سڵاو نازدارەکانم گەڕامەوە بە چیڕۆکێکی نوێ
ئەم چیڕۆکەم دیارییە بۆ هاوڕێی ئازیزم ئەمێڵی
بە بۆنەی ڕۆژی لەدایک بوونیەوە ئەو چیڕۆکەی بۆ دەکەم بە دیاری ڕۆژی لە دایکبوونت پیرۆز ئازیزمبا بچینە ساڵی ١٩٢٧ ڕۆژی لەدایکبوونی شازادە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەمووان شڵەژابوون، خزمەتکارەکانی کۆشک زۆر شڵەژاو بوون و کارەکانیان زۆر بە خێرای دەکرد،
کۆشکەکەیان بە تەواوی ڕازاندبەوە، جیا لەوەش هاواری شاژن تەواوی کۆشکی گرتبەوە. ئەمڕۆ یەکەم مناڵی شاژن و پاشا لەدایک دەبێت، پاشا زۆر شڵەژاوە لە هەمان کاتا زۆریش دڵخۆشە. دوای ماوەیەکی زۆر هاوارەکانی شاژن وردە وردە نەدەما و گوێیان لە دەنگی گریانی مناڵ بوو، پاشا کە گوێی لە دەنگی مناڵەکەی بوو، فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە. پزیشکەکە هاتە دەرەوە لە ژوورەکە بە مناڵە بچکۆڵەکەی باوشیەوە بەرەو پاشا کەوتە ڕێگا،
کە گەیشتە بەرامبەر پاشا وەک ڕێزێک کەمێک خۆی نزم کردەوە و دەستی کرد بە قسە.خاوەن شکۆ مناڵەکەتان کچە پیرۆزە، وە شاژن
چیتر ناتوانێت مناڵی ببێت، دوبارە پیرۆزە.
"پزیشکەکە کەوتە قسە، بە قسەکانی پاسای دڵگران کرد، بەڵام پاسا بشتگوێی خست و بەڕێ کەوت بەرەو لای شاژن."ئالۆرا ئازیزەکەم، سێرکە ڕۆڵەکەمان چەند جوانە، بمبورە زۆر ئازارت چەشت بەوای منەوە.
"پاشا بە دڵپڕیەوە قسەی بۆ شاژن ئالۆرا دەکرد، کاتێک ئاوا بە بێهۆشی دەیبینی دڵی ئازاری دەبوو، پاشا مناڵەکەی دایە خزمەتکارەکان بۆ ئەوەی بیبەنە ژورەکەی خۆی. بەڵێ ئەمڕۆ ئاهەنگێکی گەورە ساز دەکرێت، بە بۆنەی لەدایک بوونی شازادە."
پاشای گەورەی وڵاتی فەڕەنسا، پاشا ئەلیساندرۆ
تەمەنی ٣٤ ساڵە و ١٠ ساڵە، لەگەڵ شاژن ئالۆرا بە خۆشەویستی هاوسەرگیری کردوە. ئەو پیاوێکی زۆر میهرەبان و تێگەیشتووە، خەڵکی وڵاتەکەی زۆر زۆر خۆشیان دەوێت، ئەو بە میهرەبانی و لەسەرخۆیەکەی ناسراوە. ئەو زۆر حەزی بە منداڵ بوو بەڵام شاژن نەیدەتوانی منداڵی ببێت، تا بە موعجیزە شازادە هاتە دوونیاوە، وە ئێستاش لەبەر کێشەی هێلکەدانی ناتوانێت منداڵی تری ببێت.
شاژن ئالۆرا ٣٠ ساڵە، خاتونێکی زۆر نەرم و نیان و خانمانەیە، هاوسەرەکەی زۆر زۆر خۆشەوێت، ئەو نمونەی خانمایەتییە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــئەمەش پەڕەی یەکەم هیوادارم بەدڵتان بێت بەتایبەت ئێمێڵی تۆ هیوادارم بە دڵت بێت وە دوبارە ڕۆژی لە دایکبونت پیرۆز نازدارەکەم
YOU ARE READING
خۆشەویستی قەدەغەکراو
Science Fictionچیڕۆکەکەمان لە ساڵی ١٩٤٥ لە وڵاتی فەڕەنسا دەستپێدەکات شازادە ئەمێڵی پاشای داهاتووی وڵات جیۆن جەنگکوک دیاری بۆ نازەنینەکەی خۆم ئەمێڵی نوسەر: ڤانێسا بەرگ: ڤانێسا بیرۆکە و بەرگ و هەموو شتێکی چیڕۆکەکە بۆخۆم دەگەڕێتەوە بە بردنی هەر وشەیەک کەم ئەزمونی خۆت...