پــەڕەی یـەکـەم

594 92 104
                                    

سەرەتای چیڕۆکەکەمان لەگەڵ کچێک دەست پێدەکات که خەریکی یاری کردنە لەگەڵ خوشکەکانی لە باخچە بچوکەکەی ماڵەکەیان

ئەو کچێکی زۆر گەورەنیە بەڵام لەچاو دوو خوشکەکەی تری گەورەترە

بە عەزیەکەی بەری خەریکی ڕاکردن بوو لەناو باخچەی ماڵەکەیان

بە عەزیەکەی بەری خەریکی ڕاکردن بوو لەناو باخچەی ماڵەکەیان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


تاکو هاوارەکانی دایکی ئەویان وەستاند

خاتو مارینا

<ماریا کچم وەرە یارمەتیم بدا لەو یاری کردنەت باشتره > ئاهێکی هەڵکێشا بۆ کچەکەی ئەو دڵتەنگە بۆ کچەکەی بەڕادەی دۆزەخ دڵتەنگە بۆی ئەمشەو کچەکەی ئەڕوات بۆ ماڵی خانەدانێک وەکو بووکێک

خەمی بۆ دەخوات چونکە کچەکەی بێ ئاگایە لەوەی فرۆشراوە ئەو تەنها کچێکی 17 ساڵە نازانێت چۆنها مامەڵە بکات لەگەڵ ژیانی هاوسەرگیری

ماریا هاتە ژورەووه بۆلای دایکی
یەکسەر دەستی کرد به ماچکردنی برینەکانی ڕوخساری دایکی نەیدەزانی هۆکاری برینەکانی دایکی چین بەڵام ئەزانێت کە باوکی دوێنێ شەو لێی داوە

<<کچم شتێک بەتۆ ئەڵێم بەڵام تکایە لەبەر من تاکو شەو ئەم بابەتە مەکەوە تا شتەکان خۆیان ڕودەدەن گەرنا باوکت لێم دەدات >>
مارینا خاتوون وتی

هەموو قسەکانی بەترسەوە دەگوت و فرمێسک لە چاوەکانی دروست دەبوون

<<دایکە گیان خەم مەخۆ دڵنیابە هیچ ناترکێنم دەی پێم بڵێ چیبووە مەمترسێنە‌>>
ماریا ووتی

مارینا خاتوون ڕێگەی بە فرمێسکەکانی دا لەچاوە ڕەنگ ئاسمانیەکانی بێنە دەرەوە

ماریا زیاتر بە پەرۆشی قسەکە بوو

<<کچم تۆ ..باوکت تۆ دەدات بە شوو>>
مارینا خاتوون وتی

ماریا هاوارێکی لێدەرچوو و بەخێرای هەڵسایەوە لەسەر ئەو کورسیەیی لێی دانیشتبوون

<<شووی چی من چیم کردو تا باوکم بە شوکردن سزام بدات>>
ماریا وتی

The purchased farmer جوتیارە کڕدراوەکەWhere stories live. Discover now