페이지"¹³"

56 13 9
                                    

جوانی ژیان لەوە دایە تۆ هی من بیت

'چاو جوانەکەم'

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

▶︎ •၊၊||၊|။||||။‌‌‌‌‌၊|• 0:5

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"هیوادارم ژیانتان ببێ بە دۆزەخ"

کایلی بە چاوێکی گاڵتە ئامێز سەیری کردن و ڕۆشتنە دەرەوە لەگەڵ جۆنگکووک.

"زۆر سوپاس بەهۆی تۆوە توانیم دەستگیریان بکەم ئێستاش با هەرکەسمان و بەرە و ژيانی خۆی بڕوات"

کایلی وتی و ویستی بڕوات.

بەڵام جۆنگکووک قۆڵی گرت.

"کایلی تکایە بۆچی بەو شێوەیە مامەڵە دەکەی؟!"

"بە چ شێوەیەک"

کایلی برۆی بەرز کردەوە.

"وەک ئەوەی دەیبینی کایلی تکايە ئەمەم لەگەڵ مەکە بێتۆ ناتوانم"

جۆنگکووک سەیری چاوەکانی کایلی دەکرد بۆ ئەوەی هەستێک ببینێت.

بەڵام هیچ هەستێکی نەبوو.

بەڵام...

لە ناخەوە دەسووتا دەیسوت توند توند باوەش بە جۆنگکووک بکات بۆنی بکات حەسترەتی چەند ساڵەی بڕەوێنێتەوە بەڵام غروری ڕاگرت.

"کێشەی من نیيە هەست بەچی دەکەی يان ناتوانم وەک کەسێکی چەپەڵە لەگەڵ پیاوێکی هاوسەردار بم"

جۆنگکووک بە بیستنی ئەمە توڕە و بێزار بوو.

"کایلی تکایە ئەم بابەتە مەکەوە چونکە بۆ جارێکیش بێت دەستم لە لالی نەداوە سەرەڕای ئەوەش جگە لە ڕق هیچ شتێکی ترم بەرامبەری نییە بۆیە باسی ئەو نەفرەتيە مەکە هاوسەرگیری ئێمە تەنها ڕێکەوتن بووە بۆ قازانجی کۆمپانیا وە لەم مانگی داهاتووە ڕێکەوتنەکە کۆتایی پێ دێت"

جۆنگکووک بە بێزاری هەمووی ڕوونکردەوە.

"کەواتە تاوەکو ئەم مانگە من نابينیت تێگەشتی وە هیچ قسەو پەیوەندیەکم پێوە ناکەیت"

کایلی وتی و لەوێ ڕۆشت.

جۆنگکووک ویستی بانگی بکات بەڵام بە بێزاری شەقێکی لە ئۆتۆمۆبیلەکە دا.

دەیزانی کایلی کەلەڕەقە بۆیە تاوەکو ئەم مانگە نابێ بڕواتە لای.

ڕۆشتەوە ماڵەوە و لالی بینی.

"بەخێرھاتیتەوە"

لالی بە زەردەخەنەوە وتی

جۆنگکووک گرنگی پێ نەدا و کۆتەکەی فڕێدايە سەر قەنەفەکە و خۆشی لەسەری حەسانەوە.

لالی ویستی لێی نزیک بێتەوە بەڵام.

"ئەوەندەی نەماوە ڕێکەوتنەکە دەزانی؟"

جۆنگکووک چاوەکانی داخرا بوو وتی.

لالی کەمێک وشک بوو بەڵام بە خەمباری وتی.

"بەڵێ دەزانم بەڵام جۆنگکووک ناکرێ دڵی خۆتم پێ بدەیت و ئەم کارە نەکەیت دەزانی چەندە تۆم خۆشدەوێ؟"

لالی بە دڵتەنگی وتی.

"خۆت دەزانی هیچ هەستێکم بۆت نەبووە و دەزانی جگە لە ئەو ئافرەتەی لەدڵمایە کەسی ترم ناوێ"

"ئەو چی هەیە کە من نیمە ئەو ئەوەندە جوانە من ناشرینم ئەو چ کارێکی کردوە کە ئەوەندە خۆشەویستە لە دڵی ئازیزەکەی من؟!"

لالی بە دەنگە پڕ لە گریانەکەی وتی.

"ئەو سەرەڕای ناخۆشیەکانی ژیانی هێشتا ئارام کەرەوەی من بوو سەرەڕای خیانەت کردن لێی هێشتا دڵی بۆ من بوو سەرەڕای ناخۆشیەکانی باشترین من بوو هیچ کەسێک و هیچ شتێگ جێگایی ئەوم بۆ پڕ ناکاتەوە تێگەشتی!؟"

جۆنگکووک بە بێزاری سەیری لالی کرد.

لالی هەزاران جار خۆزگەی بە کایلی دەخواست بەڵام هەرگیز دەربارەی ژیانی کایلی نەدەزانی.

ئەگەر بزانێت چ ژیانێک ژیاوە هەرگیز ئاواتی بە ژیانی کایلی نەدەخواست.

مانگێک دواتر......

ـــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەم پەڕەیە کەم بوو بەڵام پەڕەی داهاتوو کۆتاییە و پەڕەیەکی تایبەت ئەبێ.

ڤۆت و کۆمێنتت بیر نەچێ ئەزیزم🥹

▪️گٍُـیٌِـتٍَـأِرژٍەًٖنًـیًٕ سٌٍـەٕٓرِّ شٍُـۀٖقًِـإَمٌٍ||JKWhere stories live. Discover now