ئێمەی موسوڵمان دژی فەسادین

358 97 68
                                    








ۚ إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ



دوو شت ھەن کە مرۆڤ ڕائەکێشن بۆ جەھەنەم


١. شەیتان

شەیتان کە لە خشتەت ئەبا ، وە کەسە دەبەنگەکان لەخشتە ئەبرێن




٢. نەفس

نەفس کە ئەمری خراپەت پێ ئەکا ، بەھەمان شێوە مرۆڤی دەبەنگ دوای نەفس و ھەواو ئارەزوو ئەکەوێ ،بەڵگەش بۆ ئەوە ئەم ئایەتەی سورەتی یوسفە

ۚ إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ



تۆ گەر بڕوات بە پەرتوکی قورئان ھەیە ، چۆن دوای نەفس و ھەوات ئەکەوی ،چۆن چۆنی ئەو کارەت بەلاوە ڕاستە ؟؟



ھەمیشە بیر لەوە ئەکەمەوە گەر بەیانی لەناکاوێ بمرم ، بە ڕوداوێ یا ھەناسەم بوەستێ یا ئجەلم بێ

ئەم چیرۆکانەی بڵاوم کردونەتەوە خۆ گوناحێکی بەردەوامن

ئەوکات من چۆن دەستم بگا بە مۆبایلەکەم و بیسرمەوە !!!! قەت ئەوەت لەخۆت پرسیوە


واز لەوەش بێنە ، ئەو لایک و کۆمێنت و پشگیریانەی کردوتە چۆن لای ئەبەی ؟؟؟

خۆ تۆ لەڕوت نەھاتوە بە کەسی بڵێی کە خوێنەر یا نوسەری ئەم شتانەی

کێ بۆت لابەرێ ؟؟؟؟ کێ ڕزگارت کا لەم ڕۆژە ، کێ فریات کەوێ واوەیلا بۆت

گەر ھیچ یەکێ لە قسەکانم نەچوو بە مێشکتدا یەک تاقیکردنەوە بکە

بڕۆ چەقۆیێک لەسەر تەباخەکە داخ بکە و بینێ بە قۆڵتەوە ، بزانە ئازارەکەی چۆنە ؟؟؟

ھەمان ئەوپێستەیە ئەزیزم لە قیامەت ئەسوتێ ، ئامادەی بەرگەی بگری ؟؟؟ گەر بڵێی بەڵێ ئەوا لەسەر دونیا بڕۆ تاقی کەوە دڵنیام بەرگەی ناگری

شوێنێکت بسوتێنە و ھیچ مەلحەمی بۆ بەکار مەھێنە ئەوکاتە ئەزانی جەستەی مرۆڤ لە عەزابا بەرگە ناگرێ ، بۆیە خۆتان ڕزگار کەن لەو عەزابە








ئێرە دوورگەی دەبەنگەکانە

پڕیەتی لەو دەبەنگانەی دوای نەفس و ئارەزوو کەوتون کە قاچیان بۆ جەھەنەم ڕائەکێشن ، بڕوابکەن ئەبوو جەھل و قورەیشیەکانی سەردەمی پێغەمبەر لە ئێوە دەبەنگتر نەبوون

ئێوە زۆر لەوان دەبەنگ ترن چونکە گوێ بۆ نەفس و ئارەزوی خۆتان ئەگرن و سەیری حەقیقەت ناکەن






لایکێکت تا ھەتایە گوناحت بۆ ئەنوسێ

کۆمێنت و پشگیریەکت تاھەتایە ئەبێ باجەکەی بدەی چونکە تۆ ھانی بەدڕەوشتیت داوە ، تۆ فەسادت بڵاو کردۆتەوە و پشگیریت کردوە



لەکۆتاییا گوێ لە ئێمە بگرن کە لە دڵسۆزی قسە ئەکەین دڵنیام تێئەگەی و لە دوورگەی دەبەنگەکان دەرئەچی

Important things Where stories live. Discover now