لەکاتی خوێندەوەی قورئان کە ئەگەم بە وشەی ( لأملأن جھنم ) دەنگم ئەلەرزێ لە ترسائێستا بۆتان ڕوون ئەکەمەوە کە ترسناکی ئەم وشەیە چیە ، بۆچی خودای گەورە زیاد لە جارێک باسی کردوە
لاپەڕەی دووەمی سورەتی سجدە ،
خوای گەورە دەفەرموێ
( وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الْمُجْرِمُونَ نَاكِسُو رُءُوسِهِمْ عِندَ رَبِّهِمْ رَبَّنَا أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا فَارْجِعْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ (12) )
واتا / ئەگەر دەبینی کاتێک لە قیامەتدا تاوانباران لە حوزوری خوا سەریان داخستوەو دەڵێن ئەی پەروەردگار ئەوەی بەڵێنت پێ دابوین ئەوەتا دیمان و بیستمان دەی بمانگێڕەوە دونیا با کردەوەی چاکە بکەین
لە ئایەتی دواتر ئەفورموێ ،
( وَلَوْ شِئْنَا لَآتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَاهَا وَلَٰكِنْ حَقَّ الْقَوْلُ مِنِّي لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (13) )
واتا / گەر بمانویستایە ڕێنوێنیمان بەھەموو کەسێک ئەدا ، بەڵام بەڵێنی من چەسپاوو جێگیرە کە جەھەنەم پڕ دەکەم لە جنۆکە و بەنی ئادەم بە تێکڕایی
مەبەستی قسەکانم ھەمووی لەم ڕستەدا کۆ دەکەمەوە کە ھێڵم بەژێریدا ھێناوە
خودای گەورە بەڵێنێکی دا ، بەڵێنێکی بەخۆیدا کە جەھەنەم پڕبکات لە بەنی ئادەم و جنەکان
YOU ARE READING
Important things
Fantasyقَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ئیبلیسی نەعلەت لێکراو سوێندی بە گەورەیی خودا خوارد کە ھەموو بەندەکانی لە خشتە ئەبات شەیتان بێھیوا بکەن و بگەڕێنەوە لای پەروەردگارتان ، مەبن بە حیزبی شەیتان