𑁍𑁍𑁍
قۆڵە باریکەکانی دەجوڵاند وەک ڕێپێوانی ئۆرکێستراتاکە ئاوازێک لەمێشکی لێدەدرایەوە
جوان بوو.. لە شەوی ساماڵی مانگی پڕکراسە بەخوێن سوورەکەی لە بنەڕەتدا ڕەنگ ئاڵێکی جوان بوو.. تایبەت بوو.. وەک ئەوەی بڕیاربوو ڕۆژەکەی تایبەت بێت..
باشە بیربکەوە..کێ دەیزانی دۆزەخە؟!
پەنجەکانی ناسک و باریکەکانی
-تێکەڵ بەخوێن و زامداری-
دەجوڵاند وەک ئەوەی؛
کۆمەڵێک میوزیک ژەن لەپێشی هەبن..
تێمپۆی ئۆرکێسترایان پێبکات
و هەموویان پێکەوە ئانێ دەنگ دەردەکەن یەکە یەکەیان، جارەهای جارەوە پێکەوە وا بکەن.پێدەکەنی..
نا!
قاقایە شێتانەکەی تەواوی سەر پردەکەی گرتبوویەوەهەمان سات هەبوو چەند دانەیەک دەیانگوت؛
شێتە لەوێوەیە وا دەکا، کوا ئینسانی ئاقڵ ئاوا دەکا؟ یان سەرخۆشێکە مەستە بە بادە..لەکاتێکدا گرینگ نەبوو بۆیی
بە خەندە نەبڕاوەکەی
کراسە سوورەکەی-بەخوێن-
مانگی پڕی ئاسمانی ساماڵ
بەسەر پردەکە
و چاوە مات و بێژیانەکانی..دەسوڕایەوە
بسوڕێوە..
ئەوە بەردەوام بوو..
لە مێشکیدا یەک تاک ئاواز هەبوو
بمرە~
بمره~
بمرە~وەک ئاوازێکی خەمگینی ئۆڕکێسترا پەلکێشی دەکڕی لەپاشانا پەل پەلی دەکرد
هێشتا داگیر و جوان بوو..قاچە باریکەکانی لەسەر لێواری پردەکە هێشتبووینەوە
قژە نەرم و ئاوریشمیە ڕەشەکانی..
کە چیتر بەوجۆرە نەبوون
پێچەوانە لەخوێندا مات بوون.لەگەڵ شنەبای سەرەتای زستانەوە لە ئاسمان دەفڕین
دانەیەکی ئازاد جودا لەو چۆلەکە قاچ شکاوە یا باڵ شکاوەی ناخی..لێواری کراسەکەی گرت وەک کۆتای نمایشەکە چەمایەوە لەگەڵ خەندە نەبڕاوەکەی
ئاواز و چەشنەکەی دەهێنایە دی..بمرە!
بەپێکەنینەوە سوڕایەوە و خۆی فڕێدا.
__________________
«هەنگاوەکانی پێیان دەگوت؛
تۆ بەرەو دۆزەخ ڕێدەکەی
بەڵام نەوەستا.»𑁍𑁍𑁍
YOU ARE READING
• تـاوان و سـزا •
Action• دادپەوەری دوونیا لەکوێیە؟! • یەك یاسا هەیە لەبووندا؛ دادپەروەری زائید یەکسانی لەگەڵ ژیانەوە، هاوکێشەیە پێکەوە نەبەستراون. • لەوانەیە خەونە خراپەکە ڕێگەیەکی ڕاستت؛ پێ نیشان بدات. • و ئەگەر لێرە سزا نەدرێی, لە ژیانێکیتر دادپەروەری هەیە، چون تاوان س...