خەونی خراپ.

26 8 14
                                    

نەفەس لە قوڕگی گیربوو
لەجواناو ئارەقە هەڵهاتبوو
وێنای ترسەی نێو دەروونی
ئەندەر ترسان نوقم بوو بوو..

پێڵووی لەرزیوی بە دەوربەریدا دەخشاند
خەونە خراپەکەیشی ئەندەر مێشکی لێ دەدرایەوه
بەردەوام بەبێ ساتێ پچڕانی..

بەبیری دەهات لە سەر بینایەکی ئەوەندە بەرز خۆی هەڵیدایە خوارەوە جەستەی ناسکی پەل ئەل بوو بوو لە زەوی..

ئەویش تاسا و واقوڕماو وەستابوو
لە جەستەی خۆی ئەڕوانی
لەگەڵ ئەو نەگریس و قاقا لێدەرەی ناو خەونەکانی..

خوێن وەک کانیاو لەبەریدا چۆڕابوو
جەستەی هەڵقوڕچابوویەوە ناو یەک
وێنای تۆقین لە چاوەئەبڵەق بووەکانی دیاربوو

هێشتا ئەوانە سانا و سادە بوون
لەچاو بەشەی تری خەونە خراپەکەی.

جەستە پەلبووە داماوەکەی ڕادەکێشرا و
خوێنی لێ دەچۆڕا..

بەرە بەرە پارچە دەبوو دیسانەوە لەگەڵ هەر ڕاکێشانێک..

هێشتاش ئەوەندە ترسناک نەبوو
کە فڕێدرایە هەمان جێگە.

لە پاشاندا دووبارە سێ بارە و هەزارەها بارە..
لەسەر بینایەکەی فڕێ دەدرایە ناو ئاگرەوە
بەهەمان جۆر..
دیسان پارچەدەبوو..
و بێ کۆتا توش بە ئازار چەشتن دەبوو،

بێ کۆتا.

-----------

بوێری ئەوەت هەیە خۆت فڕێبدەی؟
بێ کۆتا چەشنەی ئازار بکەی؟

---------

زنجیرەک لە تاوانی دەروون
که ڕۆحێک دەکوژی
-ئەگەر ڕۆحی خۆشت بێت-
لێرە دادپەروەری نەبێت
دادپەروەری دەچێژی لەو دوونیا.

• تـاوان و سـزا •Where stories live. Discover now