페이지"¹"

99 16 20
                                    

“وانەزانی لێت دورم ناتبینم”
“ هەموو کاتێ بە دل هەستت پیئەکەم”
“ ئەی ئەو کەسەی لەچاوم دووری و “
“لە دلم نزیکی “
“ دوریت ئاگریکە لەناو دلی مندا “
“ رۆژ بە رۆژ زیاد دەکەی “
“چـاو جوانەکەم”

▶︎ •၊၊||၊|။||||။‌‌‌‌‌၊|• 0:5

~لە وەرزی بەهاردا گوڵەکان دونیایان ڕەنگاو ڕەنگ کردوە ئارامیان بۆ ڕۆحی مرۆڤەکان هێناوە جوانیان بە دوونیا بەخشیوە هێمنی و هەستێکی تایبەت لە ئاسمانی ساماڵ و شین و پەڵە هەورە ناوزدارەکان دیمەنی پڕاوپڕ لە جوانی و هێمنی بە ژینگە و دەوروبەر بەخشیوە جریوەی چۆلوکەکان و پەپوولە ڕەنگاو ڕەنگەکان و گوڵە گەشاوەکان و جیهانی پڕ سەوزایی~

~بەشێک بۆ ئارامی مێشک و دڵ لە ڕۆژێکی جوان و خەڵکانێک کە هەرکەسە و دەڕواتە سەر کار و پیشەی خۆی خێزانەکان دڵخۆشن لەگەڵ ڕۆڵەکانیان داپیرە و باپیرە دڵخۆشن بەبوونی ڕۆڵەکان و نەوەکانیان دایک و باوکان دڵخۆشن بەبوونی ڕۆڵەکان و منداڵەکان دڵخۆشن بەبوونی دایک و باوک و هاوڕێکانیان هەرزەکارەکان دڵخۆشن لە تەمەن و ژیانیان و پیرەکان دڵخۆشن چونکە ساڵانێکی پڕ لە سەرکێشیان بەسەر بردووە~

~بەڵام هەمیشە کەسێک تەنهایە ئازار دراوە شکێندارەوەتەوە ڕووخاوە ئومێدی بە ژیان و متمانەی بە هیچ کەس نەماوە لە تەنهایی و تاریکی ون بووە گیرۆدەی خەمێکی بێ کۆتایە ژیانێک کە وەک ئەوە دروست کرابێ بۆ ئەشکەنجەدانی ئەو~

~لەناوبردنی تێکچوونی باری دەروونی ئازاری خێزان و هاوڕێ و خۆشەویست و قوتابخانە و مامۆستا و خەڵکانێک کە تەنها بەناو مرۆڤن ئاژەڵێکی دڕندەن لە پێست و جەستەی مرۆڤ تێگەیشتن و بەرگە گرتی بارودۆخێک سەختە بینی خیانەتی هاوڕێ و خۆشەویست و خێزان و خوشک و برا و باوک و دایک و پور و خاڵ و مام ئازارێکە مرۆڤێک زۆر بەهێز نەبێت هێواش هێواش هەناسەی لێ دەبڕێت ئەمە ژیانی "کایڵییە" هەموو ئازارەکانی ژیانی لێ کۆبووتەوە وەک گەردوولەلێک چواردەوری ژیانە پڕ لە سەخت و پڕ لە کێشەکەی داوە ڕزگار بوون لێوەی ئەستەمە بەڵام دەبێ ڕێگایەک هەبێ وایە؟!نازانین ئیتر~

°لەسەر کەناری دەریاکە کچێکی قژ درێژ کە قژی ڕەشی قەترانی بوو پێستێکی سپی و ناسک و جەستەیەکی ناسک و وردیلانە و گیتارێکی لەدەست بوو ئاوازێکی خەمناکی دەژەنی و فرمێسکی ئەڵماسی لە چاوە سەوزە تیژەکانی دەهاتە خوارەوە بە ڕواڵەت لە کەسێکی هەژدە بۆ نۆزدە ساڵان دەچوو بەڵام فرمێسکەکانی شتێکی دیکەیان دەوت~

~وەک ئەوەی لەسەرتای بوونیەوە ئازار درابێ ئەشکەنجە درابێ ڕۆحی ئازاری پێکەشتبوو دەنگێکی هێمنی و ناسکی هەبوو بە بیستی ئاوازەکە و دەنگی فرمێسک چاوەکانی پڕ دەکردی خەندەی لە ڕووخساری مرۆڤ دەبڕی چ جای دڵخۆشترین کەسی سەر زەوی بیت بەبینی دیمەنی ئەم کچە دڵت توند دەبوو قوڕگت پڕ گریان دەبوو لەکاتی ژەنینی گیتارەکەی قژی دەجوڵایەوە بەهۆی شنە بایەکە و فرمێسکەکانی دڵۆپ دڵۆپ دەکەوتە سەر گیتارەکەی~

▪️گٍُـیٌِـتٍَـأِرژٍەًٖنًـیًٕ سٌٍـەٕٓرِّ شٍُـۀٖقًِـإَمٌٍ||JKWhere stories live. Discover now