
Randomلەم کتێبەدا ئایەتە سەرسوڕهێن و هیوابەخشەکانی قورئان دادەنرێت ، ئەو ئایەتانەی ئەکرێ لە ناخۆشترین ساتەکانی ژیانت ئارامت بکاتەوە و دڵت فێنک بکاتەوە ، و ئەو ئایەتانەی کە چەندین موعجیزەی بەدواوەیە.