₊˚ ✧ ‿︵‿୨୧‿︵‿ ✧ ₊˚
هانبین و ئایولی دوای ئەوەی ئەرکی ماڵەوەیان تەواو کرد و ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە ڕۆژێکی نوێی زانکۆ هانبین بانگێشتی ئایولی کرد بۆ قاوە خواردنەوەیەک بەیەکەوە، بەبۆنەی تەواوکردنی ئەرکەکانیان و خۆشی بەسەربردنی کات بەیەکەوە. لە کاتێکدا لە کافێیە ئارامەکەدا دانیشتبوون و بۆنی قاوەی تازە دروستکراویان دەهاتە بەر لووت، باسیان لە دەستکەوتەکانیان و پلانەکانیان دەکرد دەربارەی ئەو ئەرکەی کە ئەنجامیان دا .
ئایولی کچێکە تا ئێستا هاوڕێی کوڕی نەبوە جگە لە سۆل تاکە هاوڕێی ئەوە پێی باشە خۆی بپارێزێت و هاوڕێیەتی نەکات. لە لایەکی ترەوە هانبین کوڕێکە حەز بە هاوڕێیەتی و تێکەڵبوون دەکات ، هانبین سەرسامە بە ئایولیەوە و دەیەوێت هاوڕێیەتی لەگەڵ دروست بکات.
لە کاتێک هانبین دەیەوێت لەگەڵ ئایولی لەسەر هەر بابەتێک بێت قسە بکات وای لێ بکات بدوێ ،
هانبین"قاوەکەی ئێرە ئارامت دەکاتەوە ،
تۆش پێت وانیە"ئایولی کە کوپی قاوەکەی لە دەمی نزیک کردەوە
تامی کرد چاوەکانی بە جۆش و خڕۆشەوە داخستئایولی "هـمممممـ ... بەڕاستی تایبەتە"
هانبین"دڵخۆشم کە بەدڵتە"
ئایولی زەردەخەنەیەکی بەرامبەر کرد وەک وەڵامێک
بێ دەربڕینی هیچ وشەیەک ئەوەش هانبینی زیاتر
هاندەدا تا قسەی لەگەڵ بکات و بیدوێنێهانبین"ئایولی"
ئایولی سەری بەرزکردەوە بە پرسیارەوە سەیری
هانبینی کردئایولی"هـم؟"
هانبین"هێـی هـم چیە؟ من کوڕە هاوڕێکەتم دەبێت
بڵێی گیان ، ئەزیزم "ئایولی "هههههـ تۆ پێکەنیناویت هانبین"
هانبین"من بەڕاستمە ، بۆچی پێدەکەنیت؟"
ئایولی"من هاوڕێی کوڕم نەبوە و نازانم چۆن
قسەت لەگەڵ بکەم هەر ئەوەی دەمەوێت بەکاری دێنم"ئایولی"واتا چۆن هاوڕێی کوڕت نەبوە ؟"
ئایولی دووبارە تامێکی کوپی قاوەکەی کرد
و بە نەخێرەوە سەری جوڵاند
YOU ARE READING
﴿لـە تـەمـەنـی شـانـزە سـاڵـیـیەوە﴾
Romanceعەشقێک لە منداڵیەوە دەست پێدەکات و لەگەڵ تەمەن گەشە دەکات.. چیرۆکی ئایولی هەرزەکار دەست پێدەکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی قۆناغی ئامادەیی....