- 1 -

295 64 46
                                    













PoV






بارانێکی بەخوڕ دەباری ..
هەرەوەها کەشوهەواکەش زۆر سارد بوو

کاتژمێر ١٢ شەوە . بەهۆی سەختی کەشوهەواکە کەم ئۆتۆمبێل دەبینی
هیچ کەسێک لە دەرەوە نییە


ماڵێکی پڕ ئاژاوە دەنگیان تا چەن کۆڵانێک ئەڕوات بەهۆی بێدەنگی شار کە تەنها دەتوانی لەگەڵ تێکەڵ بوونی دەنگی بارانەکە دەنگی ئەوانیش ببیستی

ماڵێکی بچوک بوو .
دووبارە وەک زۆربەی شەوەکانی تر پیاوە سەرخۆشەکە
خەریکە لە هاوسەرەکەی ئەدات


ناڵە و گریانی ئەو ژنەی کە دەکاتە دایکی کوڕە گەنجەکەی ژوورە بچوکەکە هەموو ماڵەکەی پڕکردبوو
دووبارە بە دڵێکی پڕلەخەم گوێ بیستی هاوارەکانی دایکییەتی


سێری لێوی خۆی دەکرد لە ئاوێنەکە کە تەقی بوو
لا چاوی شین بوو بوو بەهۆی بۆکسە توندەکەی باوکییەوە کە کەمێک پێش ئێستا لێیدا چونکە پارەی تەواوی نەهێنا بوو
لە جیاتی ئەوە کەمێک خواردنی خۆشکراوی بۆ دایکی کڕی بوو



پ. سەرخۆش:
هەی ئافرەتی بێسوود ..!
ئەو پارانەت لەکوێ شاردۆتەوە دووبارە
پێمی بدە پێش ئەوەی ئەو منداڵە نەفرەتیەت بکوژم
«وەک شێت هاواری بەسەر هاوسەرەکوی ئەکرد و لە ڕووخساری ئەدا»

دایک:
من هیچم لەلا نییە بوەستە لەو کارە گەمژانەت
ئاه ئاه تکایە بوەستەەە
ئاە دەستەم ئەشکێنی بوەستەەە
«بە گریانەوە قسەی ئەکرد بە هیوای وازی لێبهێنێ بەڵام وایکرد بکەێت و لەقەی لە دەستی دەدا»



پ.
ئایا خواردنەکانی خواردت بەتام بوون
ها ...؟
گەدەت پڕ خواردن بوو هااااا

«دووبارە و دووبارە هاوارکردن لەقەی زۆر بەتوندی لەسکی ئەدا»



دووبارە کوڕە گەنجەکە بەتەنها لە ژوورە ساردەکەیەتی
دەرگای ژوورەکە تەنها کەمێکی کراوە بوو . دەیتوانی تەنها سێبەری باوکی ببینێ کە چۆن بە خراپی و پێبەزەییانە لە دایکی دەدا



ئەویش بێدەسەڵات دانیشتووە و هیچی پێناکرێ ،
دەستی بۆ گیرفانی هودییەکەی بەریبرد دووبارە هاوڕێی تاریکی و
دڵە خەمبارەکەی خۆی دۆزییەوە



جگەرەیەکی لە نێو پاکەتەکەی دەرکرد و چەرخە شکاوە ڕەشەکەی لە
گیرفانی دەرکرد و جگرەکەی داگرساند



قومێکی لێدا . وەک ئەوە ئەو جگەرەیە یارمەتی بدات خەمی ناخی بە هەوادا بڵاوبکاتەوە
هێشتا دەنگی گریانی دایکی لەناو ماڵەکەدایە



جۆنگکووک ......J. jKWhere stories live. Discover now