بـەرایــی

227 26 77
                                    





چکەس لە بنکای ئەکبەرا ئەسووتێ بۆو و لە شەم عادز ئەبێ،
من نەبێ؟
چکەس خودی کاڵە حوسن دەپەرستێ و لە یەزدان غافڵ ئەبێ،
من نەبێ؟
چکەس موژەی شیخر لە جەرگە کزە ئەچەقێنێ و لە حوکمی قسور بێئەمەک ئەبێ،
من نەبێ؟
چکەس لە پەسڵانێدا لۆ مەرزی دۆزەخ ئەفڕکێ و لە ئاب و تابی جەننەتی تەوانگ ئەبێ،
من نەبێ؟

چکەس فەنا بووە، تەبا بووە، دێوانا بووە،
قەڵبی لە بەینی ئاوربازی نەشیدەکان خەڵاس بووە؟

مەهبووبی من، کوڵ و کەسەری من، لێلای من.
بارێ ببە میوانی وازی موتەخەییلەی لێوانی من.





زەمەنێ لە سەدەی داگیرکاری ڕاج، ئاگرا.

بارەشێ بەهێز دەژاکا و چڵۆقی ڕەگەکانی دەشێواند،
بارێ ئەباری و تۆپڕاکی بە ڕەنگی لالە ڕەنگین دەکرد.
وەلێ زرینگەی ئازادی زەلزەلەی لە عەردی هەق هەڵسانبوو،
ئاغایانی دەلۆش تەرفینی عەرشیان ئابڕووبردبوو.
مۆت چنگی لەسەر سینەی یاران داشۆریبوو.
لە نێوەندگیری غارەتگەرانی ئینسی شوجاع،
مەردێ لە تەرا جەیشێ خوانەناس ڕووهی لە دەهلەکانی عاسمان کردبوو،
تکە تکە بارش ڕێچکەی هەقیقی خۆیان بەدی ئەکردەوە، بێچاوڕووانە دەخزانە سەر گۆنای، تا کۆتاییان دەهاو بە وشکبوونەوە لەسەر خاکێکی بێ ئیشقدا.
هەموو ژینـیان بە یەقینی سەر گۆنایەوە کردە قوربان،
هەموو ئیحساسـیان بە ئەڵوەدەی شەیدایەکەوە کردە ئاروان.

ــــــ


"ئەتۆ لەیادگەی ڕۆحت نەما کە چڵۆنەها لۆتۆس لە لێوانم دەپووشکا وەختێ ئیسمی خوداییت بەبەریدا دەهاو."

"ئەتۆ گومڕایت؟ یانیش جنوونی؟"

"ئەمن گومڕام چونکو لەو وەقتەی نەفەسی تۆ دێتە نەفەسم، ئیحتیاجیم بە پەروەرێنیش نییە."

"ناهـ، تۆ مەجنوونی، ئـەی تاهیری نەوازە."











































_____________________________

*لە بایۆ لینکی پلەی لیستێکی سپۆتیفایم داناوە، بەناوی چیرۆکەکەوەیە
دەتوانن بیخەنە سەری کاتێ چیرۆکەکە دەخوێننەوە چێژێکی تایبەتتر دەبەخشێت پێی*

*لە بایۆ لینکی پلەی لیستێکی سپۆتیفایم داناوە، بەناوی چیرۆکەکەوەیەدەتوانن بیخەنە سەری کاتێ چیرۆکەکە دەخوێننەوە چێژێکی تایبەتتر دەبەخشێت پێی*

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.






ماوەیەکی زۆرە لێرە شتم نەنووسیوە بۆیە بەراستی نازانم بێژم چ؟
بەڵام هیوادارم بەدڵتان بێت.

ئەم چیرۆکە لەگەڵ [١٨٨٦] و [موونلایت]
بەئەگەری زۆرەوە و بە پشتیوانی خوای گەورە دواتر سەپۆرتی خوێنەرە ئازیزەکانم، لێرە تەواویان ئەکەم.

ئێستاش پێم بڵێن ئایە چیرۆکەکە بەچێژ دیارە هەتاکو ئێستا؟
راستە ڕەنگە لاتان دووبارە و ڕۆمانسی بێت بەس دواتر تێکەڵشی ژانەری جودا ئەبێت.

بە چاوکردنەوەی خۆم و خوێنەرەکانم گوایە ئەمە یەکەم چیرۆکە لە واتپاد کە کارەکتەرەکان هند بن.
وە ڕەنگە کەمتر خوێنەری هەبێت چونکە ناوی کەسە دڵخوازەکانی ئەوانیان تیانییە
بەڵام ئەوانەی هەست و نەستی من شارەزان، دەتوانن تەنها بە ناوەکانی دیسکریپشن بزانن ڕووخسار و ئەداکردنی کارەکتەرەکان هی کێن.
ڕەنگە من ڕووخساری کەسێ بەکاربهێنم بەڵام ناوێکی جودای بەمێ لەبەر ئەوەی تەنسیقی چیرۆکەکە بەلاڕێدا نەبا.

دووبارە درێژەدادڕم کرد، چاوەڕێی کۆمێنتەکانتانم و با مەجموعەیەک لە خوێنەرەکانم بزانن کتێبم داناوە و بیخەنە لیستەکانیان
منیش بەرە بەرە لاپەڕەی نوێ پۆست دەکەم.
ماچتان دەکەم💋.

لقد وصلت إلى نهاية الفصول المنشورة.

⏰ آخر تحديث: 2 days ago ⏰

أضِف هذه القصة لمكتبتك كي يصلك إشعار عن فصولها الجديدة!

لێلای تاهیرحيث تعيش القصص. اكتشف الآن