heyy sweeties👋🏾🧩
پارتی چوارەمی چیرۆکەکە🎶
چێژی لێ ببینن🫶🏼وۆنی بەخێرای بۆلای دەرگاکە چوو بەڵام کە دەرگاکەی کردەوە ڤان و جونگکووک لەلای دەرگاکەوە بوون بەم حاڵەیان کە جونگکووک ڤانی هەڵگرتوەو ڤان خەوی لێکەوتوە
وۆنی:ج..جونگکووک چی رویداوە بۆ ڤانت هەڵگرتوە؟؟
جەیکەی: با بێمە ژورەوە
ئوون: وۆنی وەرە ئێرە(کاتێ دەستی لەسەر شانەکانی وۆنی دانا و رایکێشا)
جونگکووک: ژورەکەی ڤان لەکوێیە؟؟
وۆنی: چی رویداوە ئیتر پێمبڵێ؟؟
جونگکووک: با ڤان ببەمە ژورەکەی باسی دەکەم
وۆنی: باشە لەدوام وەەرە
دواتر جەیکەی ڤانی برد لەسەر جێگاکەی داینا خۆشی لەسەر کورسیەکەی لای جێگاکە دانیشت وۆنی و ئوونوش تەنها سەیریان ئەکردن
وۆنی: ئێستا پێم بڵێ ڤان چیەتی بۆ هەڵتگرتبوو لەهۆشخۆی چوو وانیە؟
جونگکووک: چۆن زانیت؟
وۆنی: بەنەفرەتبی بۆچی ئێوە راتانکرد یان چی بۆچی ماندوو بوبو؟
جەیکەی: نەخێر من تەنها کەمێک خێرا رۆشتم ئەویش بەدوامدا رایکرد
وۆنی: باشە جەیکەی کە گوتی ماندووم بۆچی نەوەستایی!؟؟(بە کەمێک هاوار و تورەیەوە)