هـەڵـە

97 26 52
                                    

خوێنەرەڪان بەردەوام لێدوانیان دەدا و پەیامیان دەنارد ڪە بۆچی بەشی نوێ لە چیڕۆڪەڪەی دانانێت.

دەستی ڪرد بە نوسینی پەڕەیەڪی نوێ، لە چیڕۆڪەڪەی.

ڪام چیڕۆڪ..!؟

























چیڕۆکی گەیـ....





















دەمژمێر ؛ ۱ـی نیوەشەو.

ملی بە ڕاست و چەپدا سوڕاند، و هەناسەیەڪی ئاسودەی دایەوە.

وتی.

- لە ڪۆتاییدا، با بڕۆم بخەوم.

ڕۆشتە نێو جێگاڪەی و بە قوڵی خەوت.

.
.

.
.

.
.

.
.

.
.

بەخێرایی لە خەوەڪەی داچڵەڪی، توشی هەناسەتەنگی بوو بوو و تەوێڵی جوانای پیادا دەهاتە خوارەوە.

سەیرێڪی ڪاژێرەڪەی ڪرد.

دەمژمێر؛ ۳ـی نیوەشەو


ڪاتێڪ سەیری بەردەم خۆی ڪرد، ڪابوسێڪی ڕاستەقینەی بینی، چەند پیاوێڪی سامناك.

چەند پیاوێڪ ڪە ڕومەتیان ڕەشە و ڪفنیان پێیە لە ئاگر.


ئەمانە ڪێن..!؟



فریشتەی گیان ڪێشان وتی.

- ئەی گیانە پیسەڪە وەرە دەرەوە بۆ لای خەشم و قین و توڕەیی خوا.


ڕۆحی ڪچەڪە بە لاشەیدا بڵاو بوویەوە، فریشتەی گیان ڪێشانیش ڕایدەڪێشا تا هەموو دەمار و ڕەگ و ماسولڪەڪانی پچڕا.

وەڪو ئەوە وابوو دڕڪێڪ لە خوریەڪی تەڕ ڕابڪێشرێت، لەگەڵ هەر دانەیەڪ خوریەڪە هەڵبوەشێتەوە.

ئازارەڪەی وەڪو ئەوە بوو هەزار شمشێری لێبدرێت لە یەڪ ڪاتدا.

ڪاتێڪ فریشتەی گیان ڪێشان ڕوحەڪەی بەدەستەوە گرت، لە چاو تروڪانێڪدا فریشتەڪانی تر لێیان وەرگرت و ڪفنی ئاگریان لەبەرڪرد.



بۆنێڪی گەنیوی لێ هاتە دەرەوە، وەڪو بۆنی گەنیوترین لاشە ڪە لەسەر ڕووی زەویدا هەبوبێت.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 28 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

دیـلـیـ گـونـاحـWhere stories live. Discover now