دوای براکەم~6~

33 6 4
                                    

سەلام لاڤێندەرەکانم هاتمەوە ئینجا پێش ئەوەی چیڕۆکەکە بخوێننەوە ڤۆت بکەن وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونم و لە هەر هەڵەیەکی ڕێزمانیش ببوورن
❤💋💗💖💓😘😍🥰❤❤💞💘💘💞
ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ
ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ
ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ
ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ ᕦ⁠ʕ⁠ ⁠•⁠ᴥ⁠•⁠ʔ⁠ᕤ

تێپەڕاندنی کات نیوەڕۆ :

لونا لای تالی دانیشتووە و دەیەوێ قەناعەتی پێ بکات کە بێت و نان بخوات گەرنا شتەکان خراپتر دەبن بەڵام تالی نیازی نیە بچێت نان بخوات....

لونا :دەی تالی تکایە وا لە خۆت مەکە بە نان نەخواردن هیچ شتێک باشتر نابێ بەڵکو بگرە خراپتر ئەبێت دەی هەڵسە من خواردنی زۆرم ئامادە کردووە
[بە خەمباری]

تالی :خواردنی زۆر بۆ کێ هاا داپیرەم ڕۆی دایک و باوکم ڕۆشتن براکەم خەریکە جێمدێڵێت خواردنی زۆر بۆ کێ ها تەنها من بە تەنها
[بە گریانەوە]

لونا :دەی تکایە تالی چی دەڵێی پەیوەندی بە سولیەوە بکەم با ئەویش بێت و منیش ئێستا هاوڕێی تۆم منیش دادەنیشم نانت لەگەڵ دەخۆم دەی تکایە
[بە نیگەرانیەوە]

بەڵام تالی وەڵامی نەدایەوە و لەو کاتەدا نامجوون هاتە خوارەوە بە جلی دەرەوە و جانتایەکیشی لە شان بوو[وەک جانتای قوتابخانە بەڵام ڕەشێکی سادە]بینی تالی دانیشتووە و لوناش لەوێ دانیشتووە بۆیە وتی....

نامجوون :چی ڕودەدات لێرە؟

لونا :بەڕێزم تالی نایەوێ نان بخوات دەمێکە دەمەوێ ڕازی بکەم بەڵام نایەوێ
[بە ڕێزەوە]

نام :تالی هەڵسە خێرا دەبێت بە هێز بیت
[بە ئاسایی]

تالی :بە هێزی چی؟ هاا بە هێزی چیی؟ داپیرەم ڕۆشت دایک و باوکم ڕۆشتن تۆش وا خەریکە جێمدێڵیت خەڵک براکەی وەک شاخ لە پشتیەتی کەچی تۆ من تەنها دەکەی لە جیاتی ئەوەی بم پارێزی
[بە گریان و هاوارەوە]

نامجوون ڕاستە و خۆ چوو و باوەشێکی لێدا بەڵام تالی هیچ جوڵەیەکی نەکرد تەنانەت باوەشیشی لێ نەدایەوە نامجوون لە باوەشی هاتە دەرەوە و وتی..

نام :وەرە نان بخۆین دەتبەم بۆ کۆمپانیا و لە هەموو شتێک تێدەگەی
[بە خەمباری]

تالیش بەبێ دەنگی چووە چێشتخانەکە و دەستی کرد بە نانخواردن و لوناش دانیشت و دەستی کرد بە ناخواردن لەگەڵیان تا لەپڕ دەنگی مۆبایلەکەی تالی هات و لونا چوو هێنای و وتی.....

لونا :تالی سولی پەیوەندی دەکات تکایە وەڵام بدەوە ئێستا خەمی تۆیەتی لە دوێنێوە حەفتا پەیوەندی کردووە
[بە خەمباری]

نهێنیەکەی باوکم!!!Where stories live. Discover now