12

295 42 118
                                    








سڵاو نازدارەکانم دەزانم دەمێکە بێدەنگم و پاڕتم نیە بەس خەریکی نوسینی چیرۆکێکی نوێم کە بۆ هەموو ئەندامەکانە جیاوازە و خۆم تائێستا شتی وام لە واتپاد نەبینیوە واتە مامۆستاو دکتۆر و مافیا و کۆمپانیا و ئەوشتانە نیە شتێکی ترە💝



ڤۆت

کۆمێنت


ڕیاکشنی ناو دێڕەکان لە بیر مەکەن❤️‍🩹



ــــــــــــــــ

جۆنکووک بەرەو کارلۆس چوو وە لە بانیۆکە دەری هێنا بەڵام ئیتر زۆر درەنگ بوو ئەو منداڵە بەرگەی نەگرت







کارلۆس مرد بەڵێ جۆنکووک کوڕەکەی لەدەست دا لە کاتێکدا دایکی تازە مردوە جۆنکووک بە هێواشی لە پشتی کارلۆسی دەدا بۆ ئەوەی ئاوەکەی ناو دەمی دەربهێنێ بەڵام زۆر درەنگ بوو






تینا دەستی کرد بە هاوارکرد وەک شێت جوڵیا شۆک بوو






تینا: نەخێر کارلۆس کوڕەکەم چاوت بکەوە کارلۆسس
تخوا مەڕۆ(وتی بە گریانەوە)







ئێمە باسمان لە گەورەیی دایک کرد بەڵام هەرگیز باسمان لەوە نەکرد کە چی هەستێک و چی دڵ سوتانێکە بۆ دایکێک ڕۆڵەکەی لە پێش چاوی بمرێت
چونکە ئەوە هەرگیز پێناسە ناکرێت پێویسە کەسێک باسی بکات بەڵام هیچ دایکێک بەرگە ناگرێت باسی ئەو هەستە بکات






لەوانەیە خۆشیان نەزانن هەستێکی چۆنە تەنها بزانن دەسوتێن زۆر بە خراپی ئاگر لە جەرگیان بەردەبێت








جۆنکووک کارلۆسی لەسەر زەوێکە دانا وە سەری نزم کردوە بەڵام تینا بەوپەڕی هێزێوە زنجیرەکەی لە دەستی کردەوە ئێستا زۆر بەهێزە کە ئەوە هێزی سوتانی دڵێتی







بە توڕەی دەستی خستە قوڕگی جوڵیا وە جوڵیا بە هیچ شتێک نەیدەتوانی وای لێبکات دوور کەوێتەوە جۆنکووکیش تەنها لەلای کوڕەکەی دانیشتبوو دەگریا







تینا خولەک خولەک دەستی توند دەکرد لە قوڕگی جوڵیا جوڵیا هەناسەی توند ببوو لێوی ئاوسا بوو ئەوە کۆتا هەناسەکانی بوو تینا بەرێ نەدا تا کوشتی








لەوە تێدەگەیت کە دایکێک چۆن تۆڵە دەکاتەوە ؟؟








تینا هەرکە زانی جوڵیا نەما هاتە لای کارلۆس و لەباوەشی گرت وە قسەی بۆی دەکرد لە کاتێکدا جۆنکووک تەنها سێری دەستەکانی دەکرد








تینا: کوڕەکەم گیانەکەم هەناسەکەم چاوت بکەوە گیانی دایکە تخوا ئاوا مەڕۆ ئێمە هێشتا هیچ یادگاریەکمان نیە
کوڕەکەم من هێشتا نەموتوە ببورە تخوا چاوت بکەوە کارلۆس دەی جۆنکووک ئاوا دامەنیشە شتێک بکە کوڕەکەم بگەڕێنەوە(وتی بە گریانەوە)









دەڵێن تا هەستی لە دەستدان تاقی نەکەیتەوە قەدری هیچ شتێک ناگریت پێدەچێت تیناش لە هەمان حاڵ بێت بارودۆخێکی خراپ دڵێکی توند ناخێکی سوتاو کۆمەڵێک وشەی نەوتراو کۆمەڵێک بیرکردنەوە و خەیاڵی
ماوە لەگەڵ خێزانەکەی کەچی ئێستا هەموو ڕۆشت...








ــــــــــــــــــ

دوای دوو ساڵ








دوای مردنی کارلۆس پۆلیس هاتن وە تینایان برد بۆ زیندان کاتێک ئەو هاواری دەکرد دەیوت کوڕەکەم پێویستی پێمە








کارلۆس نێژرا و جوڵیاش هەر وا جۆنکووک ڕووخا بوو تەواو وێران بوو ئیتر هیچ کەسێکی نەمابوو جگە لە تینا
بەڵام دوای ساڵێک هەواڵی بۆ هات تینا خۆی کوشتوە ئیتر جۆنکووک تەواو شێت بوو وە وێران بوو ئەو قوربانی ئەو نێوانە بوو بەڵام کەس هەستی نەکرد تەنانەت خۆشی










خۆشی هەمووی کردە تاوانی خۆی وە خۆی سوتاند
بەڵێ جۆنکووک خۆی سوتاند وە ڕوخساری و جەستەی شێوا بۆیەش بردیانە نەخۆشخانەی دەرونی لەوێش لەبەر دەرونە شێواوەکەی زۆر بەرگەی نەگرت







وە مــرد





خزمەتکارەکانی ماڵەکە کە بەزۆری ترس لە جوڵیا بێدەنگ بوون چیتر هەموو شتیان ئاشکرا کرد بەڵام دوای چی؟؟

THE END









VOTE






COMMENT








ڕیاکشنی ناو دێڕەکان بکەن بۆ کۆتا پاڕت❤️‍🩹




چیرۆکێکی چۆن بوو؟؟؟



کارەکتەرەکان چۆن بوو؟؟

جوڵیا

تینا

جۆنکووک

کارلۆس

دایکی جۆنکووک


خۆشمدەوێن سوپاس تا ئێستا لەگەڵم بوون🤍




بایی👋




You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 18 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

     My son's guardian [ J.JK]Where stories live. Discover now