حەزناکەم منداڵانە و ناشووکرانە ڕەفتار بکەم ، باسی خەم و دەردەسەری بێمانی دونیایی بکەم بەڵام بەڕاستی خەمی دونیایی گەیشتە ئەوەی ڕۆحمان بڕوشێنێت و پەراسوەکانمان بشکێنن و بڕبڕەکانی پشتمان بچەمێننەوە دەستەکانمان بلەرزن ..ئەشێ خودا ئەوەندە لێمان توڕە بوبێ هەتا قیامەت ئاوڕمان لێنەداتەوە ، ئای چ سەختی و شەختییەکمان بینی لەم بەهارە دڵتەنگەدا ..
YOU ARE READING
Default Title - Write Your Own
Poetryهەمیشە ئیرەییم بەو پیرەمێردەی دراوسێمان بردووە.. تووشی لەبیر چوونەوە بووە و هەموو خەڵک بە مەلای گەڕەکیشەوە بە ناوی ئەو ژنە بانگ دەکات ، کە خۆشیدەویست. * تایبەت بە شعری کورت * لە شعری (تایبەت ، وەرگیراو) پێکدێت .